Reband Ahmed Qadir

  • Home
  • Reband Ahmed Qadir

Reband Ahmed Qadir سەرپەرشتیاری مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان / پارێزگای ھەڵەبجە

05/07/2026

لە #گفتوگۆی #درەو
کورتەیەک لە قسەکانمان سەبارەت بە دروستبونی #ئۆپۆزسیۆنێکی بەھێز .

 #گفتوگۆی  #درەوبەشداریکردنم لە گفتوگۆی دامەزراوەی درەوگفتوگۆیەکی گرنگی (دامەزراوەی درەو)، کە تەرخان کرابوو بۆ تاوتوێکرد...
04/07/2026

#گفتوگۆی #درەو
بەشداریکردنم لە گفتوگۆی دامەزراوەی درەو
گفتوگۆیەکی گرنگی (دامەزراوەی درەو)، کە تەرخان کرابوو بۆ تاوتوێکردنی تەوەری (چارەنووسی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان و دۆخی چەقبەستوی سیاسی).
ئەم گفتوگۆیە , کە بۆ بەڕێز (د. یوسف محەمەد) سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان سازکرابوو، بە بەشداری ژمارەیەك لە کەسایەتییە سیاسییەکان، پەرلەمانتاران و چاودێرانی سیاسی بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا بەوردی و ڕاشکاوانە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و قەیرانە سیاسییەکان کرا ...

"ئەو هێزەی نیشانی نادەیت مەترسیدارترە لەو هێزەی هاواری بۆ دەکەیت"لە کایەی سیاسەت و لە هاوکێشەی ململانێ پەرلەمانییەکاندا ...
27/06/2026

"ئەو هێزەی نیشانی نادەیت مەترسیدارترە لەو هێزەی هاواری بۆ دەکەیت"

لە کایەی سیاسەت و لە هاوکێشەی ململانێ پەرلەمانییەکاندا هاواری میدیایی و نمایشکردنی پێشوەختەی پێگە و قەبارە نابنە مایەی یەکلاکردنەوەی ڕاستەقینەی ململانێکان ...
کاتێک لایەنێک بەردەوام لە ڕێگەی ئامرازەکانی ڕاگەیاندنەوە هەوڵی سەلماندنی باڵادەستی و کۆکردنەوەی ژمارەی کورسی دەدات ، لە کاتێکدا لایەنی بەرامبەر لە بێدەنگیی دەمێنێتەوە ، شەری ژمارەکان لە بەهای خۆی کەم دەبێتەوە ...
هێزی ڕاستەقینە لە پاراستنی دامەزراوەکان و پابەندبووندایە بە مەرجەعیەتی یاسایی ، نەک بە ململانێی میدیایی.....

ئەرکی ئەخلاقیی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاکانە کە مۆدێلێکی نوێ لە ڕووماڵکردنی هۆشیارانە دابهێنن ، پەیامێک کە کۆتایی بە زمان و مۆدێلی ملشکاندن و تەشهیر بهێنێت و ببێتە داینەمۆیەک بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ ئەم قۆناغە مەترسیدارەی ھەرێم ...

ئەم ئینکاری و پێداگری و ستراتیژیی یەکتر شکاندنە ، سەلمێنەری دۆخێکی ترسناکترە ، نیشانەی ئەوەیە کە دەرگای دانوستانە ڕاستەقینەکان بەرەو داخران دەچن ، باوەڕ بە گفتوگۆی بنیاتنەر کەمبووەتەوە و چەمکەکانی شەراکەت و چاکسازی په‌راوێز خراون ،
ئەم قەتیسبوون و چەقبەستووییە سیاسییە ، هەموو هیوایەک بۆ پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان لەباردەبات کە دەرئەنجامەکەی ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی پەککەوتن و سڕبوونی جومگە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگە...

ئەم بۆشاییە یاسایی و دەستوورییەی ئێستا متمانەی هاوڵاتیانی بە تەواوی کاڵ کردووەتەوە و قەوارەی هەرێم و داهاتووی کوردستانی لەبەردەم گەمارۆ دەرەکییەکاندا خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە ...
کاتی ئەوە هاتووە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لەسەرووی حیزبایەتییەوە دابنرێن چونکە مێژوو رەحم بەوانە ناکات کە لە پێناو بردنەوەی خۆیاندا داهاتووی نیشتمانێک دەدۆڕێنن ...

ڕێبەند ئەحمەد

مانۆڕێکی سیاسی بەھێز لەبەغداوە!ئەو مانۆڕە سیاسییە فراوانەی چەند رۆژی ڕابردوو بزوتنەوەی گۆڕان لە بەغداد ئەنجامی دا، وەرچە...
20/06/2026

مانۆڕێکی سیاسی بەھێز لەبەغداوە!

