PDKI Canada

PDKI Canada This is the official page of PDKI in Canada 5 Beachwood Ave
PO Box 74207
Ottawa, ON
K1M 2H9

03/16/2026

وتووێژ لەگەڵ کاناڵی ئاسمانیی "العربية" و "الحدث"

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆمار ئەمریکا یان بەرپرسیارانی ئەمریکا و ئورووپا پەیوەندییان بە بەرێزتان و هاوپەیمانی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران کردووە، و چی پێشکەشی ئێوەی کردووە؟

ئێمە لە ڕابردوو و ئێستاش لەگەڵ ئورووپا و ئەمریکا لە ڕێگای نوێنەرانمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە بیروڕامان گۆڕیوەتەوە لەسەر بابەتەکانی جیاوازی سیاسی قسەمان کردوە.

هەڵوێستی ئێوە سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران چییە؟

ئەوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەست پێکرد لە هەموو کەس ڕوونە، بەڵام ئەم هێرشانە هەر لە خۆرا دەستیان پێ نەکردوە، بەڵکوو ئاکامی کردەوەکانی نزیک بە چل و حەوت ساڵی ئەو ڕێژیمەن. ئەو ڕێژیمە هەر لە سەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنی، دەستی بەسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران داگرت و هەموو پێرسونێلی ئەو بالوێزخانەی بۆ ماوە ٤٤٤ ڕۆژ بە بارمتە گرت، لەو کاتەوە تا ئێستاش دژایەتی لەگەڵ ئەمریکای درێژە داوە. هەر لەو کاتەشەوە بڕیاری لەنێوبردنی ئیسرائیلی داوە و بە کردەوەش هێزە نیابەتییەکانی خۆی لە دەوری ئیسرائیل پڕ چەک کردوە و بازنەیەکی ئاگرینی پێک هێناوە. کۆماری ئیسلامی تەنانەت هەڕەشە و هێرشەکانی تا ئێستا لەسەر وڵاتانی کەندوایش بەردەوام بووە و زۆر هێرشی کردووەتە سەریان، هەروەک دەبینین لەم شەڕەشدا بە بیانووی هێرش بۆ سەر بنکە و دامەزراوەکانی ئەمریکا لەو وڵاتانەدا، زۆر شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلیشی کردووەتە ئامانج. ئەوە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی ئەو وڵاتانە دژی هێرشی ئەمریکا بوون و تەنانەت نێوانگیرییان کردووە لە نێوان ئەمریکا و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی. وڵاتانی ڕۆژئاوا (ئەمریکا و ئورووپا) دەیان ساڵ لەگەڵ ئێران مدارایان کردووە و حەولیان داوە کە ئەو سیاسەتە شەڕئەنگێزانەی بگۆڕن، بەڵام ئەو ڕێژیمە ڕۆژبەڕۆژ زیاتر پێداگر بووە لەسەر درێژەدانی سیاسەتی خۆی. بۆیە ئەو هێرشانەی کرانە سەر کۆماری ئیسلامی دەرهاوێشتەی ئەو سیاسەتەن و چاوەڕوانکراو بوون. ئێمە پشتیوانی لە شەڕ ناکەین و لایەنگری ئەوەین ناکۆکییەکان لە ڕێگای دیالۆگ چارەسەر بکرێن، بەڵام کاتێک بە دیالۆگ نەکرێ ڕێگەچارە بۆ ناکۆکییەکان بدۆزرێتەوە، شەڕ وەک دوابژاردە دێتە ئاراوە.

تا چەند ئامادەی ئەم شەڕەن؟ ئایا ئۆپەراسیۆنی زەمینی دژی ئێران دەست پێ دەکەن؟

ئەمریکا و ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە شەڕەکەیان بۆ ڕووخاندنی ڕێژیم نییە، خەڵکی ئێرانیش لە ترسی سەرکوت و کوشتاری بێبەزەییانەی ڕێژیم ـ هەروەک لە ٧ و ٨ فێورییەی ئەمساڵدا دیتمان -زۆر بە زەحمەتە لانیکەم لە کورت‌ماوەدا- بتوانن بە هاتنە سەرشەقام ڕێژیم بڕووخێنن، بەڵام لە داهاتوودا ڕووداوێکی ئەوتۆ چاوەڕوانکراوە.

هەڵوێستت چییە لەسەر دەسەڵاتی ئێستای ئێران و ئایا داوای دانوستاندنیان لە بەڕێزتان کردووە؟

حکوومەتی ئێران حکوومەتێکی دیکتاتۆرییە کە لەسەر بنەمای ئایینی شیعەی دوازدە ئیمامی ویلایەت فەقیهی دامەزراوە و، هەموو داهاتی وڵاتێکی دەوڵەمەندی ئێرانی لە ڕێگای ئیدئولۆژی خۆی بەکارهێناوە، لە کاتێکدا دانیشتووانی ئێران لە هەموو خزمەتگوزارییەک بێبەشن سامانی گشتی وڵات بۆ پڕچەککردن و بەهێزکردنی هێزە نیابەتییەکان، پەرەدان بە پیتاندنی یۆرانیوم بە مەبەستی دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و پەرەدان بە تێرۆریزم بەکار دێنێ. دەستی بەهەر جێگایەک بگا برسیتی، شەڕ، دووبەرەکی پێک‌دێنێ. ڕێژیمی ئێران لەم ساڵانەی دواییدا، داوای دانوستانی لە ئێمە نەکردووە.

