12/07/2024
⭕️ دەزانیت کەی خێزان دادەڕمێت؟😧
🔹 شکست دەخۆین کاتێک: ڕێز لە کەسانی بێگانە زیاتر دەگرین وەک لەو کەسانەی لە ماڵەوە لەگەڵیان دەژین.
🔹 شکست دەخۆین کاتێک: بابەتانێکی ڕێزلێنانی زۆر دەنووسین یان پلانی ئاهەنگێڕان لەگەڵ هاوڕێ یان کەسانی چواردەورماندا دادەنێین و ڕێزلێنان لە خێزانەکەمان لەیاد دەکەین.
🔹 شکست دەخۆین کاتێک: دەوری و قاپە جوانەکان بۆ میوانان دادەنێین بەڵام بۆ کەسانی نێو ماڵ، سوود لە قاپ و قاچاخە شکاو و کۆنەکان وەر دەگرین.
🔹 شکست دەخۆین کاتێک: بە سەختی هەوڵی ڕازیکردنی کەسانی تر دەدەین بەڵام خزمەتکردنی دایکمان بە نەنگی دەبینین.
🔹 شکست دەخۆین کاتێک: لە نێو هاوڕێکانماندا یان لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆشەویستییەکی یەجگار زۆر بۆ خێزانەکەمان دەردەبرێن بەڵام لە ماڵەوە ئامادە نین کوپێک ئاویان پێ بدەین.
خێزان گەورەترین سەرمایەی مرۆڤایەتییە. با پارێزگاری لێ بکەین 😊