ئەو مانۆڕە سیاسییە فراوانەی چەند رۆژی ڕابردوو بزوتنەوەی گۆڕان لە بەغداد ئەنجامی دا، وەرچەرخانێکی مێژوویی و هەنگاوێکی ستراتیژی گەورەیە لە کارنامەی ئەم گۆڕان لە دوای سەرکەوتنی کۆنفرانسی ١٦ی شوبات لە کەرکوک. ئەگەر سەیری مێژووی دروستبوونی گۆڕان بکەین تا بەمڕۆ دەگات، پەیوەندی و عیلاقاتەکانمان لەگەڵ بەغدا و ناوەند هەمیشە تا ڕادەیەک لاواز بووە و ئاستی جوڵەکان بەم شێوەیە نەبووە ،، حیزبەکە لە سەرەتای دروستبوونیەوە تا ئێستا، نەیتوانیبوو لەسەر ئاستی باڵای سەرکردایەتیدا ئەم جۆرە سەردانە و دروستکردنی عیلاقاتە دیپلۆماسییانە ئەنجام بدات، بۆیە ئەم پێشهاتە ڕەهەندێکی تەواو جیاواز و نوێ بۆ بزووتنەوەکە وەردەگرێت ...
کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی دادگای فیدراڵی، سەرۆک و سەرکردەی حیزبە کاریگەرەکانی عێراق و وەزیرە کوردەکان، نیشانەی تێگەیشتنێکی قووڵە بۆ هاوکێشەی هێز لە پایتەخت. ئەم ئاستە لە عیلاقات و کرانەوە سیاسییە کە بە سەرۆکایەتی ڕاستەوخۆی بەڕێز دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گۆڕان بەڕێوەچوو، قۆناغێکی نوێیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ساردوسەریی و لاوازییەی پێشتر لە پەیوەندییەکاندا هەبوو ...
ئەم پێشھاتە نوێیە ئەوە دەسەلمێنێت کە گۆڕان دەیەوێت بە ستراتیژێکی جیاواز و لە ڕێگەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی، پێگەی خۆی لە ناوخۆ و بەغداش بەهێز بکاتەوە و ببێتە هێزێکی کاریگەر و خاوەن قورسایی لە داکۆکیکردن لە مافەکانی هاونیشتمانیان و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکاندا ...

ڕێبەند ئەحمەد

لەگەڵ خاڵی خۆشەویستم، یەکێک لە سەرکردە تێکۆشەر و دڵسۆزەکانی کوردستان، کە ھەمیشە پشتوپەنامانە.گفوتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ...
18/06/2026

لەگەڵ خاڵی خۆشەویستم، یەکێک لە سەرکردە تێکۆشەر و دڵسۆزەکانی کوردستان، کە ھەمیشە پشتوپەنامانە.

گفوتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ناوچەکە و کوردستان، ھەروەھا دۆخی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕوومان دەبنەوە...

تێڕوانین و ڕاوێژە حەکیمانەکانی تۆ بۆ ئەم قۆناغە و ئەم پرسانە، زۆر پێویست و جێگای بایەخن.

بەخێر و سەلامەت و تەندروستی باشەوە بتبینین ..

هەڵەبجە؛ پایتەختی ئاشتی و مرۆڤایەتی و لوتکەی مەردایەتیخەڵکی بەئەمەک و دڵسۆزی پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەکانی خورماڵ و هەورا...
18/06/2026

هەڵەبجە؛ پایتەختی ئاشتی و مرۆڤایەتی و لوتکەی مەردایەتی

خەڵکی بەئەمەک و دڵسۆزی پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەکانی خورماڵ و هەورامان، هەمیشە سەلماندوویانە کە خاوەن گەورەترین دڵن و لای ئەوان مەردایەتی و لێبوردەیی بڕانەوەی نییە...

لەو ڕۆژەوەی دڵە بچووکەکەی ئەو کچە تەمەن ١١ ساڵە غەریبە لە ئاوی ئەحمەدئاوادا لە لێدان کەوت، پەژارەیەکی قورس شاری داپۆشی. بەڵام شەونخونیی خەڵکەکە بۆ دۆزینەوەی، و پاشان ئەو ئاپۆرا پڕ لە حەسرەتەی هاوڵاتیان کە بۆ بەڕێکردنی تەرمەکەی کۆببوونەوە، حەماسەتێکی مرۆیی کەم‌وێنە بوو؛ دیمەنی ئەو هەموو خەڵکەی کە بە چاوی تێرگریانەوە جەستەی بێگیانی ئەو کیژۆڵە بێتاوانەیان گوڵباران دەکرد و بەرەو زێدی خۆی بەڕێیان کرد ، تابلۆیەکی پڕ لە ویژدان بوو کە تەنها لەم دەڤەرەدا دەبینرێت....

