16/03/2026
شاری هەڵەبجە ساڵیادی سی و هەشتەمین ی کارەساتی کیمیایاباران دەکاتەوە، کە لە 16ی ئاداری ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشووەوە ئەنجام درا. ئەم ڕووداوە بە یەکێک لە گەورەترین تاوانەکان دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی لە سەر گەلی کورد هەژمار دەکرێت لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا نزیکەی پێنج هەزار کەس لە هەموو توێژ و تەمەنی جیاواز کوژران، کە زۆربەی قوربانییەکان ژنان و منداڵان بوون.
ئەم کارەساتە گەورەیەی دژ بە مرۆڤایەتی بە بەکارهێنانی فڕۆکە و چەند جۆرێک لە چەکە کیمیاییە قەدەغەکراوەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجام درا، کە بووە هۆی زیانێکی مرۆیی گەورە لە ماوەیەکی کەمدا. هەروەها دواتر سەدان هاوڵاتیی بێتاوان بەهۆی کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ئەم ماددە کیمیاییانە گیانیان لەدەستدا، چونکە زۆرێک لەوان تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوون، لەوانە شێرپەنجە و چەند نەخۆشییەکی دیکەی پەیوەندیدار بە تێکچوونی ماددە سامناکە کیمیاییەکان.
ئەم کارەساتە بە یەکێکە لە تراژیدییا گەورەکانی مێژووی گەلی کورد دادەنرێت بەهۆی ئەو کاریگەرییە مرۆیی و تەندروستی و کۆمەڵایەتییە قووڵانەی کە تا ئێستاش کاریگەریەکانیان بەردەوامن.