سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران سازمانی خەبات، هێزێكی نەتەوەیی و نیشتمانیە، لەسەرباوەڕ بە ئازادی تێدەکۆشێ بۆ گەیشتن بە مافی هاونیشتمانیانی کوردستان

30/05/2026

پەیامی هاوخەمی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ کۆچی مەلا قادر شەریعەت پەنا

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و بەڕێز،
خوالێخۆشبێت مەڵا قادر شەریعەت پەنام بیست.

مەڵا قادر کەسایەتییەکی خۆشەویست، خاوەن هەڵوێست و دڵسۆزی سازمانی خەبات و گەل و نیشتمان بوو، کە هەمیشە ماڵەکەی لانەی دڵسۆزان و تێکۆشەرانی سازمان بوو.

بە ناوی خۆم و بە ناوی سەرجەم ئەندامان و کادرەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم پێشکەش بە دادە خاتوون هاوژینی کۆچکردوو، منداڵە تێکۆشەر و دڵسۆزەکانی و سەرجەم خانەوادە و کەس و کاریان لە شاری سەردەشت و بە تایبەت ناوچەی ئالان دەکەم.

لە خودای گەورە داواکارم گیانی پاکی مامۆستا قادر بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

یادی بە خێر و ڕوحی شاد بێت.

بابەشێخ حوسەینی
سکرتێری گشتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

26/05/2026

پەیامی سکرتێری گشتیی سازمانی خەبات بە بۆنەی جەژنی قوربان

جەژنی قوربان لە موسڵمانانی کوردستان، ئێران و جیهان پیرۆز بێت. لە کاتێکدا موسڵمانان جەژنی قوربان بەرز ڕادەگرن، بەداخەوە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتێکڕا و ئێران بەتایبەت، بەهۆی سیاسەتی جەنگخوازی و ئاژاوەگێڕی و دەستێوەردانەکانی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی لە کێشە و ئاڵۆزیدایە. ئاشکرایە بەهۆی سیاسەتی نەزانانەی ئاخوندەکان و پێداگرییان لەسەر مانەوەیان لەسەر دەسەڵاتی ناڕەوا، هەروەها هەوڵەکانی دەسەڵات بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم و مووشەکی بالیستیک و چەک و تەقەمەنیی قەدەغەکراو، پێکهێنانی میحوەرە ئاژاوەگێڕ و تیرۆریستی، سەپاندنی سیاسەت و گەڵاڵە مەترسیدارەکانیان بەسەر وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بوونەتە هۆی دروستکردنی جەنگێکی ماڵوێرانکەر لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، بە جەنگخوازیان خەڵکی ناوچەکە و گەلانی ئێرانیان تووشی هەلومەرجێکی مەترسیدار کردووە. گومانی تێدا نییە کە ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران، دوژمنی سەرەکیی گەلانی ئێران و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیە بەتێکڕا، هەر بۆیە ڕووخانی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە، گەورەترین مژدە و باشترین جەژنانەیە بۆ مرۆڤایەتی بەتێکڕا و گەلانی ئێران بەتایبەت. لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەم، و هومێد بە سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و دابینبوونی مافی ڕەوای گەلی ستەملێکراوی کورد. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسێنی ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی کۆچی خۆری ٢٦ـی ٠٥ـی ٢٠٢٦
https://www.sazmanixebat.com/kurdi/articles.php?id=8966

