Zhyar Jalal ژیار جەلال

Zhyar Jalal ژیار جەلال ئەگەر فکرت گوڵ بێت یەک پارچە گوڵشەنی

ژنان و ئازارەکانیان لە ژیانێکی نایەکساندائەمرۆ لە خزمەت ژنانی داڵدەدراو لە ماڵی ژنانی هەرەشەلێکراوئامادەکردنی ئێوارەخوان...
12/07/2025

ژنان و ئازارەکانیان لە ژیانێکی نایەکساندا
ئەمرۆ لە خزمەت ژنانی داڵدەدراو لە ماڵی ژنانی هەرەشەلێکراو
ئامادەکردنی ئێوارەخوان وگوێگرتن لە ئازارەکانیان سوپاس بۆ ستافەماندوو نەناسەکەی ماڵەکەو لێپرسراو توێژەرە بەرێزەکانیان ..

٧ی٤ی٢٠٢٣

لە ھۆتێل داوا  ئاھەنگێکی خنجیلە و ئێوارەخوانێک بۆ سەرجەم خانەکانی منداڵان سازکرا ..ئاهەنگێک بۆ ماڵەکانی منداڵان و ناوجەو...
12/07/2025

لە ھۆتێل داوا ئاھەنگێکی خنجیلە و ئێوارەخوانێک بۆ سەرجەم خانەکانی منداڵان سازکرا ..
ئاهەنگێک بۆ ماڵەکانی منداڵان و ناوجەوانانی کوران و کچان سەر بەرێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی رێکخرا و منداڵەکان لە کەشێکی خۆش دا کاتێکی پڕ چێژیان بەسەربرد سوپاس بۆ کاک گۆران دڵشاد و بۆ رێکخەرانی ئاھەنگەکە و سوپاس بۆ ژەنیارە ئازیزەکان کاک باوان عەلی وکاک ھاوبیر عمر کە بەگۆرانی ومۆسیقا دڵی منداڵەکانیان خۆشکرد ..

رۆژی ٢٧ی ٧ ی ٢٠٢٢

ئەمرۆ لە چوارچێوەی کارەکانماندا، وەک سەرۆکی لیژنەی پەسەندکاری خێزانی جێگرەوە لەگەڵ بەرێزان ئەندامانی لیژنە، لە هۆبەی خێز...
12/07/2025

ئەمرۆ لە چوارچێوەی کارەکانماندا، وەک سەرۆکی لیژنەی پەسەندکاری خێزانی جێگرەوە لەگەڵ بەرێزان ئەندامانی لیژنە، لە هۆبەی خێزانی جێگرەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ئامادەبووین بە مەبەستی پەسەندکردنی خێزانێکی نوێ بە خۆشحالیەوە ئەم هۆبەیە دەورێکی باڵای هەیە لە بەخشینی منداڵ بەو خێزانە ئازیزانەی خوازیارن یارمەتیدەری ماڵی ساوایانبن لە گرتنەخۆی منداڵی تەمەن (.-٤) ساڵداو ستاف و توێژەرە بەرێزەکانمان زۆر بە وریایەوە کار لەسەر رێنماییەکان دەکەن و بەرەچاوکردنی بەرژەوەندی منداڵەکان خێزانی تەندروست پەسەند دەکرێت. سوپاسی ماندوبونتان دەکەین و هەر ئەمرۆ ئەندامانی لیژنەی پەسەندکاری خێزانی جێگرەوەی هەولێر بۆ بینین و ڕاهێنانیان لەسەر شێوازی پراکتیکی پەسەندکاری ئامادەبوون ئەمەش لەدرێژەی خولی تایبەت بە سەرپێخستنی هۆبەی خێزانی جێگرەوەدایە بەهیواین لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق و بەتایبەت کوردوستان سیستمی خێزانی جێگرەوە کاری لەسەربکرێت تابتوانین گەورەترین خزمەت بە منداڵان بکەین لە داهاتوودا...
٢٦ی ٥ ی۲۰۲٥

بەیانی ئەمرۆ بەیاوەری خاتوو "بەناز ڕەمەزان" بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا پێشوازیمان کرد لە مقدم "ماسیمۆ تیرسینی" بەرپرسی ...
12/07/2025

