16/10/2022
پەیامی پیرۆزبایی شۆڕشی کۆماری کوردستان
بەبۆنەی دامەزراندنی شۆڕشی کۆماری کوردستانەوە
لە سکرتێری گشتی شۆڕشی کۆماری کوردستان و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی شۆڕشی کۆماری کوردستانەوە
بەناوی خۆم و هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی شۆڕشی کۆماری کوردستانەوە
بەبۆنەی دامەزراندنی شۆڕشی کۆماری کوردستانەوە پیرۆزبای ئەم دامەزراندنە لە هەموو ئەندام و لایەنگرانی شۆڕشی کۆماری کوردستان و بەتایبەت تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین
16 ئۆکتۆبەری2017
ڕۆژی دامەزراندنی شۆڕشی کۆماری کوردستان
شۆڕشی کۆماری کوردستان شۆڕشێکی دیمۆکراتی مەزنە
لەپێناو بەرجەستە کردنی ئازادی و ئارامی بۆ گەلی کوردو کوردستان دامەزراوە
بۆ بنە بڕکردنی ئەحزابی بەکرێ کیراوو تیرۆر و نەهێشتنی ئاغایەتی و کویلایەتی داگیرکاری دەست بەکار بووەو دەبێت ..
هەموومان باش دەزانین گەلی کورد گەلێکی مەزڵوم و ستەم لێکراوی دەستی ئەحزابی سیاسی نەفام و بەکرێ گیراوی ووڵاتانی داگیرکەرن
شۆڕشی کۆماری کوردستان تێدەکۆشیت لەپێناوی ئازادی و سەربەستی فەراهەم کردنی بۆ گەل و ووڵات.
خەباتی بێ ووچانی بەردەوامەو کۆڵی نەداوەو کۆڵ نادات تا دەگاتە ئەو ئامانجەی کە بۆ گەلەکەی دەست نیشانی کردووە
تا لەداهاتوودا جارێکی تر ڕۆڵەکانی نەبنە قوربانی ملمانێی ئەحزابی بنەماڵەیی بەکرێ گیراوی داگیرکەران.
هەموومان باش دەزانین سەدان ساڵە گەلی کورد بەشۆڕشی جۆراو جۆر خەڵەفێنراوەو بوونەتە قوربانی کەسانی نەفام و بەکرێ گیراو بەناوی سەرۆک ماڤیاو پیاو کوژەوە
هەتاوەکوو ئێستاش نەیتوانیوە تەجربە لە ڕابردوەکانی وەرگرێ تا لەداهاتوودا باجی نەدات
ئێمەی کورد دەبێ بەهەموو شێوەیەک دوور کەوینەوە لە بوونی هەرحیزبێک لەخاکی کوردستان ..
ووەک شۆڕشی نەتەوەی گەلی کورد لەپێناو خاک و گەلی کوردستان خەباتی نەتەوەیی بەرپا بکەین ..
ووەک شڕشی نەتەوەیی دەست بەکار بین و ووڵاتمان لەم مەترسیە ڕزگار بکەین و جارێکی تر نەهێڵین داگیرکەرانی کوردو کوردستان جەستەی پیسی و بۆگەنیان بهێنە ناو خاک و ووڵاتمان
کوردستانیان لێ بکەینە گۆڕستان
خەڵکی کوردستان دەبێ ووشیار بنەوەو دوور بگرن لە حیزبایەتی و ئاغایەتی
ڕۆڵەکانیان نەکەنە قوربانی بوونی ئاغاو بەکرێ گیراوی دووبنەماڵە و ئەحزابی ژێر دەستە
بەبوونی ئەحزابی خێڵەکی و بەکرێ گیراوی داگیرکەران گەلی کورد ڕۆژ بەڕۆژ قوربانی ئەدات و بەسینارێوی جۆراو جۆر ئەگەمژێنرێت ..،
هەوڵی ئێمە ووەک شۆڕشی کۆماری کوردستان بۆ گەڕانەوەی حەق و حقوقی گەلی کوردو خەڵکی کوردستانە .،
بۆ گەڕانەوەی ئەو گەلەیە کە لەخاک و زێدی باو باپیرانیان کە بەناحەق دەرکراون..،
شۆڕشەکەمان کاردەکات لەپێناوی هەر تاکێکی کورد یان بنەماڵەیەکی کورد نەفی کراون و لەناوچەکانی عێراق نیشتەجێ کراون و بەگەڕانەوەیان بۆ ووڵاتی خۆیان ..کە کوردستانە..
شۆڕشەکەمان کاردەکات بۆ گەڕانەوەی زمان و کەلتوری ڕەسەنی کوردی و جوانتر و فراوانترکردنی ..،
شۆڕشەکەمان..
کاردەکات بۆ نەهێشتنی زوڵ و زۆرو ستەم ..،
کاردەکات بۆ مافی ئازادی تاکە کەس نیرینەو مێینە .
وە نەهێشتنی جیاوازیەکان و هەرجۆرە ستەمێک کە بەرامبەر بە تاکی کورد دەکرێ لە هەر مەزهەبێک و ئاینێک دا وە بنە بڕکردنی یەکجاری
شۆڕشی کۆماری کوردستان
کاردەکات لەداهاتوودا
بۆ خزمەتکردنی تاک نێرینەو مێینە لەهەموو ڕوویەکەوە
تا خۆشەویستی گەل و ووڵات لەدڵی هەموو تاکی کوردا بچێنێ ..،
بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تاکی کورد بەشانازیەوە خزمەتی خاک و ووڵات و گەلەکەی بکات
وە تاکی کورد ببنە ئەزموونی گشتی بۆ گەل و ووڵات و خزمەت بکات لەپێناوی نەوەکانی داهاتوویدا
هیچ کات ڕێگە نادرێ لە داهاتووی ئەم شۆڕشەدا مافی تاک بە نێرینەو مێینە پێشێل بکرێ سزای توندی بۆ دەستنیشان کراوە
ئازادی و دیمۆکراسی مافی ڕەوای هەرتاکێکی کوردە
وەتاکی کورد ببێتە مستەحقترین کەس لە جیهاندا خزمەتی فراوان بکرێ و ڕێزی لێ وەرگیرێ
پێکەوە بوونمان بەدەست هێنانی ئامانج و بەرژەوەندی گەلەکەمانە
نەسرەوتن تا سەرکەوتن
شۆڕشی کۆماری کوردستان
چۆمان کوردستانی
سکرتێری گشتی شۆڕشی کۆماری کوردستان
سەرکردایەتی شۆڕشی کۆماری کوردستان
مەکتەبی سیاسی شۆڕشی کۆماری کوردستان
16ئۆکتۆبەری 2022