20/05/2026

پێشکەش بە سەرجەم هاوسەنگەرانی تێکۆشەر و پارێزەرانی ڕاستەقینەی شکۆی نەتەوەیی
​وەک پێشمەرگەیەکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کە تەمەنێکە لە سەنگەری خۆڕاگری و مەیدانی شەرەفدا دژی ستەم و داگیرکاری ڕاوەستاوم، بە دەنگێکی بەرز و بە بڕوایەکی پۆڵایینەوە دەڵێم کە پرسی پاراستنی کەرامەت و سووربوون لەسەر ڕێبازی پیرۆزمان، نەک هەر دروشمێک نییە، بەڵکوو بیروباوەڕی نەگۆڕی ئێمەیە.
​مێژووی پڕ لە شانازی سازمانی خەبات نیشانی داوە کە ئێمە هیچ کات لە بەرامبەر زۆرداری و دەسەڵاتی سەرکوتکەری ئاخونداندا چۆکمان دانەداوە و مل کچی نەیارانی خاک و نەتەوەکەمان نەبووین. کەرامەتی مرۆڤ و ئازادی کوردستان دوو چەمکی وا لێکدانەبڕاون کە بۆ پاراستنیان، ئامادەین تا دوا دڵۆپی خوێنمان لە سەنگەری شەرەفدا قایم و خۆڕاگر بین.
​سووربوونمان لەسەر ئەم ڕێبازە ڕەسەنە، وەفادارییەکی بێپایانە بۆ خوێنی گەشی شەهیدانی سەربەرزی سازمانی خەبات و ماندووبوونی دەیان ساڵەی تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری. دوژمنان بەردەوام بە هەموو شێوازەکانی سەرکوت و پیلانگێڕی، هەوڵ دەدەن ورەی پێشمەرگانەمان دابەزێنن و گەلەکەمان تووشی نائومێدی بکەن؛ بەڵام وەڵامی ئێمە لە شاخە سەرکەشەکانی کوردستانەوە تەنیا ڕاوەستان، مل نەدان و درێژەدان بە خەباتە. چونکە ئێمە چاک دەزانین کە سازش لەسەر مافە ڕەواکانمان تەنیا دەبێتە هۆی درێژخایەنبوونی تەمەنی ستەمکاری، و ئێمە هەرگیز نابینە پاشکۆی هیچ هێزێکی داگیرکەر.
​لەم قۆناغە مێژووییەدا، ئەرکی سەرشانی ئێمەی پێشمەرگەیە کە بە هۆشیاری و یەکڕیزییەوە، ڕێگا نەدەین چەواشەکارییەکانی دوژمن پێگەی خەباتەکەمان لاواز بکات. ئێمە بە شانازییەوە نەوەی ئەو شۆڕشگێڕانەین کە مردنی سەربەرزانەیان لە پێناو کەرامەتدا هەڵبژارد، بەڵام ژێردەستەیی ڕژێمی ئاخوندیان قبووڵ نەکرد.
​با پێکەوە، بە ئیرادەیەکی بەهێزترەوە بەردەوام بین لەسەر ڕێبازی سەرەکی خۆمان بۆ ڕووخانی ڕژێمی داگیرکەر و بونیادنانی کوردستانێکی ئازاد، کە تێیدا کەرامەتی هەموو تاکێک پارێزراو بێت.
​بژیت خەباتی ڕەوای گەلەکەمان
سەرکەوێت ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی کورد و کوردستان

18/05/2026

ووشک کردنی مەرەکەبی پێنووسەکان مانیفێستی شکستی فکریی دەسەڵات

لە فەرهەنگی سیاسیی سیستەمە تۆتالیتارەکاندا، "وشە"ی رەخنە مەترسیدارترین چەکەو نووسەران گەورەترین دوژمنن. ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا پەردە لەسەر ڕاستییەکی تاڵ هەڵدەداتەوە:کە باس لە شەپۆلێکی نوێی سەرکوت و ڕەشبگیریی نووسەران و چالاکانی فەرهەنگی لە ئێران دەکات. ژمارەی بەندکراوەکان گەیشتوونەتە حاستی سەردەمی شۆڕشی ژینا. ئەوە تەنها ئامار نییە، بەڵکو بەڵگەی شکستی فکریی ڕژیمێکە کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی مەنتیقی نییە و تەنها لە ڕێگەی زیندان و ئیعدامەوە وەڵامی ڕۆشەنبیران دەداتەوە.

