بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی

  • Home
  • Iraq
  • As Sulaymaniyah
  • بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردنەوەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەپێناو پاراستنی سامانی سروشتی و ژینگەی کوردستان

  بە ئامانجی پاراستنی سامانی ماسی و ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان هەستان بە گەڕان...
01/06/2026



بە ئامانجی پاراستنی سامانی ماسی و ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان هەستان بە گەڕان و پشکنینی دەریاچەی دەربەندیخان ، لە ئەنجامدا توانیان دەستبگرن بەسەر ( ١٥ ) تۆڕ و ( ١٧٥ ) ماسی ڕاوکراوو ئازادکردنی ( ٢٥ ) ماسی زیندوو ، بەڵام خاوەنی تۆڕەکان نادیار بوون .

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٦/١ لە یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە یاوەری بەڕێز...
01/06/2026

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٦/١ لە یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە یاوەری بەڕێز بەڕێوەبەر سەردانی مەزاری ( سەرۆك مام جەلال)یان کرد ، دوای دانانی تاجە گوڵینەی وەفاداری پەیامیان دوبات کردەوە کە بەردەوامبن لەسەر ڕێبازی پیرۆزی مام جەلال و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی شەهیدان .

چالاکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خدران لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خدران بۆ ناو دەر...
01/06/2026

چالاکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خدران

لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خدران بۆ ناو دەریاچەی دوکان بەفەرمانی ئەفسەری بنکە بەمەبەستی چاودێری کردنی دەریاچەکە لەڕاوکردنی ماسی لەسنوری ناحیەی خدران لەناوچەی (سەرکێش) ‌توانرا دەست بگرن بەسەر (٥) تۆڕی ڕاوی ماسی بێ خاوەن کە هیچ ماسیەکیان پێوە نەبوو .

پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کرایەوە بەمەبەستی ڕێکاری یاسایی.

31/05/2026



پاش ئەوەی ئاگرێك لە گۆڕستانی شاخی سیدصادق کەوتەوە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدصادق بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشەکەیان دەرچوون بۆ شوێنی ئاگرەکە ، لە ئەنجامدا بە هاوکاری بنکەی ئاگر کوژێنەوەی سیدصادق و دانیشتوانی سنورەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنترۆڵی بکەن .
بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( ٢ ) دۆنم پوش و پاوان سووتان و نزیکەی (١٥) نەمام زیانیان بەرکەوت .
هۆکاری ئاگرەکە نادیارەو لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە

 #پرسەنامەبەناوی  بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی  کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لە بنکەی پۆلیسی دارستان...
29/05/2026

#پرسەنامە
بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لە بنکەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش ( پ پ٤ / سوبحی حەسەن عارف ) دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی ( ڕێژاو حەسەن عارف) خوشکی بەڕێزیان .

داواکارین لە خوای گەورە ڕۆحی کۆچکردوو شاد و ئارام بکات و سەبووری بە خانەوادەکەیان ببەخشێت .

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت ...بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئ...
26/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت ...

بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان و تەواوی خەڵکی کوردستان و موسڵمانان دەکەین .

داواکارین لە خوای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێرو خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و حەجی حاجیان و عیبادەتی هەموو لایەك قبوڵ بکات .

 #ئاغجەلەر مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر دەرچوون بۆ سەر ( زێی بچوك ) لە سنوری بنکەکەیان ، لە ئەنجام...
25/05/2026

#ئاغجەلەر

مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر دەرچوون بۆ سەر ( زێی بچوك ) لە سنوری بنکەکەیان ، لە ئەنجامدا ( ٢ ) هاووڵاتیان دەستگیر کرد کە سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون ، هەروەها دەستیانگرت بەسەر ( ١٠ ) ماسی ڕاوکراو ،( ٢٥ ) قولاپ ، ( ١ ) ئۆتۆمبێل .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

 #دوکان مەراسیمی ڕێزلێنان ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری (٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦)، لە مەراسیمێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی (بەڕێز / سیرو...
24/05/2026

#دوکان مەراسیمی ڕێزلێنان

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری (٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦)، لە مەراسیمێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی (بەڕێز / سیروان سەرحەد )قایمقامی قەزای دوکان بە یاوەری بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان و بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان هەروەها لێپرسراوانی فەرمانگەکانی سنوری قەزای دوکان ، لە شوێن پێگەی ( سپیلوی بەنداو)
دیوانی قایمقامیەتی دوکان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەن و کارمەندانە کرد کە بەشداریان لە هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان کرد لەوانە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان و تیمی غواصی فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی، بنکەی بەرگری شارستانی دوکان ، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان ، سەرۆکایەتی شارەوانی دوکان، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان ، یاردەدرێتی ئاسایشی دوکان و کۆمپانیای ئانزۆ.

ئەم پێزانینە بەرامبەر بەو هەوڵ و ماندووبوونە بەرزەیە کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بۆ پاک و پاراستنی دەریاچەی دوکان خستیانە گەڕ .

دواجار، دەستی هەموویان خۆش بێت و ماندوو نەبن بۆ ئەو خزمەتە نیشتمانییەی بۆ پاراستنی ژینگە و ئاوی کوردستان ئەنجامیان دا، هیوادارین ئەم کارە جوانە ببێتە نموونەیەکی باش بۆ بەردەوامبوونی هەوڵەکانی پاراستنی ژینگە.

24/05/2026

چالاکی بەشی پۆلیسی دارستانی #دوکان

دوای پێدانی هەواڵ و زانیاری تەواو لەلایەن هەواڵدەرێکەوە دەست بەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بە فەرمانی بەڕێوەبەری بەش هەستان بەئەنجامدانی دەرچوونێک بۆ ناو ( دەریاچەی دوکان و سنوری شێخەڵێس ) بەمەبەستی پاراستنی دەریاچەکە لەڕواوکردنی ماسی لەئەنجامدا ‌ دوای گەڕان و پشکنین توانرا دەست بگیرێت بەسەر (١) کەڵەک و (٧) تۆڕی ڕاوی ماسی دوای لەکاتی هەڵگرتنەوەیان (١) ماسی زیندوی پێوەبوو ئازاد کراو گەڕێندرایەوە ناو دەریاچەکە .
لە شوێنی ڕووداو هیچ کەسێک بەدی نەکرا .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە کرایەوە بەمەبەستی ڕێکاری یاسای و دۆزینەوەی سەرپێچی کاران.

بەهۆکارى زیادەڕوى هاووڵاتیەک لەسنورى سیتەک دەستگیرکرا مە فرەزە یەکی ( پۆلیسی دارستانی بنکە ی سیتە ك) لە سنوری (سیتەکە کۆ...
24/05/2026

بەهۆکارى زیادەڕوى هاووڵاتیەک لەسنورى سیتەک دەستگیرکرا

مە فرەزە یەکی ( پۆلیسی دارستانی بنکە ی سیتە ك) لە سنوری (سیتەکە کۆن )لە سە ر زیادەڕەوی و خانوو دروست کردن توانیان هاوڵاتیەک دەستگیربکەن هە روەها دەست گیرا بە سەر (١) یە ك ئوتومبێلدا
فە رمانی بە ڕێز( دادوەر ) کارکردن تییداڕاگیراوە. پە ڕاوی ڕێك خراوە بۆ ڕێکاری یاسای

Address

Hawari Shar
As Sulaymaniyah
3323

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی:

Share