ئەم بەدەمەوەچوونە پڕ لە سۆزە سەلماندی کە لای ئێمە، ئازاری مرۆڤ لە سەرووی هەموو زمان و نەتەوەیەکەوەیە؛ ئێمە کچە غەریبێکی غەرقبوومان وەک جگەرگۆشەی ماڵی خۆمان گرتە باوەش و بە کەرامەتەوە سپاردمانەوە بە خێزانەکەی ....
لێرەوە، وێڕای قووڵترین هاوخەمی بۆ باوکی جەرگسووتاوی، سەرنەوی دەکەین بۆ دڵسۆزیی بێپایانی هاوشاریانم ، تیمەکانی فریاکەوتن، خەلکانی دلسۆز کە خۆرسکانە و خۆبەخشانە و گیان فیداییانە کە نیشانی جیهانیان دایەوە هەڵەبجە بە کردەوە هەم پایتەختی ئاشتییە و هەم پایتەختی مرۆڤایەتیشە...

ڕێبەند ئەحمەد

هاوکێشەی دیپلۆماسی هێزی ڕاستەقینە دەسەلمێنێت !!ئەزموونی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەم وەرچەرخانە نوێیەی نێوان ئەم...
15/06/2026

هاوکێشەی دیپلۆماسی هێزی ڕاستەقینە دەسەلمێنێت !!

ئەزموونی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەم وەرچەرخانە نوێیەی نێوان ئەمریکا و ئێران، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگری سەلماند؛ کاریزمایی، باڵادەستی و شکۆی سەربازیی ئەمریکا لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا شکا و واشنتن نەیتوانی لەڕی سەربازیەوە چۆک بە ئێران دابدا.
چەک و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو نەیانتوانی هاوسەنگییەکە بەلای یەک لایەندا یەکلا بکەنەوە، چونکە لە هاوکێشەی ڕاستەقینەدا توانای خۆڕاگری و هێزی مانەوە قسەی کۆتایی دەکەن.

ئێران سەرەڕای ئەو هەموو زیانە قورسانەی کە لە فەرماندە باڵاکان، سەرکردە سەربازییەکان و کەسایەتییە گەورەکانی کەوت، چۆکی دانەدا. بەمەش هەموو پێشبینییەکانی بۆ زوو کەوتن، تەسلیمبوون و گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی بەرامبەر ئێران هەڵگەرایەوە، و ئەمریکا نەیتوانی ئەوەی دەیەوێت لە ڕێگەی فشارو ھێزەوە بسەپێنێت ...
مێزی گفتوگۆ و دانوستان هەمیشە بۆ ئێران گۆڕەپانی سەرکەوتن بووە .، تاران لە ڕێگەی دیپلۆماسییەتی سەبرەوە سەلماندی کە لەسەر مێزی دانوستانەکان هێزێکی سەرکەوتووترە ،، مەرج نییە ئێران توانیبێتی هەموو داواکارییەکانی خۆی بەسەر ئەمریکادا فەرز بکات، بەڵام دواجار لەم پرۆسە ئاڵۆزەدا، توانی وەک هێزێکی سەرکەوتوو لە دانوستانەکاندا دەربکەوێت و پێگەی خۆی بپارێزێت.
لەم وەرچەرخانەدا، هاتنەسەر حوکمی موجتەبا خامنەیی وەک تەحەددا و ئاڵنگارییەک بوو بەرامبەر بە دەسەڵاتە نەریتییەکان و زلهێزەکان .
هیچ گومانێک نییە کە لە ئەگەری کۆتاییهاتنی یەکجاریی شەڕا ، ئابووری ئێران لەسەر دەستی ئەو قۆناغێکی نوێی بوژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت .
موجتەبا لە ڕێگەی زنجیرەیەک چاکسازی و جوڵەی گرنگی ئابووری و سیاسییەوە، وڵات بەڕووی دنیای دەرەوەدا دەکاتەوە و گۆڕانکاریی گەورە دروست دەکات ...
ئەم پێشهاتە وێنەی ئەو "زلهێزە شکست نەخوورە"ی هێنایە خوارەوە کە جیهان لێی دەترسا .
دەرکەوت کە ئەمریکا کاتێک دەگاتە قۆناغی بڕیاردانی یەکلاکەرەوە، ، جگە لە هاش و هوش و گڤەگڤی میدیایی ، شتێکی ئەوتۆی لە هەگبەدا نییە بۆ بردنەوەی شەڕەکان ..
جیهانی نوێ، ، جیهانی واقیعبینی و سەبری ستراتیژییە، نەک جیهانی هەڕەشە خاڵییەکان ...