بەیانی ئەمرۆ بەیاوەری خاتوو "بەناز ڕەمەزان" بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا پێشوازیمان کرد لە مقدم "ماسیمۆ تیرسینی" بەرپرسی تیمی هاوکاری سەربازی مەدەنی لەهێزەکانی ئیتاڵیا لەچوارچێوەی هاوپەیمانان وە شاندی یاوەری،شایەنی باسە لەکۆبونەوەکە دا وردەکاری کارو چالاکییەکانی تیمەکەیان بۆ ڕونکردینەوەو باسیان لەو هاوکارییانەکرد کە ئەتوانن پێشکەشی بکەن بە بەرێوبەرایەتیەکانمان هەروەها سەردانی بەشە جیاوازەکانی ناوماڵەکانی مناڵان و نەوجەوانانیان کرد بۆ بینینی بارودۆخی سودمەندان و وابریارە لە داهاتوودا درێژە بە کاروچالاکیەکان بدەن و بەزوترین کات دەست بە کاری جێبەجێکردن بکرێت و چی لە بەرنامەو توانایاندا بێت لەماوەی شەش مانگی کارکردنیاندا پێشکەشی بکەن .
۱٨ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٤

رووبەر و پانتایی کێشە و ململانێ و بەدکارییەکانی دنیای ئێمەی گەورە، تەنیا بە دنیا سپی و بێگەرد و پڕ لە بەرائەتەکەی مناڵان...
02/06/2025

رووبەر و پانتایی کێشە و ململانێ و بەدکارییەکانی دنیای ئێمەی گەورە، تەنیا بە دنیا سپی و بێگەرد و پڕ لە بەرائەتەکەی مناڵان بەرتەسک دەبێتەوە..بۆیە وێڕای پیرۆزبایی گەرم و پڕ لەخۆشەویستیمان بۆ مناڵانی چاوگەشی کوردستان و بەتایبەت مناڵانی خانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، لەڕۆژی جیهانیی مناڵاندا، بە پێویستی دەزانین ئەو ڕاستییە دووپات بکەینەوە کە تەنیا لەڕێگەی بایەخدان بە مناڵ و دنیاکەیان، گەشاندنەوەی بەهرە و تواناکانیان، برەودان بە پەروەردە و فێرکردنێکی تەندروست و سەردەمیانەی دوور لە ڕق و توندوتیژی و لێوانلێو لە گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و خۆشەویستی بۆ مەعریفە و زانست، دەتوانین راستەڕێی ئایندەسازی بگرینەبەر و ئومێد و هیواکانمان بە کۆمەڵگایەکی تەندروست و پێشکەوتوو پتەو و بەهێز بکەین و بەدیهاتنی لە خانەی مەحاڵ دوورخەینەوە..
هەر لەم روانگەیەشەوەیە کە بەڕێوەبەرایەتیمان هەمیشە و بە پلان و بەرنامەیەکی دیراسەکراو بەو ئاراستەیە هەنگاومان ناوە و بایەخمان بە مناڵی خانەکان داوە و هەموو هەوڵ و توانایەکمان، هەرچی کات و وزەیەک هەمانبووبێت، بۆ ئەوان هەرە لەپێش و پێویست بووە کە بە خۆشحاڵیەوە بیبەخشین بەو ڕۆحە پاک و جوانانەی کە بوونەتە پارچەیەک لە ڕۆحی خۆمان، بە جۆرێک سووکە ئازارێکی ئەوان، ئازارێکی قورس بووە بۆ ئێمە و لەگەڵ هەر خەندەیەکی ئەوانیش هەموو گیانمان لەگەڵیان پێکەنیوە..

دووبارە رۆژی جیهانیی مناڵان لە مناڵە چاوگەشەکان و ئێمەش پیرۆزبێت و بەهیواین هەمیشە دڵخۆش و تەندروست بن و هەردەم دڵ و چاومان بە جوانی و پاکێتیان بگەشێتەوە..
١ی٦ی٢٠٢٥

ئاهەنگی ساڵانەی دایەنگە حکومییەکان بەڕێوەچوو بەڕێوبەری چاودێری کۆمەڵایەتی وسەرجەم بەڕێوبەرو توێژەرو کارمەندانی دایەنگە ح...
25/05/2025

ئاهەنگی ساڵانەی دایەنگە حکومییەکان بەڕێوەچوو

بەڕێوبەری چاودێری کۆمەڵایەتی وسەرجەم بەڕێوبەرو توێژەرو کارمەندانی دایەنگە حکومییەکانی سەربەبەڕێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لەئاهەنگێکی شایستەدا بڕوانامەیان بەخشیە ئەو منداڵانەی قۆناغی دایەنگە تەواو دەکەن و پێدەنێنە قۆناغی ساڵی چوارەمی تەمەنیانەوە بۆقۆناغی باخچەی ساوایان بەڕێکران.

بەناوی بەڕێوبەرایەتیمانەوە سوپاسی سەرجەم بەڕێوبەرو فەرمانبەرە دڵسۆزەکانمان دەکەین کە کارا بوون ‌‌لە پەروەردەکردنی مناڵەئازیزەکان دا بەهیواین هەریەکەیان لەساباتی ژیانیاندا داهاتویەکی گەش چاوەڕێیان بکات .

