09/04/2026
📍 قەڵای سارتکە لەنێوان مانەوە و لەناوچووندا
قەڵای سارتکە، لە قەزای دوکان هەڵکەوتووە، لەلایەن میر محەمەد، پاشای میرنشینى سۆران (1813–1837) دروستکراوە و یەکێکە لە گرنگترین شوێنەوارە مێژووییەکانی ناوچەکە.
بەداخەوە، ئێستا تەنها بەشێکی کەم لە دیوار و قولەکانی ماوە.
ئەم قەڵایە ئێستا لە مەترسیی رووخاندایە، بە تایبەتی دوای بارانە زۆرەکانی ئەمساڵ، کە هۆکار بوون بۆ لاربونەوە و لاوازبوونی دیوارەکانى. ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ گەشتیاران کەپرەکانى شەقامی سەرەکی سەیرانگەی قەشقۆڵى دروست دەکات.
⚠️ پێویستە بە زووترین کات هەنگاو بنرێت بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ئەم شوێنەوارە، تاکو نەهێڵین ئەم میراتە گرنگە لەناو بچێت.
سوپاس بۆ شوێنەوارناس رێبین محمد رەشید بۆ چرکاندنى وێنەکان.
#سۆران