03/16/2026

کاک خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چوارچێوەی سەردانە سیاسی و دیپلۆماسییەکەیدا بۆ ئەمریکا، لە دووەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ئەمریکایی، تیشکی خستە سەر گۆڕانکارییەکانی پەیوەندیدار بە ئێران، کوردستان و دۆخی ناوچەکە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە ئامادەبوونی پەیامنێرانی ڕۆژنامە، گۆڤار، کاناڵە تەلەفزیۆنییەکان و ماڵپەڕە ئەمریکاییەکان بەڕێوەچوو، عەزیزی هەڵوێست و ڕوانگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی شی کردەوە.

ناوبراو لە وتەکانیدا سپاسی هەر چەشنە هاوکاری و پشتگیرییەکی کردەیی و ڕوونی دۆناڵد ترامپی کرد لە پێناو بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی دیموکراسی لە ئێران و ئەوەی وەک هەنگاوێکی گرینگ لە ڕێڕەوی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی وڵاتدا لەقەڵەم دا.

وتەبێژی حیزب هەروەها جەختی لەسەر ئامادەیی ئەم حیزبە کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکان لە پێناو وەدیهێنانی ئامانجە دێموکراسیخوازانەکان، جێگیرکردنی ئاشتی و گەیشتن بە مافە سیاسییەکانی کورد لە ئێراندا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، خالید عەزیزی وڵامی پرسیاری پەیامنێرانی سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێران، دۆخی کوردستان و ڕۆڵی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە داهاتووی سیاسی ئێرانی دایەوە.

Canadian Foreign Minister: We will only establish diplomatic relations with Iran after regime changeAnita Anand, Canada’...
02/15/2026

Canadian Foreign Minister: We will only establish diplomatic relations with Iran after regime change

Anita Anand, Canada’s Minister of Foreign Affairs, took a sharp stance on the sidelines of the Munich Security Conference, announcing that her country seeks regime change in Iran. These statements were made alongside reports of the United States dispatching a second aircraft carrier to the region and the military's readiness for a potential large-scale conflict.
​In an interview with The Globe and Mail, Anand stated explicitly: "We will not establish diplomatic relations with Iran unless there is a regime change. Period."
​Canada, which severed diplomatic ties with Tehran in 2012, imposed new sanctions on Saturday against seven individuals associated with the Iranian government. The Canadian Foreign Minister emphasized that her country's focus in the region is centered on the issue of human rights suppression.

https://www.facebook.com/share/1AbjnBhLdC/

وزیر خارجه کانادا: تنها پس از تغییر رژیم روابط دیپلماتیک با ایران برقرار می‌کنیم

آنیتا آناند، وزیر امور خارجه کانادا در حاشیه کنفرانس امنیتی مونیخ با اتخاذ موضعی تند اعلام کرد که کشورش خواهان تغییر حکومت در ایران است. این اظهارات همزمان با گزارش‌هایی مبنی بر اعزام دومین ناو هواپیمابر آمریکا به منطقه و آمادگی ارتش این کشور برای درگیری احتمالی گسترده بیان شده است.

آناند در مصاحبه با روزنامه «گلوب اند میل» به صراحت گفت: «ما روابط دیپلماتیک با ایران را برقرار نخواهیم کرد مگر اینکه تغییر رژیم صورت گیرد. تمام.»

کانادا که از سال ۲۰۱۲ روابط دیپلماتیک خود را با تهران قطع کرده روز شنبه تحریم‌های جدیدی را علیه هفت فرد مرتبط با حکومت ایران وضع کرد. وزیر خارجه کانادا تأکید کرد که تمرکز کشورش در منطقه بر مسئله سرکوب حقوق بشر معطوف است.

یادی هەشتاهەمین ساڵڤەگەری دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردی پیرۆز بێ.ئاگاداری و بانگهێشتنامە بۆ ڕێوڕەسمی  ساڵیادی  دامەزراندن...
01/30/2026

یادی هەشتاهەمین ساڵڤەگەری دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردی پیرۆز بێ.

ئاگاداری و بانگهێشتنامە بۆ ڕێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لەشاری ڤانكۆڤەر ..

سڵاو بۆ نیشتمان، سڵاو بۆ پێشەوای نەمر!
٢ی ڕێبەندان تەنیا مێژوو نییە، بەڵکو مانێفێستی ئیرادەی پۆڵاینی نەتەوەیەک بوو بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و دادپەروەری.

لە یادی ٧٩ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا، لە شاری ڤانکۆڤەر کۆدەبینەوە تا پێکەوە ئەو شکۆیە بەرز ڕابگرین و لاپەڕە زێڕینەکانی مێژوومان بخوێنینەوە.

