20/06/2026
پرسەو ماتەمینی
كل نفس ذائقة الموت
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ بەیانی ٢٠/٦/٢٠٢٦ کاک ( هوشیار عبدالعزیز ئۆرەیی ) برای هەڤاڵ ( دیار عبدالعزیز ئۆرەیی ) کارگێڕی ناوچەمان بەهۆی نەخۆشیەکی کوتوپڕ کۆچی دوایی کرد ، لەم بۆنە خەمناکەدا بەناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە لیژنەی ناوچەو لیژنە ڕێکخراوەکان و گشت ئەندامان و دۆستانی پارتیمان لە ناخی دڵەوەپرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەڤاڵ دیارو بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی پرسەو ماتەمیان دەزانین و لەیەزدانی مەزن تکاکارین سەبرو ئارامیان پێ ببەخشێت و دواناخۆشییان بێت ، خوای گەورە ڕۆحی کۆچ کردو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات .
إنا لله وإنا إليه راجعون
عدنان بكر
لێپرسراوی ناوچەی فرانکفۆرت