Hiwa Hospital

Hiwa Hospital Hiwa hospital provides medical care to cancer and blood diseases

نەخۆشخانەی ( هیوا )، نەخۆشخانەیەکی ( 120 ) تەختی تایبەتە بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی خوێن. لە ئابی 2007 لە ناوچەی قڕگەی شاری سلێمانی دروستکراوە. ( هیوا ) بە پلەی یەکەم دێت لە رووی زانستیەوە لەسەر ئاستی عیراق و چارەسەر پێشکەش بە هەموو تەمەنەکان دەکات.
رۆژانە ( 300 ) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن لەو رێژەیە نزیکەی نیوەیان ( 150 ) چارەسەری کیمیاوی تایبەت بە نەخۆشیەکانیان وەردەگرن

نەخۆشخانەی ( هیوا ) هاوکاربووە تاوەکو سلێمانی بە پایتەختی چارەسەری شێرپەنجە دابنرێت لە عیراقدا بەو پێیەی پزیشکانی پسپۆڕی شارەکانی تری وەک هەولێر و کەرکوک و موسڵ و کەربەلا و کوت و بەغداد لە شاری سلێمانیدا بڕوانامەیان وەرگرتووە کە ژمارەیان لە 100 پزیشک زیاترە .
لە ئێستادا نەخۆشخانەی ( هیوا ) لەهەوڵی ئەوەدایە خزمەتگوزاریەکانی بگەیەنێتە ئاستێکی گونجاو لە ستانداردی جیهانی، وێرای پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگای خێرخوازیشەوە بڕێک لە پێداویستیەکانی بۆ دابیندەکرێت .

سبەی ڕۆژی پێنج شەممە پشووی فەرمیی دەبێت بەڵام بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان ٢٤ کاتژمێر کراوەیە بۆ حاڵەتی کتوپڕ و نەخواز...
03/06/2026

سبەی ڕۆژی پێنج شەممە پشووی فەرمیی دەبێت بەڵام بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان ٢٤ کاتژمێر کراوەیە بۆ حاڵەتی کتوپڕ و نەخوازراو.

01/06/2026

لە ڕۆژی جیهانی منداڵان رێکخراوی کوردستان هێڵس چەند چالاکییەک بۆ منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا ئەنجام دەدات

16/03/2026
بێبەرامبەر نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی ئەنجامدەدرێت.هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی ...
16/02/2026

بێبەرامبەر نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی ئەنجامدەدرێت.

هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی كرایەوە كە تێدا هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت..

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز (د.سەباح نەسرەدین) بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری( د.یاد نەقشبەندی) بەرێوبەری نەخۆشخانەی هیوا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی، سەردانی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی كرد و هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەكە كردەوە.

بڕیارە لەمەودوا لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕۆژانە و بە بەردەوامی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە بەبێ بەرامبەر ئەنجام بدرێت بەتایبەت نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمك.

د. یاد نەقشبەندی : هیوادارم ئەو خۆبەخشانەی نەخۆشخانەی هیوا ئەم ساڵ دابمەزرێن، چونکە خزمەتێکی زۆری نەخۆشخانەکە و نەخۆشەکا...
08/01/2026

د. یاد نەقشبەندی : هیوادارم ئەو خۆبەخشانەی نەخۆشخانەی هیوا ئەم ساڵ دابمەزرێن، چونکە خزمەتێکی زۆری نەخۆشخانەکە و نەخۆشەکانیان کردووە.

27/12/2025

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بەڵێن بە سەرباز دەدات

سێ مادەی خۆراکی گرنگ کە تایبەتمەندیی دژ شێرپەنجەییان هەیە، ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە ڕێگریکردن لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییە...
27/12/2025

سێ مادەی خۆراکی گرنگ کە تایبەتمەندیی دژ شێرپەنجەییان هەیە، ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە ڕێگریکردن لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان، لە کەسانی ساغ و تووشنەبوو،

هەروەها ئەو ئازیزانەی کە نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە زیادکردنی ئەم سێ خواردنە گرنگە بۆ بەرنامەی ڕۆژانەیان ڕۆڵی هەیە لەڕێگری کردن و دووبارە دروستبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان، سەرباری ئەمەش دژی هەوکردنن و بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان بە سوودن
یەکەم/ زەنجەفیل - دەکرێ وەک بەهارات یان شێوەی چا، یان شەربەت بەکاربهێنرێت

دووەم/ بیبەری ڕەش - زۆرتر بەشێوەی بەهارات بەکاردەهێنرێت

سێیەم / زەردەچەوە - بە شێوەیەکی گشتی وەکو بەهارات باشترە لەگەڵ بیبەری ڕەش تێکەڵ بکرێت
دەکرێت لەگەڵ شیریش بخورێتەوە

تێبینی گرنگ: هەموو ئەم زانیاریانە گشتین. هەر نەخۆشێک دۆخێکی تایبەتی هەیە، بۆیە پێویستە پسپۆڕی خۆراک ببینێت بۆ پلانی تایبەت.

دکتۆر سەلمان جاف | پسپۆڕی کلینیکی خۆراکی نەخۆشخانەی هیوا

ئاگاداریەک لە نەخۆشخانەی هیواوە
27/12/2025

ئاگاداریەک لە نەخۆشخانەی هیواوە

27/12/2025

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا

Address

Sulamani
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+533265893

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hiwa Hospital posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Hiwa Hospital:

Shortcuts

Share