03/06/2026
لە یادی ٣٧ ساڵەی شەهیدبوونی (جەلال حەسەنەلاو گەرەوەیی)دا.
کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهید:
- جەلال حسن ئەحمەد ناسراو بە جەلال حەسەنە لاو.
- ساڵی ١٩٦٨ لەگوندی گەرەوانی خواروو لەدایکبووە.
- خوێندنی سەرەتایی لە گەرەوان تەواو کردووە، لە قوتابخانەی ئامادەیی کوڕانی رواندز هەتا دووی ناوەندی خوێندووە.
- گەنجێکی چالاک بووە، ساڵی ١٩٨٥ لە کەرتی یەکی شەهیدان، لە تیپی ١٢ی سۆران بۆتە پێشمەرگە.
- بەشداری چەندین شەڕ و داستانی کردووە، وەك: ( دۆڵی خانەقا، شەڕەکانی سەرکردایەتی، ئازادکردنی ناحیەی تەق تەق، گرتنی قاتعی جەیشی شەعبی، گرتنی تۆپکی شارەستێن، دەشتی هەریر، گرتنی فەوجی ڕواندز، شەڕەکانی مەڵبەندی سێ لەسماقوڵی، زنجیرە شەڕەکانی ئەنفالی ١٩٨٨ لەسنوری مەلبەندی سێ ).
- لە ڕێکەوتی ١٩٨٨/٥/٦ لەبنەکاول بریندار بووە، لەبەر لێهاتووی و ئازایەتی کرایە فەرماندەی مەفرەزە.
- مەخابن لە ڕێکەوتی ١٩٨٨/٦/٣ لەکاتی بەرگری کردن لە پرۆسەی ئەنفالەکان، لە قۆپی مەڕەکێویان، لەگوندی گەرەوان شەهید بوو و گەیشتە کاروانی نەمران.