ڕێبەند ئەحمەد

#سیاسەت #دیپلۆماسی #ئەمریکا #ئێران #ترەمپ #ڕێککەوتن #کوردستان #عێراق



#أمريكا #إيران #ترامب #الدبلوماسية

#امریکا #ایران #ترامپ #دیپلماسی #خاورمیانه

پێشنیار و داواکارییەک بۆ جەنابی پارێزگاری ھەڵەبجەجەنابی پارێزگار..ڕۆژی یەکشەممە کە دەکاتە ١٤/٦، بە سەدان و بگرە چەندین ھ...
12/06/2026

پێشنیار و داواکارییەک بۆ جەنابی پارێزگاری ھەڵەبجە

جەنابی پارێزگار..

ڕۆژی یەکشەممە کە دەکاتە ١٤/٦، بە سەدان و بگرە چەندین ھەزار گەنجی دەرچوی بەشمەینەت، بێکار و دانەمەزراوی شارەکەمان ڕوو لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەن بۆ وەرگرتنی پشتگیریی بڕوانامە، کە بەداخەوە هێنانی "ناچارییە" بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن بە گرێبەست.

ئەوەی جێگەی تێڕامان و نیگەرانییە، ئەو بارگرانییە داراییەیە کە کەوتووەتە سەر شانی خێزانەکان؛ تەنھا تێچووی وەرگرتنی پشتگیریی بڕوانامە ٢٠ ھەزار دینارە و وەرگرتنی خودی بڕوانامەکەش ٥٠ ھەزار دینارە. سەرەڕای ئەوەش، زۆرێک لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانمان لە دەرەوەی سنووری پارێزگای ھەڵەبجەن و لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆک و سلێمانین، کە ئەمەش بەهۆی تێچووی هاتوچۆ و ڕێگاوە بووەتە بەشێکی تر لە بارگرانییەکی قورس بۆ سەر شانی دەرچووەکانمان لە کاتی هێنانی بەڵگەنامەکانیاندا.

وێنای بکەن باوکێک لە ماڵەکەیدا سێ دەرچووی ھەبێت، ناچارە بڕێکی زۆر پارە خەرج بکات تەنھا بۆ ئەوەی کچ و کوڕەکانی بتوانن چانسێکی کەم بۆ دامەزراندن تاقی بکەنەوە، لە کاتێکدا لە نێوان ھەزاران فۆڕمدا تەنھا ٢٥٠ کەس وەردەگیرێن!

بۆیە وەک پێشنیارێک بۆ جەنابی پارێزگاری ھەڵەبجە؛ لەم دۆخە سەخت و دژوارەدا، تکایە هەوڵ و پەیوەندییەکانت بخەرە گەڕ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، خوێندنی باڵا و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
داوابکەین ئەو بارە قورسە لەسەر شانی گەنجان و دەرچووانی دانەمەزراوی شارەکە ھەڵگرن و میکانیزمێک بدۆزنەوە کە خەڵکی ھەڵەبجە لەم ڕسوماتە ببەخشرێن، یان لانی کەم پرۆسەی هێنانی پشتگیرییەکە بۆ دوای دەرچوونی ناوی وەگیراوەکان دوا بخرێت.
با لەم دۆخەدا خەمێکی گەنجەکانمان بخۆین و باری سەر شانیان سووک بکەین.

ڕێبەند ئەحمەد

#هەڵەبجە #داواکاری #پێشنیار #دامەزراندن #گرێبەست #بێکاری #بڕوانامە #کوردستان

بەشوێن پێی تۆدا زۆرمان کێڵا ... بەلام چیمان دوریەوە !!!؟ تۆ ڕۆیشتی و چیت بۆ جێھێشتین !یادت بەخێر و رەوانت شاد بێت ، ئەی ...
19/05/2026

بەشوێن پێی تۆدا زۆرمان کێڵا ...
بەلام چیمان دوریەوە !!!؟
تۆ ڕۆیشتی و چیت بۆ جێھێشتین !
یادت بەخێر و رەوانت شاد بێت ، ئەی سەرکردەی خۆنەویست و نەتەوە و نیشتیمان ویست .

ھەمو شتێک بوو بە ڕابردوو , جگە لە پرۆژە و بەرنامەکانت .

ئافەرین نــامۆ...نامۆ ، لەناو دڵی ئـەمریکــا، پیشانی دان کە کـــورد، بە ڕۆح دەجەنگێت و لەپێناو کوردبون شەڕ دەکات نەک پــ...
17/05/2026

ئافەرین نــامۆ...
نامۆ ، لەناو دڵی ئـەمریکــا، پیشانی دان کە کـــورد، بە ڕۆح دەجەنگێت و لەپێناو کوردبون شەڕ دەکات نەک پـــارە و چەکەکانتان !
ھەر بژیت و سەرکەوتوبیت
#کوردستان #پاڵەوان

Address

Sulaimaniyah

460001

Telephone

+9647701911853

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Reband Ahmed Qadir posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Want your organization to be the top-listed Government Service?

Share