04/10/2026
پەیامی سەرەخۆشی
بەناوی لیژنەی ناوچەی بریتانیا
بە دڵێکی پڕ لە خەم و داخەوە، هەواڵی کۆچی دواییی خاتوو سەبری مام ئەحمەدمان وەرگرت.
خاتوو سەبری مام ئەحمەد، خاوەنی مەدالیای بارزانی نەمڕ و بەرپرسی یەکێتی ئافرەتان لە ساڵانی ١٩٧٠–١٩٧٤ بوو. هەروەها یەکێک بوو لە ئەندامە دڵسۆز، بەڕێز و ماندوونەناسی ڕێکخستنەکانی پارتیمان لە بەریتانیا، کە بە درێژایی ژیانی خۆی خزمەتی ڕێکخستن و هاوبەشانی کردووە.
کۆچی دواییی ئەو خاتووە بەڕێزە، بۆ هەموو ئەندامان و هاورێیانی ڕێکخستن و خێزان و کەسوکارانی، خەمێکی گەورەیە. بەبۆنەی ئەم ڕووداوە ناخۆشەوە، لیژنەی ناوچەی بریتانیا بە دڵێکی پڕ لە خەم و داخ، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزان و کەسوکارانی بەڕێز دەکات.
یاد و ناوی هەمیشە زیندوو بێت.
خوالێی خۆش و ڕۆحی شاد بێت.