02/06/2026
لە بەردەوامیی پێگەیاندنی کادیراندا..
بە چاودێری بەڕێز (بڵند ئیسماعیل)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی، بە ئامادەبوونی هەریەک لە کارگێڕانی لق ”جادر عەزیز” بەرپرسی بەشی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن “فەرمان حوسێن”بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان، هاوکات، “فەرهاد فەرحۆ” بەرپرسی لیژنە ناوچەی سۆران و بەرپرسی ڕێکخراو و ئەندامان هەمان سنووری لیژنە ناوچە، سێمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "بنەماکانی سەرکردایەتی" لەلایەن ڕاهێنەر “د. بارزان سەباح” مامۆستای زانکۆ پێشکەش کرا، وا بڕیارە ئەم سمینارە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بێت و سەرجەم لیژنە ناوچەکان تیاییدا بەشداربن.
سێشەممە 1ـی 6ـی 2026