01/06/2026
خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی کۆرس و سمستەری یەکەم لە کۆلێژمان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ٦ـی ٢٠٢٦ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی کۆرس و سمستەری یەکەم، لە هەرچوار بەشەکانی کۆلێژمان بەڕێوەچوو.
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان وسەرۆک بەشەکانی کۆلێژ، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد، بۆ دڵنیابوونەوە لە باش بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و گوێگرتن لە تێبینی وسەرنجەکانی مامۆستایان وقوتابییان.