04/06/2026
ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕێکخراوی نوێ ، گفتوگۆیەکی کراوە بۆ ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی و چالاکوانانی مەدەنی هەڵەبجە بەڕێوەچو دەربارەی ژینگە و گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە.
لە گفتوگۆکەدا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەبازاڕ کردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان وەڵامی سەرجەم پرسیار و سەرنج و تێبینیەکانی بە داتاو زانیاری بۆ ئامادەبوان خستەڕوو ، کە بەشێکی زۆری گفتوگۆکە تایبەت بو بە ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان.
ئەم گفتوگۆیە لە لایەن ڕێکخراوی نوێ و ڕادیۆی دەنگی نوێ ساز کرابوو.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە.