عـێلی بەگـی جــاف

عـێلی بەگـی جــاف (سینە سافی و برایەتی و لێبوردەیی و جوامێری و خانەدانی و هاوکاری و تەبایی و سوارچاکی درووشم و ئاکاری هەمیشەیمانە )

جوگرافیا و عەشیرەت و تیرەکانی جاف

زۆربەی ئەم عێلە ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک و دیالەدا دەژین و ھەر دوو ناوەندی قەزای کەلار و ھەڵەبجە بە شار و مەڵبەندی سەرەکیی جاف و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەکیی بەگزادەکانیان دەژمێردرێن. بوونی جاف بە شێوەیەکی چڕوپڕ لە دەڤەرەی شارەزووردا بەدەردەکەوێت، دوو تیرەشیان بەناوی تەلان و سمایل عوزێری لە ناوچەی دۆکان و سورداشدان، جافە رەشکەش بەزۆری لە ناوچەی پشدەرد

ان لە باکووری سلێمانیدا.

ھەروەھا ژمارەیەکی بەرچاو لە تیرەی گڵاڵی و به‌گزاده‌ی جاف و یوسیف جانی لە شاری ھەولێر و گوندەکانی دەوروبەریدا دەژین. ئەمە وێڕای ئەوەس کە چەندین تیرەی دیکەی جاف وەک: تایشەیی و قادر میروەیسی و بێویانی و.... لە سنووری قەزای خانەقی، پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی رووباری سیرواندا دەژین . ھەمیسان دەڤەری بەرینی گەرمیان بە گشت شوێنە جیاجیاکانییەوە دەیان ھەزار جاف لەخۆ دەگرێت.

لە کوردستانی ئێرانیشدا، رۆڵەکانی عێلی جاف لە ھەردوو پارێزگای کرماشان و کوردستاندا بە گشتی نیشتەجێن و دەتوانین شوێنی نیشتەجێبوونیان بەم شێوەیە دیاری بکەین:

قەسری شیرین، سەرپێڵی زەھاو ھەتا سنووری رووباری سیروان و، دۆڵی عەلی عاسی تا سنووری عەشرەتی سنجاوی لە باکوور و رۆژھەڵاتی شاری کرماشاندا، ھەروەھا روانسەر و جوانڕۆ (جوانڕۆ مەڵبەندی رەسەن و دێرینی گشت جافە) .

دیسان زێد و شوێنی جاف درێژ دەبنەوە تا دەگەنە ناوچەکانی دڕۆڵە و مەڕەخێڵ و شمشێر و پاوە و دەوروبەری نەوسود. لە رووی شوێنی جوگرافییەوە دەتوانین عێلی جاف بکەین بە سێ بەشی سەرەکییەوە:

جافی مورادی لە عێراق:

میکایڵی، شاتری، وردەشاتری، رۆغزایی، تەرخانی، باشکی،جنگنی، ھارونی، گڵاڵی، سەدانی، کەماڵەیی، بێداخی، نەورۆڵی، یەزدان بەخشی، وەڵی، نەژوێنی، مەسۆیی، مامۆیی، شێخ سمایلی، سۆفی وەن، تاوگۆزی، میراولی، پشتماڵە، عەمەڵە، عیسالی، بێسەری، تەلان، یەسوجانی، چوچانی، قەویلەیی، تیلەکۆ، سمایل عوزێری، جافە رەشکە...

جافی جوانڕۆ لە ئێران
جافی گۆران لە ئێران (ئەم بەشە ئەو جافانەش دەگرێتەوە کە لە کەناری ڕۆژھەڵاتی رووباری سیرواندا لە سنووری خانەقیدا دەژین).

عەشرەت وتیرەکانی جافی کوردستانی ئیرانیش (( جوانڕۆیی و گۆران )) بەگشتی ئەمانەن: رۆستم بەگی، وەکیلی، قوبادی، باوەجانی، ئێناخی، ئیمامی، ساتیاری، شمشێری، کڵاشی، زەردۆیی، کۆکۆیی، کوێرەکی، وەڵە بەگی، قادر میروەیسی، کویک نیرجی، عەلی یاخەیی، بەبلی، دۆرۆیی، دەلەزیری، دەروێشی، قەڵخانجک، کورەک کج، نێرژی، ئەلیاسی، سۆفی، کاکە رەشی، گاخۆری، کشتی، یەسویار ئەحمەدی، دارخۆر، گاوری، ئەلیارەکی، بێویانی، قوجالی، عالی، کوزەرەیی، بازانی، جوخەیی، ھاوری، سەیالی، هوزی که ره م

27/01/2026

ئەحمەد موختار بەگی جاف
عادل عەزیز

دێتە گوێم دەنگێ بە سۆز و شیوەن و گریانەوە
ناڵەیی دڵمە لە حەسرەت خاکی کوردستانەوە
لانەواز و بێکەس و مەزڵوومن ئێستە قەومی کورد
گا بەدەستی تورکەکان و گا بەدەس ئێرانەوە
ئیسمی ویجدان و عەداڵەت بێ موسەممایە و درۆ
بۆ سیاسەت ئەم قسە کەوتۆتە سەر لێوانەوە
ڕاستە گەر ئیسمی عەداڵەت بۆ چی منداڵانی کورد
وێڵ و سەرگەردان بسووڕێنۆ بەسەر کێوانەوە
هێندە حیزە بەختی کورد بۆ کوشتن و تاڵانیان
کۆمەڵێ هاتوون بە سواریی وشتری پێپانەوە
حاڵی کورد ئێستا لە بەینی تورک و ئێران و عەرەب
بێچووە تەیرێکە کە کەوتە داوی منداڵانەوە
ئەم قەراری عوسبە وا خەڵقی ئەڵێن بۆ کورد ئەبێ
هەر قسەی ڕووتە و قسە ناچێتە ناو گیرفانەوە
ئەمڕۆ با وا بێ بەڵام ڕۆژێ ئەبێ ئەولادی کورد
دێنەوە مەیدان بە عیلم و سەنعەت و عیرفانەوە
نەوجوانانی وەتەن تەوحید ئەکەن ئەم میللەتە
هەر لە کرماشان هەتا ورمێ و سنە و بۆکانەوە
ڕێک ئەخەن وەزعییەتی وان و جزیرە و باشقەڵا
عەقرە و زاخۆ دەبەستن ڕێک بەقەد بۆتانەوە
خانەقین و مەندەلی خاکی لوڕستان یەک بە یەک
وەک وەسا ئەدروون بە باڵای مەنتیقەی بابانەوە
لەشکرێکی مونتەزەم بۆ سەندنی حەق ڕێک ئەخەن
جوان و ڕازاوە بە تۆپی لاکەلی ئەڵمانەوە
بەچکە شێرانی عەشایر بۆ قڕانی دوشمنان
هەر وەکوو ڕۆستەم ئەکەونە هاتوچۆ و جەولانەوە
پاش قڕانی موددەعی دەس پێ ئەکەن تەعمیری موڵک
ڕێگەیی ئاسن ئەچێتە شاخی هەورامانەوە
کێو و کەژ گشتی ئەبێتە باغ و جادە و قەیسەری
بۆ تەماشای دەستەدەستە دێن لە ئینگلسانەوە
لادە ئەحمەد تۆ لە باسی میللەت و سا پێی بڵێ
تاکوو ساقی زوو بدا بادە بەدەم مەستانەوە
پێی بڵێ بەو ساقییە بەو حوسن و ناز و دڵبەری
داغی خۆی ناوە بە جەرگی یۆسفی کەنعانەوە
بێتە جیلوە تا بە یادی پاشەڕۆژی قەومی کورد
زەمزەمە و شادی بخاتە مەجلیسی ڕەندانەوە
ئەم دڵی زامارمە تاوێ لە غەم فاریغ ببێ
بسرەوێ یەکدەم لە ناڵە و شین و قوڕ پێوانەوە

23/01/2026

لە کێوی جودی تا هاوەڵی پێغەمبەر #جافانی کوردی
مامۆستا محەمەدی مەلا فایەق #شارەزووری

19/01/2026

وەک ئەژدیها ڕادەچڵەکێن،
توڕە و هار و کەڕیان کردووم…
هۆ جەنەڕاڵ!
ناو و شێوەت،
قسە و جوڵەت،
وەک کوردێکی بێ ماڵ و جێ، وردیان کردووم…
هۆ جەنەڕاڵ!
فەرماندەکەی بێ ئەستێرە و بێ شێر و داڵ!
ئێستاکە کورد بەس تۆی هەیە،
کەس ناتوانێت ترس و شکان، یا دۆڕانی بداتە پاڵ!
هۆ جەنەڕاڵ!
ڕۆحم بۆ تۆ، چاوم بۆ تۆ
دەتوخوا دەی بیپارێزە، گەلی کوردی بێ ماڵ و حاڵ
هۆ جەنەڕاڵ!
پێمان ناڵێی تۆ لە کوێ بووی؟
بۆچی ونبووی؟ ئەی بێ ویژدان!
تۆ گەورەتری لە گیڤارا و جەنگیزخان و عومەر موختار!
تۆ دەزانی؟
چل ملیۆن کورد هاوار دەکەن!
هۆ جەنەڕاڵ!
ڕۆژی کوردت،
لە ڕۆژئاوا توند گرتووە،
باش بزانە مەزڵوومێ مە،
سەردەکەوێت بەسەر تو.رک و کۆڵۆنیاڵ و سوپای قاجار!

