04/06/2026
نازانم وەزارەتی دارایی هەرێم خۆی نەزانە یان خەڵکی پێ نەزانە؟
ئاخر تەنها داهاتی ئەو (٥٠) هەزار بەرمیل نەوتەی کە ڕۆژانە عێراق دەیدات بە هەرێم بۆ بەکارهێنانی لە ناوخۆ نزیکەی (١٥٠) ملیۆن دۆلارە لەمانگێکدا ئەگەر بەنرخی برێنت حسابی بکەین کە بۆ هەر بەرمیلێک دەوری (١٠٠) دۆلار و هەندێ جار زیاترە
تەنها داهاتی هاتوچۆ زیاترە لە (١٥٠) ملیار دینار ئەی داهاتی کارەبا و باج و گومرگەکان و …هتد ؟
بەڵێ ئەو داهاتە بە کەسی کراوە و دراوەتە کەرتی تایبەت و دەڕوات بۆ گیرفانی چەند کەسێکی دیاریکراوی ناو دەسەڵات و ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەت، بۆیە باشترە وەزارەتی دارایی بێ ئاگایی خۆی لەداهاتی هەێم ڕابگەیەنێت نەک بێت سەرسەختانە بەرگری لە شتێک بکات کەخۆی نازانێت بۆ کوێ دەچێت و ببێتە پارێزەری دزە گەورەکان چونکە دڵنیام خۆشیان باوەڕیان بە قسەکانیان نیە چ جای خەڵک و نوخبەی سیاسی.
کاوە عەبدولقادر _ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