PJAK Sweden

PJAK Sweden Kontaktinformation, kartor och vägbeskrivningar, kontaktformulär, öppettider, tjänster, betyg, foton, videor och meddelanden från PJAK Sweden, Politiskt parti, Stockholm.

09/05/2026

چالاکی ڕێزگرتن لە شەهیدانی ٩ی گوڵان و شەرمەزارکردنی ڕژیمی سێدارەی ئێران

لە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلەمهولی و عەلی حەیدەریان بە چالاکیەکی جەماوەری لە ستۆکهۆڵم لە لایەن کۆمیتەکانی پژاک و کەژار کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا سزای نامرۆڤانەی سێدارە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە شەرمەزار کرا و هاوکات لە کەسایەتی شەهیدانی سێدارە، هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی بە ڕێزەوە وەبیرهێنرانەوە و بەڵێنی بەردەوامکردنی ڕێبازی شەهیدان دووپات کرایەوە.
لە چالاکیەکەدا جیا لە ئەندامانی کۆمیتەکانی پژاک و کەژار هاوکات ژمارەیەک لە وەڵاتپارێزانی کورد و ئازادیخوازانی ئینتەرناسیۆنال بەشداربوون.

چالاکی ڕێزگرتن لە شەهیدانی ٩ی گوڵان و شەرمەزارکردنی ڕژیمی سێدارەی ئێران  لە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر...
09/05/2026

چالاکی ڕێزگرتن لە شەهیدانی ٩ی گوڵان و شەرمەزارکردنی ڕژیمی سێدارەی ئێران

لە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلەمهولی و عەلی حەیدەریان بە چالاکیەکی جەماوەری لە ستۆکهۆڵم لە لایەن کۆمیتەکانی پژاک و کەژار کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا سزای نامرۆڤانەی سێدارە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە شەرمەزار کرا و هاوکات لە کەسایەتی شەهیدانی سێدارە، هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی بە ڕێزەوە وەبیرهێنرانەوە و بەڵێنی بەردەوامکردنی ڕێبازی شەهیدان دووپات کرایەوە.
لە چالاکیەکەدا جیا لە ئەندامانی کۆمیتەکانی پژاک و کەژار هاوکات ژمارەیەک لە وەڵاتپارێزانی کورد و ئازادیخوازانی ئینتەرناسیۆنال بەشداربوون.

08/05/2026

🔸شماره هشتم نشریه آلترناتیو، ارگان رسمی حزب حیات آزاد کوردستان (پژاک)، منتشر شد.

▫️این شماره در برهه حساس کنونی، به کالبدشکافی تحولات سیاسی ایران و استراتژی‌های نوین مبارزاتی می‌پردازد.

▫️در این شماره، «آلترناتیو» با نگاهی عمیق به استراتژی جبهه سوم، به بررسی جایگاه کوردستان در میانه جنگ هژمونی قدرت‌های جهانی و منطقه‌ای پرداخته است. مصاحبه ویژه با «ریوار آبدانان»، سخنگوی پژاک، ابعاد پیچیده گذار تاریخی خاورمیانه و ضرورت خوداتکایی جامعه در برابر قطب‌بندی‌های قدرت را تحلیل می‌کند.
بخش ویژه‌ای از این شماره به مناسبت روز جهانی کارگر، به بازخوانی مفهوم «کار» در منظومه فکری «عبدالله اوجالان» اختصاص یافته است. نویسندگان با نقد استثمار سرمایەداری، بر پیوند ناگسستنی میان مطالبات معیشتی و مبارزات سیاسی برای دستیابی به دموکراسی و خودمدیریتی تأکید کرده‌اند.
همچنین، یادواره شهیدان سرافرازی چون «شیرین علم‌هولی» و «فرزاد کمانگر»، تحت عنوان نهال مقاومت در زندان تا درخت ژن ژیان آزادی در خیابان، زین‌بخش صفحات این شماره است...
دریافت فایل

https://t.me/PjakMediaCenter/501

ئاگادری!!! شوێنی چالاکیی ڕۆژی شەممە ٠٩/٠٥/٢٠٢٦ لە لایەن پۆلیسەوە گۆڕدرا و ئاگادارییەکە لە ژێرەوە بەڕۆژ کراوەتەوە!چالاکی ...
06/05/2026

ئاگادری!!!
شوێنی چالاکیی ڕۆژی شەممە ٠٩/٠٥/٢٠٢٦ لە لایەن پۆلیسەوە گۆڕدرا و ئاگادارییەکە لە ژێرەوە بەڕۆژ کراوەتەوە!

