Connection Service

Connection Service Connection Service
ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ خزمه‌تگوزاییه‌ گشتیه‌کانه‌وه‌ له‌ به‌ریتانیا
حلقة الوصل مع الخدمات العامة فی بریطانیا

بۆ هه‌موو کوردستانیانی دانیشتوی به‌ریتانیا به‌ گشتی و شاری بێرمینگهام و ویست میدڵاند به‌تایبه‌تی. له‌ سه‌ری ساڵی نوێی 2016 وه خزمه‌تگوزاری ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتیه‌کانی به‌ریتانیا ده‌که‌وێته‌ کار که‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ هاوکاریتان له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌ و هه‌ر بوارێکی تر که‌ ئێوه‌ پێویستان به‌ یارمه‌تی هه‌بێت.‌
وه‌رگێڕانی قسه‌ و نوسین و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک به‌ زمانه‌کانی

کوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی له‌لایه‌ن وه‌رگێڕی فه‌رمی و به‌ڵگه‌کان مۆری ڕه‌سمی ده‌کرێن.
نوسینی نامه‌ی ئینگلیزی بۆ هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک یان بۆ هه‌ر جێگایه‌ک که‌ بتانه‌وێت له‌لایه‌ن که‌سانی شاره‌زا و زمانزان.
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی و ئیمه‌یڵ و نامه‌ بۆ هه‌ر جێگایه‌ک که‌ بتانه‌وێت له‌ هه‌موو بواره‌کاندا، به‌نه‌فێت، خانوبه‌ره‌، ته‌ندروستی، کار و خوێندن و نوسینگه‌ی کۆچ و په‌نابه‌ری.
پڕ کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ فۆرمێک و مۆرکردنی و ئیمزاکردنی ئه‌گه‌ر پێویست بکات.
په‌یداکردنی پارێزه‌ر له‌ هه‌موو بواره‌کانی کۆچ و تاوان و خێزانی و ڕوداوی هاتوچۆ.
گۆڕینی ناوی خۆتان و ناوی باوک و خێزانی و مناڵه‌کانتان و هاوکاری کردنتان له‌ گۆڕینی ناوه‌کان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمیه‌کانی وه‌ک پاسپۆرت و مۆڵه‌تی شۆفێری و به‌ڵگه‌نامه‌کانی تر.
هاوکاریکردنتان له‌ نوسینی سیڤی و فۆرمی دۆزینه‌وه‌ی ئیش.
هه‌ر کارێک پێویستی به‌ زمانی فه‌رمی ئینگلیزی هه‌بێت وه‌ هه‌ر کارێک پێوستی به‌ که‌سێک هه‌بێت شاره‌زایانه‌ نوێنه‌رایه‌تی و پشتگیریتان بکات، ئێمه‌ لێره‌ین.
هه‌ر کارێک به‌ ئێمه‌ نه‌کرێت ئه‌وا بۆ لای که‌سانی شاره‌زاتان ده‌نێرین له‌و بوارانه‌دا.
خزمه‌تگوزاریه‌کانمان به‌ نرخێکی گونجاوه‌ تا ئه‌وکاته‌ی وه‌ک ڕێکخراوێک هاوکاری به‌ده‌ست ده‌هێنین که‌ هیوادارین ببێته‌ خۆڕایی له‌ ئاینده‌دا.
ڕاوێژکار و وه‌رگێڕه‌کانمان شاره‌زایی ده‌یان ساڵه‌یان هه‌یه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا.

14/10/2025

#کوردستان #سلێمانی #هەڵەبجە

29/09/2025

پێشوازیمان لە شاندی کونسوڵخانەی بەریتانیا بۆلای نەوەی نوێ.
بارودخۆی سیاسی و دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید و بابەتی خراپی مامەڵە کردنی هێزەئەمنییەکانی یەکێتی لە دادگا، پرسی هەناردەی نەوت و مووچە، هەروەها بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

09/09/2025

ئەوەی پارتی و یەکێتی دەیکەن تەنانەت زوڵمە لەو منداڵ و نەوانەی هێشتا لەدایک نەبوون

19/08/2025

Address

Birmingham
B11QU

Opening Hours

Monday 10am - 5pm
Tuesday 10am - 5pm
Wednesday 10am - 5pm
Thursday 10am - 5pm
Friday 10am - 5pm

Telephone

+447703042921

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Connection Service posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organisation

Send a message to Connection Service:

Share