11/05/2023
🔻هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ بەشداریکرد لە یادی ٣٥ ساڵەی ئەنفالی گوندەکانی شوان و شێخ بزێنی لە خاڵخاڵان و تاجە گوڵینەی ڕێز‌و وەفاداری لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دانا
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۱ی ئایاری ۲‌۰۲۳ هەڤاڵ" وەستا ڕەسوڵ" ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە، هاوکات فەرماندەی گشتی هێزی یەدەگ، بە هاوڕێیەتی ژمارەیەک لە جێگرانی مەڵبەند، بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی ۳٥هەمین ساڵیادی ئەنفالی گوندەکانی شوان و شێخ بزنی لە خاڵخاڵان و تاجە گوڵینەی ڕێز‌و وەفاداری مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگەو فەرماندەیی هێزەی یەدەگ-ِی لەبەردەم دیواربەندی مۆنۆمێنتی بابە ڕووشەی ئەنفالکراوانی گوندی جەلەمۆد و دەووروبەری دانا.
شانی باسە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی جەماوەری بەرفراوان و بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی و لێپرسراوانی حزبی و حکومی فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان ئەنفالکراوان، یــادی ٣٥ ساڵەی ئەنفالی گوندەکانی شوان و شێخ بزێنی لە خاڵخاڵان بەرز ڕاگیرا
لای خۆشیەوە هەڤاڵ ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له یادی 35 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالی گونده‌كانی بناری خاڵخاڵان و جه‌له‌مۆرد وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: "گوندی جه‌له‌مۆرد به‌خوێنی رۆڵه‌كانی قوربانی زۆری بۆ گه‌لی كورد داوه و نابێت قوربانییه‌كانی له‌یاد بكه‌ین، هه‌ربۆیه پێویسته گرنگی زۆر به یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساتانه بدرێت تاكو نه‌وه‌ی داهاتوو ئاگاداری ئه‌و نههامهتیانهبن كه له‌ڕابردوودا به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون".
راشیگه‌یاند: "رژێمی به‌عس جیاوازی له نێوان ره‌نگ و لایه‌نه‌كاندا نه‌كردووه‌و ده‌ستی له هه‌وڵه‌كانی بۆ له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌مان نه‌پاراستووه، بۆیه گرنگه لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان خۆیان بپارێزن تا جارێكی دیكه گه‌له‌كه‌مان نه‌بێته‌وه قوربانی".
شایانی باسە، بناری خاڵخاڵان له‌قۆناغی چواره‌می تاوانی ئه‌نفالدا بهدڕاندانهترین شێواز له چه‌ند قۆڵێكه‌وه له لایه‌ن جه‌یش و گهلهجاشی حزبی به‌عسه‌وه ھێرش كرایه سه‌ر گونده‌كانی ئه‌و سنووره، ئه‌وه‌بوو له‌ئه‌نجامدا هه‌زار و 629 هاووڵاتی شه‌هید بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 487 كه‌سیان دانیشتووی گوندی جه‌له‌مۆرد بوون.