ژووری ڕەوەندی کوردی Kurdish diaspora chamber

ژووری ڕەوەندی کوردی   Kurdish diaspora chamber پەیجی فەرمی گۆڕان خوازانی دەرەوەی وڵات بۆ گەیاندنی کارو چالاکیەکانی ئۆرگانەکانی ژووری ڕەوەندی کوردی.

هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی كوردی پیرۆزبایی لە رێكخەری گشتی دەكەنئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠ی٩ی٢٠٢٦)، ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی كور...
20/09/2026

هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی كوردی پیرۆزبایی لە رێكخەری گشتی دەكەن

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠ی٩ی٢٠٢٦)، ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی كوردی بە نوێنەرایەتی ژوری رەوەند و ئۆرگانەكانی دەرەوە، لە مەكۆی سەرەكی لە شاری سلێمانی سەردانی دانا ئەحمەد مەجیدیان كرد بەمەبەستی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.

لە دیدارێكدا، هەڵسوڕاوان هیوای سەركەوتنیان بۆ رێكخەری گشتی خواست لە ئەركەكەی و جەختیان كردەوە لە پشتیوانی هەوڵەكانی بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خزمەتی گشتی.

هاوكات دۆخی سیاسی و دواین پێشهات و ئاڵنگارییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، لەگەڵ ئەوەشدا رێكخەری گشتی گرنگی رۆڵ و پێگەی رەوەندی كوردی بۆ پێشخستنی دۆزی گەلی كورد و گەیاندنی خواست و داواكاریەكانی بە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان دوپاتكردەوە.

رەوەندی كوردی لەسەرەتای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێكهاتەیەكی كاریگەر بون كە رۆڵی دیاریان هەیە لە گەیاندنی بەرنامەی سیاسی گۆڕان و كاركردن لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان.

https://gorran.net/Details.aspx?jimare=1328

18/09/2026

ئێستاش شانازی بە گۆڕانەوە دەکەم
کوێستان محەمەد وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی

سەرۆکوەزیرانی سوید دەستی لەکارکێشایەوە..ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی سوید گورزێکی گەورەیان بەرکەوت؛ پارتە دژە کۆچبەرەکە پاشەکشە...
17/09/2026

سەرۆکوەزیرانی سوید دەستی لەکارکێشایەوە..
ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی سوید گورزێکی گەورەیان بەرکەوت؛ پارتە دژە کۆچبەرەکە پاشەکشەی کرد.

بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگەی كۆنسوڵی گشتییەوە پیرۆزبایی لە گەلی چین دەکاتئێوارەی ئەمڕۆ، چوارشەمە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦، شاندی گۆڕ...
16/09/2026

بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگەی كۆنسوڵی گشتییەوە پیرۆزبایی لە گەلی چین دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ، چوارشەمە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦، شاندی گۆڕان بەشداری لە بۆنەی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری گەلی چین كرد كە لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر، بەڕێوەچوو.

لە بۆنەکەدا، دلێر عەبدولخالق ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە لیو جون (Liu Jun)، كۆنسوڵی گشتیی کۆماری گەلی چین لە هەرێمی کوردستان و گەلی چین کرد، هیوای پێشکەوتن و مانەوە لە ئاشتی و گەشەپێدانی زیاتری بۆ خواستن.

هاوکات، بە بۆنەی تەواوبوونی ماوەی ئەرکی لیو جون وەک كۆنسوڵی گشتی لە هەولێر، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی کرد و ڕۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری گەلی چین بەرزنرخاند و هیوای پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولای خواست.

شاندێكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرێنەكان پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێكخەری گشتی دەكەنئەمڕۆ چوارشەممە (١٦ی٩ی٢٠٢٦)، شاندێكی كۆمەڵەی پێش...
16/09/2026

شاندێكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرێنەكان پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێكخەری گشتی دەكەن

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٦ی٩ی٢٠٢٦)، شاندێكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان بە سەرپەرشتی ڕەهبەر سەید برایم و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەكە، بەمەبەستی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی سەردانی مەكۆی سەرەكی گۆڕانیان كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و جڤاتی نیشتمانیەوە پێشوازیان لێكرا.

لە دیدارێكی دۆستانەدا، شاندی میوان چەپكەگوڵ و پیرۆزباییان ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەركەكەی.

لەدیدارەكەدا ئاماژە بە رۆڵ و كاریگەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرا و خەبات و قوربانیدان و ماندووبونی پێشمەرگەدێرینەكان بەرز نرخێنرا، هاوكات كاری پیكەوەیی بۆ خزمەتی گشتی، جەختی لێكرایەوە.

پرسەنامەبەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (شەماڵ محەمەد حەسەن) برای کاک عەدنان محەمەد حەسەن ئامێدی ئەندامی دە...
16/09/2026

پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (شەماڵ محەمەد حەسەن) برای کاک عەدنان محەمەد حەسەن ئامێدی ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری ئەنجومەنی وڵاتی سوید-مان پێگەیشت .

بۆ ئەم كۆستە، هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كاك عەدنان و خێزان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەین و داواکارین لە خوای گەورە رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموان ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

ژووری ڕەوەندی کوردی
١٦ی٩ی٢٠٢٦

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی خانەقین و بینای نوێی پەیمانگای نابیستانی کەلاری کردەوە ڕۆژی دووشە...
14/09/2026

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی خانەقین و بینای نوێی پەیمانگای نابیستانی کەلاری کردەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٦/٩/١٤ خاتوو( کوێستان محمد) وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە یاوەری (زەکیە سەید صالح) بریکاری وەزیر و (خالد قادر )ڕاوێژکاری وەزارەت و (مەریوان بەکگۆک) بەڕێوەبەری گشتی کارودەستەبەر سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردو لەیەکەم وێستگەی سەدانەکەیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری وگەشەپیدانی کۆمەڵایەتیان بەسەرکردەوەو لەلایەن (ژیلوان عادل شکور)بەڕێوربەری گشتی و فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێەەبەرایەتی گشتییەوە پێشوازییان لێکرا ،
پاشان سەردانی پەیمانگای هیوای نابیستان ی کەلار یان کردو بەئامادەبونی (جلال شێخ نوری) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و کەسایەتی و نوێنەری کۆمەڵێک لە ڕێکخراوودامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لێپرسراوو مامۆستاو قوتابیانی پەیمانگای هیوای نابیستانی کەلار بینای نوێی پەیمانگاکە بەڕوی قوتابیاندا کرایەوە،
کەپاش وەرگرتنەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی مین ی گەرمیان نۆژەنکرایەوەو دواتر لەلایەن ڕێکخراوی سید(seed)کەل وپەل و پێداویستیەکانی بۆ دابینکرا،
پاشان سەردانی قەزای خانەقینیان کردو لەلایەن(جواد فیض اللە) قایمقامی قەزاکەو بەڕێوەبەری دامودەزگاکانی قەزاکە پێشوازیان لێکرا ،لە سەردانەکەدا جەخت کرایەوە لە خزمەتی هاوڵاتیان و کردنەوەی دامەزراووکۆمەڵایەتییەکان بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی قەزاکە ،
دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی خانەقینیان کردو سەنتەری کاروڕاهێنانی پیشەیی خانەقینیان کردەوە کەلەلایەن( م.کاوە جبار )بەڕێوەبەری کاروڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتیان ئەم سەنتەرە خرایە خزمەتی هاوڵاتیان خانەقینەوە،
دواتر بەشداری ئاهەنگی سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی خانەقینیان کرد وخەڵات و دیارییان پێشکەش بە منداڵان ی سەنتەرەکە کرد بۆ کۆتایی هاتنی خولەکانی هاوینەی سەنتەرەکەیان.

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ عیزەت شابەندەر کۆبوەوەلە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بەیا...
14/09/2026

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ عیزەت شابەندەر کۆبوەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بەیاوەری شاندی بزوتنەوەی گۆڕان، سەردانی دۆستی دێرینی عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دیاری عێراقی كرد لە بەغداد و لە کۆبونەوەیەكدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و تەنگژە و پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکەیان کرد.

لە دیدارەکەدا، بە وردی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا، بەتایبەت پرسی دۆخی دارایی و شایستەیی موچەخۆران.
هاوكات جەخت كرایەوە لە پێویستی پشتبەستن و پابەندبوون بە دەستوور بۆ چارەسەری كێشە و ناكۆكیەكان.

فۆتۆ: بڕیار نامیق

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆدەبێتەوەدانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆر...
14/09/2026

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆدەبێتەوە

دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوەوە

لەسەردانێکیدا بۆ بەغداد، دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بەیاوەری شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوەوە و لەدیدارێکدا دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و ناوچەکە بەتایبەت ئەو ئاڵنگاری و پێشهات و گۆڕانكاریانە تاوتوێكران كە عێراق و ناوچەكەی پێدا تێدەپەڕن و هەردولا هیوایان خواست دۆخەکە بەقازانجی و پڕۆسەی سیاسی و خەڵك بێت.

