گوندی دێرێ خوارو

گوندی دێرێ خوارو شارباژێر بناری شاخی گمۆ ناحیەی باسنێ سروشتی جوان و ئاوی سازگار
بەرهەمە کوردەواریەکان هەستێکی تایبەت بۆ گەشتیاران و دانیشتوانی گوندەکە دروست دەکات

گوندی دێرێی خواروو ده‌که‌وێته‌ ناوچه‌ی شارباژێڕ - قه‌زای چوارتا - ناحیه‌ی باسنێ.

سوپاسنامە ‎بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان ‎لەژێر ڕۆشنایی فەرمودەی پیرۆزی پێغەمبەردا (درودی خوای لەسەر بێت) من لم یشکر الن...
07/11/2025

سوپاسنامە

‎بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
‎لەژێر ڕۆشنایی فەرمودەی پیرۆزی پێغەمبەردا (درودی خوای
لەسەر بێت)
من لم یشکر الناس لم یشکر اللە
ئەو کەسەی سوپاس گوزاری خەڵکی نەبێت سوپاسگوزاری خوای گەورەش نابێت
‎بەناوی بنەماڵەو خزمانی جەنابی مەرحوم مامۆستا(مەلا عبداللە سعید )دێرێییەوە ناسراو بە (مامۆستا مەلا عبداللە )ی هەنجیرەكه‌ شایستەترین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی مێزەر سپی قەدر گران و بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و لیژنەی باڵای فەتوای کوردستان و لقەکانی و بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و بەڕێزان بەرپرسانی ئیداری و حیزبی و حکومی و شێخانی تەریقەت و سەرۆک عەشیرەتەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و سەرجەم خزمان و دۆستان و خۆشەویستانی دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری و ناوچەی ئالان و سیوەیل و شارباژێڕ و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی ڕۆژهەڵات ده‌كه‌ین
سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ برایانی هاتوو چۆ و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و سایت و په‌یج و جەماوەری ئیسلام دۆست و بەڕێزان پزیشک و کارمەندو برایانی پۆلیس و ئاسایش لە نه‌خۆشخانه‌ی شارو خەستەخانەی فاروق و هەمو ئەو بەڕێزانەی لەڕێگەی پرسەنامەو تەلەفۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هاوخەمی خۆیان بۆمان دەربڕی
سوپاسی تایبەتمان هەیە بۆ هەمو ئەو خزمو کەسوکارو دۆست و هاوڕێ و خەڵکە بەڕێزانەی لەیەکەم ساتی ڕوداوە دڵتەزێنەکەوە بەدەمەوە هاتن وهاوکارمان بوون، ئەرکیان کێشاو ماندوبون و دوای وەفاتیشی بەگەرم و گوڕییەکی کەم وێنەوە بەشدارییان لە بەخاک سپاردن و پرسەی ماتەمینی مامۆستای کۆچکردوو کرد.
‎لەخوای گەورە داواکارین کە پاداشتی خێری هەموان بەچاکترین شێوە بداتەوە .
ئامادەبون و پەرۆشی ئێوەی بەڕێز بووە هۆی ئارامی و سەبوری دڵی ئێمە و بەشێکی زۆر لە خەم و پەژارەمانی ڕەواندەوە.
‎خوای گەورە هەموو لایەک لە بەڵاو موسیبەت و ناڕەحەتیەکان بەدوور بکات و مەرحومی مامۆستا(عبداللە)ش بەشەهید قبوڵ بکات و لەگەڵ پیاوچاکان و شەهیدان و ڕاستگۆیاندا لەبەهەشتە ڕازاوەکەی خۆیدا کۆیان بکاتەوەو بە فیردەوسی باڵا شادی بکات و شوێنی مامۆستای کۆچکردووش بە باشتر پڕ بکاتەوە .

‎ إنالله وانا اليه راجعون

‎بنەماڵەی خوالێخۆشبوو
مامۆستا مەلا عبداللە دێرێیی

‎( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ ) ‎((وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا...
04/11/2025

‎( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )
‎((وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا
‎لِلَّهِ وَإِنّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ))

‎ پرسەی کۆچکردوو (مامۆستا عبدالله حاجی سعید)
‎دێرێی سەروویی ڕادەگەیەنین
‎ ناسراو بە مامۆستا عبدالله ی هەنجیرەکە
‎ئەمشەوی ڕابردوو بە کارەساتێکی دڵتەزێن ماڵئاوایی لێکردین ‎
‎(باوکی (ئارام و أحمد
‎(برای (جلال و علی و عبدلرحمان و عبدلرحیم ‎
‎ئەمڕۆ ڕێكەوتی ( ٤ـ۱۱ـ۲٠۲٥ ) يەكەم ڕۆژی
‎پرسەكەیەتی لەمزگەوتی ( حاجی جەلالی ئاسنگەر )
‎کاژێر ۸:٠٠ لە مزگەوتی حاجی جلال ئاسنگەر بەڕێدەکرێت بۆ گۆڕستانی دەباشان
خوای گەورە لێیخۆشبێت و سەبووری هەموولایەک بدات