پرۆژەی سەوز کردنی باخداریی بۆ ماڵی داڵدەدانی سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە  پاشنیوەڕۆی دوێنێ کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا...
25/05/2025

پرۆژەی سەوز کردنی باخداریی بۆ ماڵی داڵدەدانی سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
پاشنیوەڕۆی دوێنێ کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێكراوی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (مامۆستا عەتا) و سەرۆکی دەزگای سیید فاوندەیشن خاتوو ( شێری گراهام تاڵەبانی) و بەڕێز (عەمید /سەركەوت عومەر ئەحمەد ) بەرێوەبەری توندوتیژی وبەرێوەبەری ماڵی داڵدەدان ..
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ووردەکاری پڕۆژەکەو گرنگی پڕۆژەکە لە داهاتوودا کرا ..
سوپاس بۆ هەموو بەشداربوان کەهەمیشە لەخەمی ژنان و منداڵانی ماڵەکەدابوون و ساڵانێکە بەردەوام هاوکارمانن لە راپەراندنی کارەکاندا، شایەنی باسە پرۆژەی سەوز کردنی باخداریی بۆ ماڵی داڵدەدان بریتییە لە دروستکردنی پارکێکی نمونەیی بۆ سوودمەندانی و پارکی یاری سەردەمیانە بۆ منداڵانی ماڵەکە .
کە لە لایەن دەزگای سیید فاوندەیشن پڕۆژەکە دەچێتە باری جێبەجێکردنەوە.

٢ی٩ی٢٠٢٤

لە رۆژی ٤شەممە بەرواری ١٧ی٧ی٢٠٢٤ لە ماڵی بەساڵاچوان/سیتەک بەخۆشحالیەوە پێشوازیمان لە بەرێزان کاک فەرهاد بەرێوبەری ناحیە ...
25/05/2025

لە رۆژی ٤شەممە بەرواری ١٧ی٧ی٢٠٢٤ لە ماڵی بەساڵاچوان/سیتەک بەخۆشحالیەوە پێشوازیمان لە بەرێزان کاک فەرهاد بەرێوبەری ناحیە وکاک جزا بەرێوبەری شارەوانی و کاک هەرێم بەرێوبەری هاتووچۆ لە ناحیەی سیتەک کرد ،سەبارەت بە کردنەوەی ماڵەکە لە ناحیەکەدا دوبارە ئامادەییان بۆ هاوکاریان و هەماهەنگیان لەکارکردندا لەگەڵ بەرێوبەرایەتیماندا دووپاتکردوەو دەستخۆشیان لە ستاف و لێپرسراوی ماڵەکە کرد لە بەرامبەر ماندووبوونیان، بەخۆشحالیەوە لەماوەی کارکردنی رابردوماندا لەگەل ئەم بەرێزانە دڵنیابووین لە کەسانی خەمخۆر و بەرپرسی دڵسۆز لە ناحیەی سیتەک و سوپاسمان کردن بۆ بەدەمەوە هاتنیان بۆ سەرجەم پێویستی گرفتەکانی ماڵەکە لەدوای گواستنەوەی دوبارە سوپاس و بەخێرهاتن ..

ئەم جەژنەو هەموو جەژنەکانم ئێوە جەژن و جەژنانەی منن ..جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت ..Eid al-Adha Mubarak ..16/6/2024
17/06/2024

ئەم جەژنەو هەموو جەژنەکانم
ئێوە جەژن و جەژنانەی منن ..
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت ..

Eid al-Adha Mubarak ..
16/6/2024

رۆژی جیهانی منداڵان پیرۆزبێت لە منداڵانی کوردوستان بەگشتی و منداڵانی خانەکانی منداڵانمان بەتایبەتی وەک ئاشکرایە ڕۆژی مند...
02/06/2024

رۆژی جیهانی منداڵان پیرۆزبێت لە منداڵانی کوردوستان بەگشتی و منداڵانی خانەکانی منداڵانمان بەتایبەتی
وەک ئاشکرایە ڕۆژی منداڵان ڕۆژێکی جیھانییە کە دەکەوێتە یەکی حوزەیرانی هەموو ساڵێك و تایبەتە بە توێژی منداڵ لە زۆربەی وڵاتانی جیھان یادی دەکرێتەوە بەشێوەی جیاواز و ڕۆژی جیاوازیش، لە ساڵی ١٩٢٥ لە کۆنفڕاسێکی جیھانیی بۆ پاراستنی مافی منداڵان کرا و ڕۆژی ١ی حوزەیران ی کردە ڕۆژی منداڵان، بەفەرمیش لەساڵی ١٩٥٠ ەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ڕۆژی ١ی حوزەیران کرا بە ڕۆژی جیھانیی منداڵان جگە لەچەند وڵاتێک کە لەمانگەکانی ئازار و نیسان و ئایار یادەکە دەگێڕن، جگە لە ڕۆژی جیھانیی منداڵان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ساڵی ١٩٥٤ ڕۆژی ٣٠ی نیسان وەک ڕۆژی دیاریکراوە لەپێناو ھاندانی وڵاتان بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر دەربارەی منداڵان‌و خۆشگوزەرانییان بەر لەنەتەوە یەکگرتووەکانیش لە کۆنفڕانسی ٢٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٩ فیدڕاسیۆنی دیموکراتی نێودەوڵەتی ژنانی یەکێتیی سۆڤیەت ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی جەژنی منداڵانی دیاری کردبوو.