هۆ جەنەڕاڵ!
نە باشوور و نە ڕۆژهەڵات و نە باکووری خاکی کوردان،
وانامێنن، ڕۆژێک هەر دێت ئازاد دەبن…
ئەوکات بڵێ، من مەزڵوومم، کوڕی بێشکەی خاکی کوردان…

 هاوڵاتی (محەمەد شۆڕش حاجی عەلی)  #نەوڕۆڵی، لەڕوداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی گوندی  #دێکۆن گیانی لەدەستدا، ئێستا تەرمەکەی لە...
11/01/2026


هاوڵاتی (محەمەد شۆڕش حاجی عەلی) #نەوڕۆڵی، لەڕوداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی گوندی #دێکۆن گیانی لەدەستدا، ئێستا تەرمەکەی لەپزیشکی دادی هەڵەبجەیە، دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاسایەکان، جەنازەکەی بەڕێ دەکرێتەوە بۆگوندی خێڵی حەمە بەخاک دەسپێردرێت...
{انا للە وانا الیە راجعون}

 نەبەرد حاجی فایەق تاوگۆزی  #جاف، پیاوە خێرخوازەکەی ناحیەی زەڕایەن و شارەزوور  بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایکرد.إنا لله وإنا...
07/01/2026


نەبەرد حاجی فایەق تاوگۆزی #جاف، پیاوە خێرخوازەکەی ناحیەی زەڕایەن و شارەزوور بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایکرد.
إنا لله وإنا إليه راجعون
عـێلی بەگـی جــاف

سبەینێ لە شاری سلێمانی پرسەی خاتوو (ئیقباڵ کەریم بەگی فەتاح بەگی محمد پاشای جاف ) لە  . دادەنرێت لە جاف تاوەرس.  انا الل...
29/12/2025

سبەینێ لە شاری سلێمانی پرسەی خاتوو (ئیقباڵ کەریم بەگی فەتاح بەگی محمد پاشای جاف ) لە . دادەنرێت لە جاف تاوەرس.
انا الله وانا الله راجعون
عـێلی بەگـی جــاف
٣٠/١٢/٢٠٢٥

 دلگرانین بە کۆچی دوای ئیقباڵ خانی کچی   خێزانی خوالێخۆشبوو  #سالار بەگی  . تەرمەکەی لەشاری سلێمانی بەڕێئەکەوێ بۆ شاری ک...
27/12/2025


دلگرانین بە کۆچی دوای ئیقباڵ خانی کچی خێزانی خوالێخۆشبوو #سالار بەگی .
تەرمەکەی لەشاری سلێمانی بەڕێئەکەوێ بۆ شاری کەلار سبەینێ کاتژمێر ٩ی بەیانی .
إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون
عـێلی بەگـی جــاف

 #شارەزوور ڕەشماڵی کوردانی خێڵی جاف لەساڵەکانی 1890بناری سورێن لای ڕیشێن
25/12/2025

#شارەزوور
ڕەشماڵی کوردانی خێڵی جاف لەساڵەکانی 1890بناری سورێن لای ڕیشێن

07/12/2025

کورتەیەک لە مێژووی تیرەی #سەدانی
چاوپێکەوتنی مێژوونوس و نوسەر م.حەسەن حەمەکەریم لەگەڵ

 بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی (ملازم ڕەوا عومەر   ) کوڕی نوسەر و شاعیر و ڕوناکبیر   (عومەر عبدالکریم کەسان   ه...
06/12/2025



بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی (ملازم ڕەوا عومەر ) کوڕی نوسەر و شاعیر و ڕوناکبیر (عومەر عبدالکریم کەسان هەمومانی غەمبار کرد)
نزادەکەم لەخوای پەروەردگار لەگوناهی کاکە ڕەوا خۆش بێت و بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات.

هەواڵی مەرگی کاکە ڕەوا
هەمومانی شۆک کرد

اناللە واناالیەی راجعون

05/12/2025

Adresse

Paris

Site Web

Notifications

Soyez le premier à savoir et laissez-nous vous envoyer un courriel lorsque عـێلی بەگـی جــاف publie des nouvelles et des promotions. Votre adresse e-mail ne sera pas utilisée à d'autres fins, et vous pouvez vous désabonner à tout moment.

Partager