بە شانازییەوە ڕادەگەیەنین کە میوانداری بەڕێز (دکتۆر ڕەحیم سوورخی) دەکرێت لە سیمینارێکی تایبەتدا بۆ تاووتوێکردنی ڕەهەندە سیاسییەکان و کاریگەرییە مێژووییەکانی ئەم وەرچەرخانە مەزنە.
هاتنی ئێوە، نیشانەی وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدان و بەردەوامی دانە بە کاروانی ڕزگاریخوازی گەلی مەزنی کورد.

سبەینێ(هەینی) 30 جەنیوەری، كاتژمێر 7ی ئێوارە ، لەم ئەدرەسەی خوارەوە :
Slovanian Society Hall
5762 Sprott street
Burnaby BC
Friday, January 30
From :7:00 to 10:00 pm
--------------------------------------

Commemorating the 79th Anniversary of the Republic of Kurdistan

The 2nd of Rebandan is not merely a date in history; it is the manifesto of a nation's iron will for independence and justice. On the 79th anniversary of the founding of the Republic of Kurdistan, we gather in Vancouver to honor this glorious legacy and reflect on our historic journey.
We are honored to host Dr. Rahim Surkhi for a special seminar to discuss the political dimensions and historical impact of this great turning point.
Your presence is a tribute to the martyrs and a commitment to the liberation struggle of the great Kurdish people.
• Date: Friday, January 30, 2026
• Time: 7:00 PM – 10:00 PM
• Location: Slovenian Society Hall
• Address: 5762 Sprott St, Burnaby, BC
----------------------------------------
Daxuyanî û Bangewazî bo Salvegera Komara Kurdistanê
Silav ji bo Niştiman, silav ji bo Pêşewayê Nemir!
2’yê Rêbendanê ne tenê dîrok e, lê manîfestoya vîna pola ya neteweyekê ye ji bo serxwebûn û dadperweriyê. Di 79’emîn salvegera damezrandina Komara Kurdistanê de, em li bajarê Vancouverê hildicivin da ku bi hev re wê rûmeta bilind pîroz bikin û rûpelên zêrîn ên dîroka xwe binirxînin.
Em bi şanazî radigihînin ku em ê bibin mêvandarê birêz Dr. Rehim Sûrxhî di semînereke taybet de, ji bo gotubêjkirina rehendên siyasî û bandorên dîrokî yên vê werçerxana mezin.
Hatina we, nîşana wefadarî û berdewamiya karwanê azadîxwaziya gelê kurd ê mezin e.
• Dîrok: Înî, 30’ê Rêbendanê (January)
• Saet: 19:00 - 22:00
• Cîh: Slovenian Society Hall
• Navnîşan: 5762 Sprott St, Burnaby, B

https://www.facebook.com/share/p/17ykSdXQST/
01/30/2026

https://www.facebook.com/share/p/17ykSdXQST/

EU foreign ministers have agreed to designate Iran’s Islamic Revolutionary Guards Corps ( ) as a terrorist organization - a decision that was long overdue. For years, the IRGC has played a central role in brutal domestic repression, systematic human rights abuses, and the sponsorship of armed groups that destabilize the Middle East and beyond.

This decision sends a long-awaited and necessary political signal: the IRGC is not a conventional military force, but a key instrument of violence, intimidation, and terror, both inside Iran and across the region. By formally listing the IRGC as a terrorist organization, the EU aligns its policy with the reality on the ground - and with the calls of countless peoples of Iran and international observers who have demanded accountability.


خۆپیشاندانی بەرینی کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە شاری ئۆتاوا پێتەختی کانەدا لە بەردەم پارڵمانی ئەو وڵاتە بۆ پشتگیری ...
01/25/2026

خۆپیشاندانی بەرینی کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە شاری ئۆتاوا پێتەختی کانەدا لە بەردەم پارڵمانی ئەو وڵاتە بۆ پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات

https://www.facebook.com/share/p/18BXUQwnCn/

01/18/2026

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٧/١/٢٠٢٦) لەلایەن "ماڵی کورد لە شاری تۆرنتۆ" لە وڵاتی کانەدا و بە هاوکاریی کومیتەی ڕۆژهەڵاتی کانەدایی حیزبی دێموکراتی کوردستان و چەندین لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشدار لە ناوەندی دیالۆگ و بە بەشداری چەندین لایەنی سیاسی نەتەوە بندەستەکانی ئێران و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کەسایەتی ئێرانی و کوردستانی و کانەدایی بە مەبەستی پشتگیری و هاودەردی لەگەڵ خەڵکی کوردستان و ئێران خۆپێشاندانێکی بەرفراوان لە یەکێک لە ناوەندەکانی شاری تۆرنتۆ بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و سرودی نیشتمانی کانەدا و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان پەیام و ووتەی لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان پێشەکەش کرا.

01/14/2026

Address

Ottawa, ON

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when PDKI Canada posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to PDKI Canada:

Share