ماڵی ئارام بۆ بەخشراوەکان کراوەیە "به‌ چاودێری‌ بەڕێز خاتوو کوێستان موحەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌بو...
21/02/2024

ماڵی ئارام بۆ بەخشراوەکان کراوەیە "
به‌ چاودێری‌ بەڕێز خاتوو کوێستان موحەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌بوونی‌ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی ڕێكخراوه‌یی و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی و چەمچەماڵ، ماڵی ئارام بۆ بەخشراوەکان لە رەگەزی نێر لە ناحیەی شۆڕش کرایەوە.

ماڵی ئارام لەئێستادا جێگەی 40 بەخشراو دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەو بەخشراوانەی هیچ شوێن و ماڵ و کەسوکارییان نییە لە شوێنێک کۆبکرێنەوەو خزمەتبکرێن ، هەروەها هەموو خزمەتگوزارییەکان لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە وەک خواردن و جل و بەرگ و هەموو پێداویستییەکیان بۆ دابین ئەکرێت"
بەهیواین هاوشێوەی ئەم ماڵە لە ئایندەیەکی نزیکدا تایبەت بە رەگەزی مێ بکرێتەوەو لە سنورەکەدا..
٣٠ی١ی٢٠٢٤

ماڵی ئاسترید لیندگرێنئاسترید لیندگرێن، یەکێکە لە گەورەترین نووسەرەکانی ئەدەبی منداڵان و چیرۆک و ڕۆمانەکانی وەرگێڕدراونەت...
10/02/2024

ماڵی ئاسترید لیندگرێن
ئاسترید لیندگرێن، یەکێکە لە گەورەترین نووسەرەکانی ئەدەبی منداڵان و چیرۆک و ڕۆمانەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زۆربەی زمانەکانی دنیا، لەنێویشیانە زمانی کوردی. هاوکات زۆربەری ڕۆمانەکانی کراونەتە فیلم. ئاسترید لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کردووە. لەو ڕۆژەوە، کات لەناو خانووبەرەکەی دا، کە دەکەوێتە شەقامی داڵەگەتانی ٤٦ وەستاوە. خانووەکەی، کە شوقەیەکی ١٤٠مەترییە، تا ئێستا، چۆن بووە وەک خۆی ماوەتەوە. ڕادەستی حوکومەت نەکراوە و نەشکراوەتە مۆزەخانە، بەڵکوو وەک خۆی ماوە و مانگانە، بنەماڵەکەی کرێی شوقەکە دەدەن، هاوکات بە سەرپەرشتی خۆیان، لە سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەرگاکانی بۆ خەڵکی دەکرێنەوە و بەیارمەتی ڕێنیشاندەرێک ژوور بە ژووری شوقەکە و چۆنییەتی ژیانی ئەم خانمە نووسەرە، لەم ماڵەدادەخەنە ڕوو. لە سوچێکی ژووری کارەکەیدا، کتێبخانەیەک تەرخان کراوە بۆ کتێبەکانی ئەم نووسەرە، کە وەرگێڕدراونەتە سەر هەموو زمانەکانی دنیا؛ بەداخەوە زۆر گەرام، کتێبەکانیم بە زمانی کوردی نەبینی. ئێستا لە هەموو دنیاوە سەردانەی ئەم ماڵەی ئاسترید لیندگرێن دەکرێت، کە نزیکەی ٦٠ ساڵی تەمەنی تیای ژیاوە.
لەسەرەتای مانگی دوانزەی ساڵی پارەوە، لە سەرەدا وەستاوم تا بلیتم بۆ ئەمرۆ دەست کەوت. خەڵک و وڵاتان ئاوا ڕێزی نووسەرەکانی خۆیان دەگرن!

لە دیوارە رەنگینەکەی م.دانا رەؤوف وەرگیراوە

Address

Al Sulaymaniyah
Sulaymaniyah

Telephone

+9647700472020

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zhyar Jalal ژیار جەلال posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Zhyar Jalal ژیار جەلال:

Share