بەپێی ئامارەکان، تەنها لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ١٧ نووسەر و کەسایەتیی فەرهەنگیی، ڕەوانەی زیندان کراون. ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئەوەیە کە سەرکوتەکە تەنها نووسەرانی سیاسی ناگرێتەوە؛ بەڵکو شاعیران، وەرگێڕان، لێکۆڵەران و تەنانەت ترانەبێژانیش کراونەتە ئامانج.
ئەوە تیرۆری فکریی سیستماتیکە؛ هەوڵێکە بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی ڕۆشنبیری و کوژاندنەوەی ئەو مۆمانەی کە تاریکیی ئێستایان ڕەت کردووەتەوە.

رژیمی ئێران دەیەوێت هەموو دەنگێکی سەربەخۆ کپ بکات. کاتێک شاعیرێک یان وەرگێڕێک دەخرێتە زیندان، مەبەست تەنها سزادانی تاک نییە، بەڵکو پەیامێکی ترساندنە بۆ هەموو کۆمەڵگە. ڕژیم دەیەوێت پێمان بڵێت: بیرکردنەوە
قەدەغەیە!

رژیمی ئاخوندی هەڕەشەی دەرەکی وەک
چەترێک بەکاردێنێت بۆ زیاترکردنی فشارەکانی لە ناوخۆدا. هەرکاتێک دەنگی دەهۆڵی شەڕ لە سنوورەکان بەرز دەبێتەوە، لە ناوخۆدا پەتی سێدارە ئەستوورتر دەبێت و میلەکانی زیندان توندتر دەکرێن. ئەمە باروودۆخێکی مەترسیدارە کە ئامانج لێی کپکردنی ئەو دەنگانەیە کە ڕەخنە لە سیاسەتە ماڵوێرانکەرەکانی ناوخۆ و دەرەوە دەگرن.

تۆمەتە باوەکانی وەک پڕوپاگەندە دژی نیزام، کۆبوونەوە و تەبانی یان پەیوەندی لەگەڵ موساد بوونەتە کڵێشەیەکی بێ‌مەعنا کە تەنها بۆ شەرعییەت دان بە ڕەفتارە غێرە قانوونیەکانی دادگا بەکاردێن. نووسەرێک کە تەنها چەکەکەی قەڵەمەکەیەتی چۆن دەتوانێت تەقە لە ئەمنییەتی نەتەوەیەک بکات؟ ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەمنییەتی نەتەوەیی لای رژیمی ئێران، تەنها بە واتای ئەمنییەتی دەسەڵات دێت.

ئەم گیران و زیندانی کردن و ئیعدام کردنە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.
بێدەنگی لە بەرامبەر زیندانیکردنی هزری کۆمەڵگە، ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئینسدادێکی فەرهەنگیی تەواو. کۆمەڵگەیەک کە نووسەر و شاعیرەکانی لە پشت میلەکانی زیندان بن، کۆمەڵگەیەکی بریندارە کە پێویستی بە پشتیوانیی جیهانی هەیە.

جەماوەری کوردستان و ئێران ئێمە وەک تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی لە ناو ڕیزەکانی سازمانی خەباتدا، دەزانین کە زنجیرەکان هەرچەندە قورس بن، ناتوانن باڵی فڕینی ئازادی ببەستنەوە. مێژوو سەلماندوویەتی کە ڕژیمەکان دەڕۆن، بەڵام
وشەی نووسەران و خوێنی شەهیدانی ڕێگای هزر، دەبنە هەوێنی ڕزگاریی نەتەوەیەک.

