باوکم خوێنه‌رێکی جدی په‌رتوک بوو زۆر حه‌زی له خوێندنه‌وه بوو خوێنه‌رێکی جدی بوو به ئێستاشه‌وه ،به‌رده‌وام سه‌رقاڵی کڕین و کۆکردنه‌وه‌ی کتێبه من واهه‌ست ئه‌که‌م که‌س وه‌کو باوکم کتێبی خۆشناوێ بۆیه زۆر به‌که‌می کتێبی ئه‌دا به هاوڕێ و دۆسته نزیکه‌کانی .کتێبخانه‌که‌ی گه‌وره بوو هه‌میشه حه‌زی ئه‌کرد گه‌وره تری بکات و به جوانترین شێوه بیڕازێنێته‌وه. هه‌ر کتێبێکیشی که ئه‌کڕی به خه‌ته
جو
انه‌که‌ی خۆی له‌سه‌ری ئه‌نوسی ئه‌م کتێبه‌م له به‌رواری ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده کڕیوه..له بیرمه پاره‌یه‌کی باشی خه‌رج کرد بۆ گه‌وره‌کردنی کتێبخانه‌که‌ی که شێوه‌یه‌کی جوان نۆژه‌نی کرده‌وه.هه‌ر ئه‌م هۆکارانه بوو ئێمه به خانه‌واده‌وه حه‌زمان له دنیای خوێندنه‌وه و کڕینی کتێب و دروستکردنی کتێب خانه بوو .من ئێستا له غه‌ریبیه خاوه‌نی پتر له 400 کتێبم .هه‌ڵبه‌ت باوکیشم هه‌ر له باوکییه‌وه هۆگری خوێندنه‌وه‌ی کتێب ببوو چونکه باپیرم زانایه‌کی گه‌وره‌یی ئاینی بوو بێ‌شومار حه‌زی له خوێندنه‌وه بوو . وزانیارییه‌کی باشی له زۆربه‌ی بواره‌کان هه‌بوو .چیرۆک خوانێکی بێئه‌ندازه ده‌وڵه‌مه‌ند بوو وه‌ک که باوکم باسی ئه‌کات. ئیدی ئه‌مه په‌تای خوێندنه‌وه‌و حه‌زلێبونه بۆماوه‌یی بوو بۆ ئێمه ..که جێی شانازییه ئه‌مه یه‌کێکه له نه‌ریته جوانه‌کان که من له باوکم فێر بووم باوکیسم له باپیرم ..ئه‌وا کتێانه‌ی که کتێبخانه‌که‌ی ئه‌ودا هه‌بوون زۆربه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی بوون که زۆربه‌ی له به‌غداد کریبوی .. کتێبه‌کانی زۆربه‌ی بریتی بون له په‌رتوکی ئاینی وژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فی و زانستی و..هتد.ژماره‌ی په‌رتوکه‌کانی بێ‌شومار زۆر بوو .یه‌کێک له هه‌ره کتێبه جوانه‌کانی به‌لای منه‌وه ژیاننامه‌ی چالی چاپلن بوو که دایکم به جوانترین کتێب داینابوو ..بۆیه به‌رده‌وام پارێزگاری لێ ئه‌کرد و ئه‌ی وت ئه‌م کتێبه نادرێت به که‌س ..ژیاننامه‌ی چالی چاپلن کاریگه‌رییه‌کی زۆر تێکردبوو ژیانی چاپلن لێوان لێو له ئازار و مه‌ینه‌تی وناسۆر که مرۆڤ وا لێ ئه‌کات هه‌میشه هۆگر و ئولفه‌ت بێ به نوسینه‌کانیه‌وه! باوکیشم له به‌ر وته جوانه‌کانی شکپیر ئه‌م دێره جوانه‌ی نوسیبوو له‌سه‌ر په‌رکوکخانه‌که...
په‌رتوکخانه‌که‌م به هیچ میرنشینێک ناگۆڕمه‌وه..