04/06/2026
هەنگاوێکی نوێ لە خزمەتکردن و هاوکاری زانستی و تەندروستی
خۆشحاڵبووین وەک نەخۆشخانەی هەرێم، نامەی لێکتێگەیشتنمان واژۆکرد لەگەڵ پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی برایت، لە پێناو پەرەپێدانی پەرەوەردەی زانستی و خزمەتکردنی نەوەکانی داهاتوومان.
بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و پشتگیریکردنی ناوەندە ئەکادیمییەکان، ئەم نامەیە بە هەماهەنگی لە نێوان نەخۆشخانەی هەرێم و پەیمانگای برایت واژۆکرا. کە تێیدا بڕیار لەسەر چەندین بڕگەی گرنگ درا:
داشکاندنی تایبەت لە زۆربەی بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەی هەرێم بۆ سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایانی پەیمانگای برایت.
دابینکردنی هەلی راهێنانی پراکتیکی بۆ خوێندکارانی پەیمانگای برایت لە ژینگەیەکی پێشکەوتووی تەندروستیدا.
نەخۆشخانەی هەرێم، هەمیشە پێشەنگە لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و دەرگای بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم ڕێکخراو و دامەزراوەکان کراوەیە، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و تەندروستی لە ناوچەکەدا.
بۆ پەیوەندی کردن:
053 334 03 87
-
053 334 03 88
نەخۆشخانەی هەرێم
ئێمە دڵسۆزترینین بۆ تەندروستی تۆ.