16/05/2026

پارادوکس استراتژیک؛ اهرم فشار اخوندها به خودتحریمی‌بدل شد

افسانە رحیمی

در چەند سال گذشتە سران رژیم ایران، هموارە بستن تنگه هرمز را به عنوان کارت برنده در معادلات منطقه‌ای و بین‌المللی تلقی میکردند. تهدید به بستن این آبراه حیاتی، ستون اصلی دکترین بازدارندگی و ابزار فشار رژیم بر غرب بوده است. اما شواهد و تحولات اخیر نشان داد که این استراتژی، نه تنها برای سران رژیم کارایی خود را از دست داده، بلکه به شکلی طنزآمیز، به عاملی برای انزوای اقتصادی و کاهش وزن ژئوپلیتیک ایران تبدیل شده است.

واقعیت جدید خلیج فارس کشورهای عربی حاشیه خلیج فارس، با درک این واقعیت که اتکای صرف به تنگه هرمز یک ریسک امنیتی است، مدت‌هاست که استراتژی کاهش وابستگی را در پیش گرفته‌اند. سرمایه‌گذاری‌های عظیم بر روی خطوط لوله انتقال نفت که خلیج فارس را به دریای سرخ و دریای عمان متصل می‌کند، و همچنین توسعه زیرساخت‌های حمل‌ونقل زمینی، پاسخی هوشمندانه به سیاست‌های تهدیدآمیز رژیم بوده است.

آمارهای لجستیکی گویای یک تغییر بنیادین است؛ افزایش چشم‌گیر ناوگان کامیون‌ها برای ترانزیت کالا از بنادر دریای سرخ به عمق عربستان و فراتر از آن، نشان می‌دهد که سیستم‌های اقتصادی منطقه، ناامنی مسیر هرمز‌ را در محاسبات خود لحاظ کرده و عملاً آن را دور زده‌اند. وقتی یک مسیر استراتژیک، جایگزین‌های پایدار پیدا می‌کند، قدرت چانه‌زنی بە اصطلاح صاحب آن مسیر به سرعت کاهش می‌یابد.

رژیم آخوندی با بستن تنگه هرمز خود را بیشتر منزوی کرد حال پرسش اساسی اینجاست: آیا حاکمیت با پافشاری بر کارت سوخته‌ای به نام بستن تنگه هرمز، موجب محاصره مردم ایران شد. تحلیلگران معتقدند که کاهش اهمیت استراتژیک تنگه هرمز برای جهان، به معنای کاهش نیاز غرب به تعامل با رژیم ایران است. وقتی اقتصاد جهانی راهکارهای جایگزین (مانند کریدورهای زمینی و خطوط لوله غیرمرتبط با ایران) را پیدا کند، «اهرم فشار» حکومت به یک عامل هزینه تبدیل می‌شود.

در واقع، این سیاست نه تنها در برابر غرب ناکام مانده، بلکه منجر به پیامدهای زیر برای داخل ایران شده است: ناامن جلوه دادن منطقه، ریسک سرمایه‌گذاری در ایران را به شدت بالا برده و هزینه‌های بیمه و حمل‌ونقل برای کالاهای ایرانی را جهش داده است. درحالی که رقبای منطقه‌ای با استفاده از مسیرهای جایگزین، امنیت انرژی مشتریان خود را تضمین کرده‌اند، ایران به دلیل تحریم‌ها و سیاست‌های تنش‌زا، در حال از دست دادن بازارهای باقی‌مانده خود است.

استراتژی استفاده از تنگه هرمز به عنوان یک سلاح، در دنیای مدرن که به سمت تنوع‌بخشی به مسیرهای زنجیره تأمین حرکت می‌کند، تاریخ‌مصرف گذشته است. حاکمیت در تهران با اتکا به یک اهرمِ در حالِ افول، نه‌تنها نتوانسته است تأثیری بر اقتصاد جهانی بگذارد، بلکه با ایجاد بی‌ثباتی، عملاً اقتصاد ایران را
در یک محاصره خودخواسته گرفتار کرده است. واقعیت این است که در عصر جدید، قدرت نه در بستن راه‌ها، بلکه در اتصال به شبکه جهانی نهفته است؛ حقیقتی که سیاست‌گذاران در تهران از درک آن بازمانده‌اند.

