18/09/2022
لە درێژەى کار و چالاکیەکانى هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران، سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان، لە شارى هەولێر توانرا ( 3 ) سێ تۆمەتبار بە ناوەکانى ( ز.س ، د.ع ، ل.ج ) دەستگیر بکرێن.
لە کاتى دەستگیر کردنى تۆمەتباران توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕى ( 250 ) دووسەد و پەنجا گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى کریستال و هەر سێ تۆمەتبار بەکارهێنەرى ماددە هۆشبەرەکانن و دەستیان هەبووە لە کرین و فرۆشتنى ماددەى هۆشبەر.
دەستگیرکراوەکان پەڕاوى لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە پێى یاساى ماددە هۆشبەرەکان ڕووبەرووى سزاى یاسایی دەبنەوە.