01/04/2026
كۆڕەو ڕەتكردنەوەی ستەمی بەعسیەكان بوو
ئەمڕۆ سی و پێنج ساڵ بەسەر كۆڕەوە مەزنەكەی گەلەكەمان لە باشوری كوردستان تێدەپەڕێت، كە تیایدا نزیكەی دوو ملیۆن هاوڵاتی كورد لە دەست زوڵم و ستەمی بەعسیەكان ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتوو ڕوویان لە سنورەكان كرد، كە دواتر بە كۆڕەوە مەزنەكە ناسرا و بەهۆیەوە گەلی كورد لە باشوری كوردستان بووە خاوەنی كیانی خۆی.
كۆڕەو هەموو مەینەتی و زامی گەلی كوردی بە جیهان ناساند، دیمەنێكی هێندە خەمناك و كارەستاتبار بوو، كە جیهان چیتر نەیتوانی بەرامبەر ئەو هەموو تاوان و ستەمی بەعسیەكان بێدەنگ، بۆیە بارودۆخی خەڵكی كوردستانی بۆ قۆناغێكی تەواو جیاواز گواستەوە، ئەوە بوو ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری (688)ی دەركرد و ناوچەی دژە فڕینی فەراهەم كرد، كە دواتر بووە بنەمایەك بۆ دروستبوونی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان و كیانێكی نیمچە سەر بەخۆ لە باشور ی كوردستان.
لە یادی كۆڕەوە مەزنەكەی گەلەكەمان،وەك بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی كۆڕەو دادەنەوێنین و سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و دایكی شەهیدان دەنێرین، بەهیواین ئەم یادانە ببێتە دەرفەتێك بۆ یەكڕیزی گەلەكەمان، كوردستانیش هەمیشە ئاوەدان و سەقامگیر بێت.