11/05/2026

رژیمی ئێران پەتی مەرگ دەکاتە قەڵغان بۆ مانەوەی

ئەفسانە ڕەحیمی

لە دونیای سیاسەتی حکومەتە دیکتاتۆرەکان و لە ململانێ بۆ مانەوەی دەسەڵاتەکانیان، زۆرجار بۆ شاردنەوەی لاوازییەکانیان، پەنا بۆ توندترین فۆرمەکانی سەرکوتی ناوخۆیی دەبەن.
هەڵکشانی بێ وێنە و مەترسیداری ڕێژەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران، هاوکات لەگەڵ ئەو جەنگەی لە دوو مانگی ڕابردوودا لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئارادایە، دیاردەیەکی کاتی و سادە نییە. بەڵکو گەورەترین و قورسترین زیانی بۆ جەماوەری ئێران هەیەو بەردەوامبوونی ئەم کێشەیە تەنانەت لە قۆناغی ئاگربەستیشدا، هەڵگری پەیامێکی ستراتیژیی قووڵ و ئاڵۆزە.
رژیمی ئێران سزای لەسێدارەدانی لە چوارچێوەی سزایەکی یاساییەوە گۆڕیوە بۆ ئامرازێکی سەربازی و وەک "بەرەی سێیەمی جەنگ". لە کاتێکدا لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسی جۆرێک لە بێدەنگی وهێوربوونەوەی کاتی دەبینرێت، ڕژیم لە ناوخۆدا ماشینێکی بێبەزەییانەی جەنگی دژی هاووڵاتیانی خۆی خستووەتە گەڕ، کە ئامانج لێی داڕشتنەوەی هاوسەنگیی هێزە لە ناوخۆدا.
ئاگربەست بۆتە هەڵێک بۆ دەسەڵاتداران تا هەوڵ بدەن شکستە گەورەکەیان لە خەڵک بکەن و بۆ شاردنەوەی درزە ئەمنییەکان لە ڕوانگەیەکی دیپلۆماسی و ئەمنییەوە، ئەم هەنگاوە هەوڵێکی سیستماتیکە بۆ داپۆشینی ئەو کەلێن و درزە هەواڵگرییە قووڵانەی کە لە کاتی پێکدادانەکاندا بە ڕوونی دەرکەوتن و بوونە هۆی گورزی گەورە لە پێگەی ڕژێم.
دەسەڵاتداران لە ئێران دەیانهەوێت لە ڕێگەی ئەم خوێنڕشتنە بێوچانەوە، بە جیهان و بەتایبەت بە نەیارەکانی بیسەلمێنێت کە پاشەکشەی تەکتیکی یان قبوڵکردنی ئاگربەست لە دەرەوە، بە هیچ جۆرێک مانای لاوازیی دامەزراوەی ئەمنی و سەربازیی نییە لە ناوخۆدا. کرۆکی ئەم سیاسەتە خزمەت بە دوو ئامانجی دوالیزمی دەکات: لە گەرمەی شەڕدا، پەتی سێدارە وەک ئامرازێکی ڕەهای "تۆقاندنی پێشوەختە"بەکارهێنرا، بۆ ئەوەی ڕێگری لە گۆڕانی قەیرانە دەرەکییەکان بۆ ڕاپەڕینێکی جەماوەریی سەرتاسەری بکرێت. بەڵام درێژەدان بەم ستراتیژە لە کاتی ئاگربەستدا، نامەیەکی کراوەو دیپلۆماسییەکی زبرە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل؛ پەیامەکە ئەوەیە کە دەسەڵات لە ئێران هێشتا ئامادەی گەڕێکی تری شەڕە و سازش لەسەر خۆسەپێنیە ناوخۆییەکەی ناکات. لەسێدارەدانی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی "جاسوسی" یان "تێکدەری
ئەمنی" ، نیشاندانی هێزێکی ساختەیە بۆ ئەوەی بڵێت: "هەر دزەکردنێکی هەواڵگریی دوژمن لە ناوخۆدا، بە باجی گیانیی مسۆگەر کۆتایی دێت."
لە راستیدا، ئەم ئاگربەستە دەرەکییە بۆ ڕژیمی ئێران تەنیا "پشوویەکی سەربازی" و مۆڵەتێکە بۆ
دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی لە ناوخۆدا. ئەم ڕێکخستنەوەیە بە فۆرمی "تیرۆری دەوڵەتی" پراکتیزە دەکرێت بۆ توندکردنەوەی قایشی کۆنترۆڵکردن بەسەر ئەو ناوچانەی کە دەسەڵات وەک "مەترسیی ژیۆپۆلەتیکی و ئەمنی" دەیانبینێت، بەتایبەتی نەتەوە پەراوێزخراوەکانی وەک کوردستان و بەلووچستان. لە
عەقڵییەتی ئەمنیی تاراندا، ئەم ناوچانە دەشێت ببنە دەروازەی پێکدادانی ناوخۆیی لە ئەگەری هەر لاوازبوونێکی ناوەنددا، بۆیە لەسێدارەدانی گەنجان و چالاکوانانی ئەم نەتەوانە، پرۆسەیەکە بۆ بێهێزکردنی هەر جۆرە جووڵەیەکی سیاسی و مەدەنی کە لە داهاتوودا ببێتە هەڕەشە بۆ سەر مانەوەی دەسەڵاتەکەیان.