.بسم الله الرحمن الرحیمٳنا لله وٳنـــــا الیه راجعونبەناوی گوندەکەمانەوە پڕبەدڵ هاوخەمی خومان دەرئەبڕین سەبارەت بەوکارسا...
08/05/2025

.بسم الله الرحمن الرحیم
ٳنا لله وٳنـــــا الیه راجعون
بەناوی گوندەکەمانەوە پڕبەدڵ هاوخەمی خومان دەرئەبڕین سەبارەت بەوکارساتە دڵتەزێنەی کە ئەمڕۆ ڕوویدا بەسەر کاک ئاوات اسماعیل و ئارشی کوڕی ڕوویدا کەبووە هۆی گیان لەدەستدانی کاکە ئارشی کوڕی خوای گەورە لێی خۆشبێت و بە بەهەشتی شاد بکات داواکارین لە یەزدان شیفا بۆ کاک ئاوات بنێرێت خوای گەورە سەبوری خانەوادەکەیان بدات

اللهم امین یارب العالمین

سوپاس و ستایش بۆخوای گەورە و میهرەبان دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆری خەڵکی دێرێی خواروو بە گشتی چەندین کەسی بەڕێزی دانیشتو...
17/09/2024

سوپاس و ستایش بۆخوای گەورە و میهرەبان دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆری خەڵکی دێرێی خواروو بە گشتی چەندین کەسی بەڕێزی دانیشتوی گوندی دێرێی خواروو توانرا جادەی گوندەکەمان قیرتاوبکرێت دوای هەوڵدانی چەندین ساڵی ڕابردوولە ئێستادا و لەچەند ڕۆژی داهاتوو پڕۆژەی قیرتاوکردنی بە کۆتای دێت وەک خەڵکی گوندی دێرێی خواروو سوپاس گوزاری هەموو ئەو کەسانەین کە بە قسەیەکیش بێت ماندوبون و چێپەنجەیان دیاربوە لەم پڕۆژەیە سوپاس بۆ زۆر بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە کاک (دانا عەبدولکەریم ) سوپاس و پێزانینی تەواوی خەڵکی دێرێی خواروو بۆ بەڕێزیان و ماندوبونیان کە سەردانیان کردین و پڕۆژەکەیان بۆ جێبەجێکردین کە بڕی تێچوی پڕۆژەکە زیاتر لە (١٣٦ملیۆن دینار بوە)

جوانترین دیمەنەکان لە سروشتێکی تەواو دڵڕفێنەوە دێرێی خواروو ۱۱/٥/۲٠۲٤
30/05/2024

جوانترین دیمەنەکان لە سروشتێکی تەواو دڵڕفێنەوە

دێرێی خواروو

۱۱/٥/۲٠۲٤

.......دێرێی خواروو .......دەسخۆش بۆ ئەنەس سەلام بۆ ناردنی وێنەکان ۳/۱/۲٠۲٤
05/01/2024

.......دێرێی خواروو .......
دەسخۆش بۆ ئەنەس سەلام بۆ ناردنی وێنەکان

۳/۱/۲٠۲٤

به هاري كوندي ديري خوارو.
27/03/2023

به هاري كوندي ديري خوارو.

له گوندی دیریوه نه وروزتان پیروز.
20/03/2023

له گوندی دیریوه نه وروزتان پیروز.

ئەمڕۆی دێرێی خواروو ❄️☃️⛄️دەسخۆش بۆ کاک دانا بۆ چرکاندن و ناردنی وێنەکان
16/02/2023

ئەمڕۆی دێرێی خواروو

❄️☃️⛄️
دەسخۆش بۆ کاک دانا بۆ چرکاندن و ناردنی وێنەکان

03/02/2023

جەوێکی خۆش دێرێی خواروو 1/2/2023
❄️☃️
سپاس بۆ ئاوارە عومەر بۆ ناردنی ڤیدیۆکە

لە جوانییەکانی سروشتەوە سڵاو دێرێی خواروو ماشەڵا ئایی لەم بەفرە ❄️باریووە قەلەکەمان 🦃کوڵیووە کێ دەعوەتت قەرزارە ڕۆژیەتی ...
08/01/2023

لە جوانییەکانی سروشتەوە سڵاو دێرێی خواروو

ماشەڵا ئایی لەم بەفرە ❄️باریووە قەلەکەمان 🦃کوڵیووە
کێ دەعوەتت قەرزارە ڕۆژیەتی بۆی بنێرە 😂

Address

گوندی دێرێ خوارو
As Sulaymaniyah
WHP8+5J,DEREKHWARU,SULAYMANIYAHGOVERNORATE,

Telephone

+9647725044107

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گوندی دێرێ خوارو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to گوندی دێرێ خوارو:

Share