چالاکی و گردبوونەوە دژی سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدانەکانی ڕژیمی ئێران لە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و هەڤاڵانی لە مەیدانی (نۆرمالمتۆریەت)ی ستۆکهۆڵم.
بە بەشداریتان دژایەتی خۆتان بەرامبەر ڕژیمی مرۆڤکوژی ئیسلامی ئێران و هاوکات پشتیوانی تێکۆشانی مافداری فەرزادەکان بکەن.

02/05/2026

مەڕاسیمی ڕێزگرتن و یادکردنەوەی شەهیدانی چاپەمەنی پژاک لە ستۆکهۆڵم.

مەڕاسیمی ڕێزگرتن و یادکردنەوەی شەهیدانی چاپەمەنی پژاک لە ستۆکهۆڵم.
02/05/2026

مەڕاسیمی ڕێزگرتن و یادکردنەوەی شەهیدانی چاپەمەنی پژاک لە ستۆکهۆڵم.

ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوپەیمانی حزبەکانی کوردستانی ئێران-سوئێد لەگەڵ "تۆڕی کوردی" لە پەرلەمانی سوئێدڕۆژی چوارشەمە ...
29/04/2026

ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوپەیمانی حزبەکانی کوردستانی ئێران-سوئێد لەگەڵ "تۆڕی کوردی" لە پەرلەمانی سوئێد

ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی مانگی ئاپریلی ٢٠٢٦، وەفدێکی ناوەندی هاوپەیمانی حزبەکانی کوردستانی ئێران-سوئێد، لە پەرلەمانی سوئێد کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان و گرنگیان لەگەڵ نوێنەرانی "تۆڕی کوردی لە پەرلەمان" (Kurdiska nätverket i riksdagen) ئەنجامدا. ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ناوەندی هاوپەیمانیژ بوو بۆ ئاگادارکردنەوەی ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەوروپا لە دوایین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا وەک پرۆژەی سیاسی و یەکگرتوویی نەتەوەیی، وەفدی ناوەندی هاوپەیمانی جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم ناوەندە وەک هاوپەیمانییەکی ستراتیژی، نوێنەرایەتیی زۆرینەی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دەکات. ئاماژەش بەوە درا کە کورد فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ سەقامگیری و دیموکراسی لە ناوچەکەدا و پرۆژەی سیاسیی ئێمە لەسەر بنەمای پلورالیزم، جیایی دین لە دەوڵەت، مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین بۆ نەتەوەکان و یەکسانی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی داڕێژراوە.
هەروەها جەختکرایەوە کە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕەگی لە ناو خەباتی گەل و نەتەوەی کورددا هەیە و خاڵی هاوبەشی هەموو ئازادیخوازانە لە ئێران.
هەروەتر لەم کۆبوونەوەیەدا بە وردی تیشک خرایە سەر ئەو مەترسییانەی کە لە پەراوێزی گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکاندا دروست بوون. تێبینی ئەوە بۆ پەرلەمانتاران ڕوونکرایەوە کە لە کاتێکدا جیهان باس لە ئاگربەس و کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکات، بەڵام ڕژێم ئەم هەلەی قۆستووەتەوە بۆ چڕکردنەوەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر بنکەکانی حزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە نیشتەجێبووەکان. ئەمە وەک "پارادۆکسێکی مەترسیدار" وەسف کرا کە تێیدا بێدەنگیی نێودەوڵەتی بووەتە هۆی زیادبوونی دەستدرێژییەکانی تاران.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها باس لە دەوری سەرکوتکاری حکوومەتی ئێران لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا کرا، کە بە کاری تێکدەرانە ئامانجیان شێواندنی ئەزموونە بەنرخەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانە.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ پێشکەش کرا، کە تێیدا ئاماژە بەم خاڵانە درا:
١- بە ئامانجگرتنی سڤیلەکان: هێرشەکان تەنها بنکە سیاسییەکان ناگرنەوە، بەڵکوو ژیان و ئاسایش و ئارامی بنەماڵەکان و منداڵانی کوردیان خستووەتە مەترسییەوە.
٣- هێزی پێشمەرگە: باس لە هەلوومەرجی پێشمەرگەو گیانبەختکردووانی ئەم دواییانە بە هۆی هێرشە درۆنیییەکانی ڕژیمی ئێران کراو ئەسپەردەکردنی ئەو هاوڕێیانە لە هەلوومەرجێکی دژواردا.
٢- سەرکوتی ناوخۆیی: بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی چالاکوانانی کورد و بەردەوامیی گرتن و ئەشکەنجەدان لە زیندانەکاندا.
٣- گەمارۆی دیجیتاڵی: داخستنی ئینتەرنێت بۆ پتر لە ٥٠ ڕۆژ لە ئێران و کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگە و ڕێگریکردن لە گەیشتنی دەنگی ناڕەزایەتییەکان بە جیهان.
هەروەها، پارلمانتارانی سوئێد نیگەرانی خۆیان لە مەیلی شۆڤینیستی-فاشیستی لە نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەربڕی. وەفدی هاوپەیمانی جەختیان کردە سەر ئەوەی کە کێشەی کورد بە بەدەسەڵات گەیشتنی حکوومەتێکی ناوەندگەرا کە مەیلی سیاسی بۆ پاکتاوکردنی نەتەوە جیاوازەکانی نێو ئێران، لەوانە کورد، بەلووچ، عەرەب و ئازەری هەیە، چارەسەر نابێت.
هەروەها، نوێنەرانی پارلمان پرسیاریان لەسەر هاوکاری و هاودەنگی نێوان نوێنەرانی نەتەوەکانی نێو ئێران کرد و وەفدی هاوپەیمانی بە وردی وەڵامیان دایەوە.
لە درێژەدا نوێنەرانی ناوەندی هاوپەیمانی بە فەرمی داوایان لە پەرلەمانتارانی سوئێد کرد کە لە ڕێگەی حکومەتی سوئێد و یەکێتیی ئەوروپاوە ئەم هەنگاوانە بگرنە بەر:
١- گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسمانیی ناوچەکە لە هێرشە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامی.
٢- هەڵوێست گرتنی فەرمی بەرانبەر بە هێرشەکان و ناچارکردنی ئێران بۆ ڕاگرتنی تیرۆری دەوڵەتی.
٣- پشتیوانی مرۆیی: دابینکردنی هاوکاریی تەندروستی و مرۆیی بۆ ئەو ناوچانەی کە بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی پەرلەمانی سوئێد (Kurdiska nätverket) وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی ڕەوای گەل و نەتەوەی کورد، بەڵێنیاندا کە ئەم پرسە لە لیژنەکانی دەرەوەی پەرلەمان و لە ئاستی وەزارەتی دەرەوەی سوئێدا بەجیدیی بخرێتە بەر باس. کۆبوونەوەکە بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان ناوەندی هاوپەیمانی و پەرلەمانی سوئێد و ناوەندە ئوروپاییەکان کۆتایی هات.

جێی ئاماژەیە کە لایەنە سوئێدیەکانی بەشدار بوو برییتی بوون لە: Serkan Köse، Leif Nysmed, Kadir Kasirga، Denis Begic لە حزبی سۆسیال دێمۆکرات. هەروەها Fredrik Malm لە حزبی لیبڕاڵ

ناوەندی هاوپەیمانی حزبەکانی کوردستانی ئێران-سوئێد
2026-04-29

29/04/2026

Adress

Stockholm

Webbplats

Aviseringar

Var den första att veta och låt oss skicka ett mail när PJAK Sweden postar nyheter och kampanjer. Din e-postadress kommer inte att användas för något annat ändamål, och du kan när som helst avbryta prenumerationen.

Dela