پێداگری رژیم لەسەر درێژەدان بە سیاسەتی لەسێدارەدان لە کاتی ئاگربەستدا، دانپێدانانێکی ناڕاستەوخۆ و مێژووییە بە لەدەستدانی تەواوەتیی "شەرعییەتی سیاسی". دەسەڵاتێک کە نەتوانێت لە ڕێگەی چاکسازی سیاسی و دوور کەوتنەوە لە ستەم و بە خزمەتگوزاری، یان ئایدیۆلۆژیەوە کۆمەڵگەکەی بەڕێوەببات، ناچارە پەنا بباتە بەر دوایین چەکی دەستی کە "شەرعییەتی ترس و تۆقاندنە". ئەم حاڵەتە ئاماژەیەکی مەترسیداریشە بۆ ئەوەی کە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕێکی بەرفراوانتر هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە. رژیم خۆی بۆ سیناریۆیەکی کارەساتبارتر ئامادە دەکات و دەیەوێت پێش تەقاندنی فیشەکی یەکەمی گەڕی دووەمی جەنگ، بە خەیاڵی خاوی ناوخۆیی بە جۆرێک
پاکتاو بکات کە هیچ دەنگێکی ناڕازی بوێریی هەناسەدانی نەبێت.

گۆڕینی پارادایمی نێودەوڵەتی: لە پێشێلکارییەوە بۆ تاوانی جەنگ ئەم یارییە سیاسییە مەترسیدارە، نەک تەنیا ئێران دەخاتە ناو گۆشەگیرییەکی ئەخلاقی و نێودەوڵەتیی قووڵترەوە، بەڵکو دەبێتە زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بۆ دامەزراوەکانی بڕیاردان لە جیهاندا. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت هەست بەوە بکات کە دیپلۆماسیی ئاگربەست
لەگەڵ ڕژیمێکی لەم شێوەیە، تەنیا بەخشینی مۆڵەتێکە بە جەلادەکان بۆ خێراترکردنی ئیعدام و تاوانی زیاتر. کاتی ئەوە هاتووە کە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە تێڕوانینی ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا ڕووبدات؛ چیتر نابێت سەیری ئەم ئیعدامە بەکۆمەڵانە وەک "پرسێکی پێشێلکاریی مافی مرۆڤی ناوخۆیی" بکرێت. بەڵکو لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا، پێویستە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە تاوانەکانی جەنگ و "تاوان دژی مرۆڤایەتی" مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، چونکە ئەم سزایانە ڕاستەوخۆ بەکاردەهێنرێن وەک چەکێک لە دژی خەڵکی بێتاوان و بەکارهێنانی لە ململانێ سەربازییە ژیۆپۆلەتیکییەکاندا. تا ئەو کاتەی فشارە نێودەوڵەتییەکان ڕەهەندێکی کرداریی توند وەرنەگرن، رژیم بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی خوێنی هاووڵاتییەکانی وەک مەرەکەبی مۆرکردنی پەیماننامەکانی مانەوەی خۆی.