لە دیدارەکەدا، بە وردی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا، بەتایبەت پرسی دۆخی دارایی و شایستەیی موچەخۆران، هاوكات جەخت كرایەوە لە پێویستی پشتبەستن و پابەندبوون بە دەستوور بۆ چارەسەری كێشە و ناكۆكیەكان.

فۆتۆ: بڕیار نامیق

شەهیدانی دورەوڵاتفوئاد جەمال١٦ ساڵ تێپەڕی... بەڵام کات نەیتوانی یادتان بسڕێتەوە١٦ ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەو ڕۆژە پڕ لە کۆست و...
13/09/2026

شەهیدانی دورەوڵات
فوئاد جەمال
١٦ ساڵ تێپەڕی... بەڵام کات نەیتوانی یادتان بسڕێتەوە
١٦ ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەو ڕۆژە پڕ لە کۆست و خەمەدا؛
١٦ ساڵ بەسەر ئەو ساتەدا تێپەڕی کە ڕێگای ژیانتان لەگەڵمان کۆتایی هات، بەڵام ڕێگای یادتان هەرگیز کۆتایی نەهات.
ئەمڕۆ، لە یادی تێپەڕبوونی ١٦ ساڵ بەسەر شەهیدبوونتان، بە سەری نواندنەوەی ڕێز و نەوازیش، یاد لە گیانی پاک و هەمیشە زیندووتان دەکەینەوە
کۆستتان یەکجار قورس بوو...
جێگاتان بەتاڵ بوو...
و دڵەکانمان هێشتا لە بەتاڵیی ئەو جێگایە دەچڕێن.
بەڵام مرۆڤ تەنها بە مانەوەی جەستەی خۆی زیندوو نییە؛ ئەوەی بە خەبات، بە ئامانج و بە خۆشەویستی بۆ خەڵکەکەی دەژی، دوای خۆی ناوێک بەجێدەهێڵێت کە کات ناتوانێت بیسڕێتەوە.
ئەو ڕۆژەی هەرگیز لە یادمان ناچێت
ڕۆژی دووشەممە، ١٣-٠٩-٢٠١٠، کاتژمێر پێنجی بەیانی، لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ وڵاتی بەریتانیا، دوای بەشداری‌کردن لە کۆبوونەوەیەکی گۆڕان‌خوازان لە شاری بەرلین، لەگەڵ ڕەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەسەر سنووری بەلجیکا و فەڕەنسا، تووشی پێکدادانی ئۆتۆمبێل بووین.
ئەو پێکدادانە تەنها ڕووداوێکی ڕێگا نەبوو
بۆ ئێمە، پەڕەیەکی پڕ لە فرمێسک بوو لە مێژووی ژیانماندا.
لەو ڕۆژەدا دوو هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان، سەردار نەمەڵی و زانای حاجی بەکر، ژیانیان لە پێناوی ئەو ڕێگایەدا بەجێهێشت کە باوەڕیان پێی هەبوو.
هەروەها فوئاد جەمال، شۆڕش حەمید و ڕێبوار خالید بە سەختی بریندار بوون.
ئێوە نەچوون... ئێوە لە یادماندا ماون
شەهیدان،
١٦ ساڵە لە نێومان نین، بەڵام هەر کات ناوتان دێتە سەر زمان، وەک ئەوەی ئەو ڕۆژە دووبارە دەگەڕێتەوە.
هەر کات یاد لەو ڕێگایە دەکەین، شوێنی پێتان دەبینین.
هەر کات باس لە خەبات و ئومێد دەکرێت، ناوتان لەگەڵی دەژیت.
ئێوە لە نێوماندا نین،
بەڵام یادتان لەگەڵمانە، ناوتان لەگەڵمانە و ڕێگاتان لەگەڵمانە.
کۆستتان لە دڵماندا قووڵە،
بەڵام شانازی بە یاد و ناوتان لە دڵماندا قووڵترە.
بۆ گیانی هەمیشە زیندووتان
سەری ڕێز و نەوازیش دادەنێین بۆ گیانی پاکتان و دەڵێین:
ڕوحتان شاد،
یادتان هەمیشە زیندوو،
ناوتان جاویدان،
و ڕێگاتان هەمیشە پڕڕووناکی بێت.
شەهیدان هەرگیز نامرن؛ ئەوان لە یاد و دڵی ئەوانەی خۆشیان دەوێت، هەمیشە زیندوون

Address

Eroupe
London

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ژووری ڕەوەندی کوردی Kurdish diaspora chamber posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share