تاقيگه ى بيناسازى سلێمانى

تاقيگه ى بيناسازى سلێمانى په‌يجى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تاقيگه‌ی بيناسازی سلێمانی په‌يجه‌ فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تاقيگه‌ي بيناسازى سلێماني

پـــرسەو سەرخۆشی خــــۆمان ئــــاڕاستەی کــــارمەنــدمان  بەڕێز ( انور نصرالدین)  دەکەین لــــە هــۆبەی تاقیگە کێڵگەییەک...
10/04/2026

پـــرسەو سەرخۆشی خــــۆمان ئــــاڕاستەی کــــارمەنــدمان بەڕێز ( انور نصرالدین) دەکەین لــــە هــۆبەی تاقیگە کێڵگەییەکان بــــە هـــۆی کـۆچی دوایی (باوکی) بــــەڕێزیان داواکارین لــــە خوای گــــەورە لێی خۆش بێت و سەبـــوری بنەمـــاڵەکــەیـــان بـــدات.
إِنَّا لله وانا إليه راجعون.

08/04/2026

سبەی پێنجشەممە دەوامی فەرمی ئاساییە

سبەی پێنجشەممە (9ی نیسانی 2026)، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

04/04/2026

بەبۆنەی (جەژنی گەورە) سێ ڕۆژ بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان پشوو دەبێت

بەبۆنەی (جەژنی گەورە) و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە (5، 6، 7ی نیسانی 2026)، لە سەرجەم دامودەزگانی هەرێمی کوردستان، تەنها بۆ خوشک و برا مەسیحییەکان پشووی فەرمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

" نــــەورۆز و سەری ساڵی ٢٧٢٦ی کوردی لـــــە هەمووان پیرۆز بێت. هیوادارین ئەم ساڵە نوێیە ببێتە ساڵی ئاشتی، تەبایی، و سەر...
21/03/2026

" نــــەورۆز و سەری ساڵی ٢٧٢٦ی کوردی لـــــە هەمووان پیرۆز بێت. هیوادارین ئەم ساڵە نوێیە ببێتە ساڵی ئاشتی، تەبایی، و سەرکەوتنی گەورە بۆ گەلەکەمان."
نەورۆز هات و سروشت ڕازایەوە، با دڵەکانیشمان وەک بەهار نوێ ببنەوە.

20/03/2026

لـــەبەر بەرژەوەندی گشتی پڕۆژەکان و هاووڵاتیان سەرەڕای ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی پشوەکانی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز، تاقیگەی بیناسازی سلێمانی بڕیاری داوە بە شێوەی سنوردار لـــە ڕۆژی (دوو شەممە بەرواری ٢٣-٣-٢٠٢٦) تـــا (پێنج شەممە بەرواری ٢٦-٣-٢٠٢٦) بەردەوام بێت لە وەرگرتنی کەرەستەی نوێ بۆ پشکنین ڕۆژانە لە کاتژمێر (٩)ی بەیانی تا کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ.

گــــەرمترین پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان ئـــــاڕاستەی بەڕێوەبەر وسەرجەم کارمەندانی تاقیگەی بیناسازی سلێمانی و موسوڵمانــــ...
19/03/2026

گــــەرمترین پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان ئـــــاڕاستەی بەڕێوەبەر وسەرجەم کارمەندانی تاقیگەی بیناسازی سلێمانی و موسوڵمانــــانی کــــوردستان و جیهان دەکــــەین
ئومێد دەکەین جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گـەلـــەکەمـان.

هەڵەبجە تەنیا شارێک نییە کە برینداری کیمیاوی بێت، بەڵکو سیمبولی مەزڵوومیەتی نەتەوەیەکە کە بە ئاگر و ژەهر ویستیان بێدەنگی...
16/03/2026

هەڵەبجە تەنیا شارێک نییە کە برینداری کیمیاوی بێت، بەڵکو سیمبولی مەزڵوومیەتی نەتەوەیەکە کە بە ئاگر و ژەهر ویستیان بێدەنگی بکەن، لە ١٦ی ٣دا، هەناسەکان سوار بوون و بۆنی سێو بوو بە مۆتەکەی مەرگ، بـــەڵام ئـــــەمڕۆ هەڵەبجە ناسنامەی خۆڕاگریمانە. یـــــــادی شەهیدانی هەڵەبجە بـــــــرینێکی ساڕێژنەکراوی سەر جـــــەستەی نیشتمانە و تا هەتایە لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
هـــــەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان.

بەبۆنەى ڕۆژی ژنان  (٨)ى مارس، بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی سلێمانی  پیرۆزبایی ئاراستەى سەرجەم خانمانى کوردستان و تاقیگەی ...
08/03/2026

بەبۆنەى ڕۆژی ژنان (٨)ى مارس، بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی سلێمانی پیرۆزبایی ئاراستەى سەرجەم خانمانى کوردستان و تاقیگەی بیناسازی سلێمانی دەکات.

01/03/2026

وەرگرتنی کۆری کۆنکرێتی

18/02/2026

وەرگرتنی کۆری کۆنکرێتی لە گێردەر پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٦/١/٢٢ بەردەوامی کاری کارمەندانی تاقیگەی کیڵگەی-ئەسفەلت لە پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان ( ١٠٠ مەتری سلێمانی)ت...
22/01/2026

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٦/١/٢٢
بەردەوامی کاری کارمەندانی تاقیگەی کیڵگەی-ئەسفەلت
لە پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان ( ١٠٠ مەتری سلێمانی)

تێستی Asphalt Core بۆ چینى ویرێنگی پۆلیمەری Polymer-Wearing layer

رێزلێنان بەخشرایە ژماره‌یه‌ك فەرمانبەری  #خانەنشینبووی تاقیگەی بیناسازی سلێمانیئەمڕۆ سێ شەممە 13-1-2026به‌ ئاماده‌بوونی ...
13/01/2026

رێزلێنان بەخشرایە ژماره‌یه‌ك فەرمانبەری #خانەنشینبووی تاقیگەی بیناسازی سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە 13-1-2026

به‌ ئاماده‌بوونی ئەندازیار جمال عمر محمد بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی سلێمانی و لێپرسراوی بەشەکان ، رێزلێنان بەخشرایە ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، کە دوای كۆتایی هاتنی ڕاژەی خزمەتی وەزیفییان خانەنشین بوون.

سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستە کرا كە لەساڵانی خزمەتكردنیاندا دڵسۆزانە کارەکانیان جێبەجێكردووە و هیواى تەمەن درێژى و بەختەوەریان بۆ دەخوازین.

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 20:30 - 15:30
Tuesday 08:30 - 15:30
Wednesday 08:30 - 15:30
Thursday 08:30 - 15:30
Sunday 08:30 - 15:30

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقيگه ى بيناسازى سلێمانى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to تاقيگه ى بيناسازى سلێمانى:

Share