11/05/2026

ژیان لە نێوان ئاگر و ئاسۆی ڕوونی پێشمەرگەدا

کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەو نیشتمانەی کە مێژووەکەی پڕە لە داستانی فیداکاری و بە خوێن و خۆڕاگری نووسراوەتەوە، ئەمڕۆ لە ناو جەرگەی تەنگەژە و ململانێیەکی سەختدایە. ژیان لەم پارچەیەی نیشتمان لە کاتی شەڕ و گرژیدا، تەنها چیرۆکی ئازار سەدان و هەزاران کەس نییە، بەڵکو چیرۆکی نەتەوەیەکە کە لە ناو دووکەڵی جەنگدا، چاوی بڕیوەتە ئەو شاخە سەرکەشانەی کە بێشکەی پارێزەرانی نیشتمانن. لێرەدا، ژیان و هیوا بە ناوی پێشمەرگەوە گرێ دراوە.
لە کاتێکدا کە سێبەری شەڕ و گوشارە دەروونی و سیاسییەکان بەسەر شارەکانی ڕۆژهەڵاتدا دەکێشرێت، ئەوەی کە ڕێگری دەکات لە شکانی ورەی خەڵک، بوونی هێزی پێشمەرگەیە. پێشمەرگە بۆ کورد تەنها هێزێکی چەکدار نییە، بەڵکو سیمبولی زیندوومانەوەی نەتەوەیەکە. لەو ساتانەی کە تاریکیی ستەم لایەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی ژیان دادەپۆشێت، ناوی پێشمەرگە وەک تیشکێکی ئومێد لە دڵی پیر و گەنجدا دەدرەوشێتەوە. خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات باش دەزانن کە ئەگەر پێشمەرگە وەک قەڵایەکی قاییم لە شاخەکاندا نەمێنێتەوە، ناسنامە و کەرامەتی نەتەوەیی دەکەوێتە مەترسییەوە.
پەیوەندی نێوان خەڵک و پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵات، پەیوەندییەکی ئەندامی و ڕۆحییە. هەر پێشمەرگەیەک، کوڕ یان کچی خێزانێکی ئەم خاکەیە؛ بۆیە کاتێک باس لە خۆڕاگری دەکرێت، جیاوازییەک لە نێوان "شاخ و شار دا نامێنێت. لە کاتی شەڕدا، پێشمەرگە دەبێتە ئەو قەڵغانەی کە خەونی منداڵان و شکۆی نیشتمان دەپارێزێت. ئەم هێزە فیداکارە، هیواکانی گەلی ڕۆژهەڵاتی بە یەکەوە گرێ داوە و وای کردووە کە مرۆڤی کورد لە ناو قورسترین گەمارۆکانیشدا، هەست بە تەنیایی نەکات و بزانێت پشتوپەنایەکی پۆڵاینی هەیە.
لە ڕووی دەروونییەوە، بوونی پێشمەرگە هێزێکی وا بە کۆمەڵگە دەبەخشێت کە بتوانێت لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا سەقامگیر بێت. ئەگەرچی شەڕ ماڵوێرانی و گرانی و ئازاری بەدواوە دێت، بەڵام کاتێک نەتەوەیەک دەبینێت ڕۆڵەکانی لە پێناو ئازادی و خاکدا ئامادەی فیداکارین، ئازارەکان دەبنە هەوێنی بەردەوامی. پێشمەرگە لە ویژدانی ڕۆژهەڵاتدا، ئەو پێناسەیەیە کە دەڵێت: ئێمە هەین و نامرین.
لە کۆتاییدا، ژیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی شەڕدا، ڕێگایەکی پڕ لە دڕک و تەنگژەیە، بەڵام هەتا ئەو کاتەی پێشمەرگە وەک چیاکان بە پێوە بێت، چرای هیوا لەم نیشتمانەدا نا کوژێتەوە. دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵات پێمان دەڵێت کە ئاشتی و ئازادی تەنها بە قوربانیدان بەدەست دێت و پێشمەرگەش ئەو ڕێبوارە نه‌ترسه‌یه‌ کە نەتەوەکەی بەرەو بەیانییەکی ڕوون دەبات. ڕۆژهەڵات بە چیا سەرکەشەکانی و بە بازووی بەهێزی پێشمەرگەکانییەوە، وەک قەڵایەکی داگیرنەکراو دەمێنێتەوە.

