15/06/2026
دکتۆر موسەننا ئەمین لەگەڵ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم کۆبوەوە
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٦/٦/١٥ ، کاتژمێر (١) ی پاشنیوەڕۆ بەڕێز دکتۆر موسەننا ئەمین لەگەڵ بەڕێز (سەفین دزەیی) بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا بۆ قسەکردن لەسەر کێشەی سەدان خێزانی کورد، کە چاوەڕوانی (ڤیزا) ـی ئەڵمانیا دەکەن بۆ چاوپێکەوتن و کۆبونەوەی خێزانی ..
شایەنی باسە لە دیدار و کۆبونەوەکەدا ، بەڕێز (دکتۆر موسەننا ئەمین)، داوای لە بەڕێز (سەفین دزەیی) کرد ،وەک بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە ، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا بانگهێشت بکات و داواکاری و فشارەکان لەسەری زیاد بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە و پاشان ئەو (وادە- کات)ـەی دانراوە بۆ چاوپێکەوتنیان خێرا بکرێن ، کە ئەمەش بابەتێکی گرنگە ، سەدان خێزان دووچاری چاوەڕوانییەکی زۆر بوون بۆ ئەوەی کە چاوپێکەوتن بکەن تاوەکو ڤیزەیەکی ئەڵمانیا وەربگرن..
لە کۆتاییدا بەڕێز(سەفین دزەیی) بەڵێنیدا کە لە هەفتەی داهاتوو ، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا بانگهێشت بکات بۆ قسەکردن و بەدواداچونی ئەم بابەتە و چارەسەرکردنی ..