10/05/2026
10/05/2026

گزارش خبری میان رهبری سازمان خه بات و جبهه‌ دمکراتیک مردمی الاحواز
گزارش خبری میان رهبری سازمان خه بات و جبهه‌ دمکراتیک مردمی الاحواز

گزارش خبری نشستی میان رهبری سازمان خەبات و جبهه دمکراتیک مردمی احواز برگزار شد.این نشست با حضور دو دبیرکل، جناب آقای صلاح ابو شریف احوازی دبیرکل جبهه دمکراتیک مردمی احواز و جناب آقای بابا شیخ حسینی دبیرکل حزب خبات کوردستان، برگزار گردید.در این دیدار، دو طرف پیرامون آخرین وضعیت مبارزات ملت‌های تحت ستم ایران و سیاستهای ددمنشانە و ضد انسانی رژیم آخوندی و عوامل رژیم شاە، تحولات سیاسی و میدانی منطقه، و همچنین دیدگاه‌ها و ارزیابی‌هایشان درباره آینده مبارزه ملت‌ها و تحولات آینده ایران به بحث و تبادل نظر پرداختند.همچنین در این نشست، بر اهمیت تقویت روابط و هماهنگی میان نیروها و ملت‌های تحت ستم، و اشغال حمایت متقابل از حقوق ملی و انسانی، و ادامه گفتگوها و همکاری‌های مشترک در راستای دفاع از حق تعیین سرنوشت و آزادی ملت‌ها تأکید شد.

8/5/2026

09/05/2026

ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری ئارھووس دژی لەسێدارەدان و رژیمی ئاخۆندی هاتنە دەنگئارھووس، دانمارک –

ئەمڕۆ شەممە، ۱۹ی بانەمەڕی ۱٤٠٥ لە درێژەی چالاکییە نیشتمانییەکاندا، ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە شاری ئارھووسی وڵاتی دانمارک، ئاکسیۆنێکی تێر و تەسەلیان دژی تاوانەکانی رژیمی ئاخۆندی بەڕێوە برد.لەو چالاکییەدا، تێکۆشەرانی سازمانی خەبات بە بەرزکردنەوەی وێنەی زیندانیانی سیاسی، بە توندی دژایەتی خۆیان بۆ شەپۆلی لەسێدارەدانەکان دەربڕی. بەشداربووان بە دروشمەکانی «نەخێر بۆ لەسێدارەدان» و «نەخێر بۆ رژیمی دیکتاتۆری ئاخۆندی»، پێداگریان لە بەردەوامی ڕێگەی خەبات کردەوە تا ڕووخانی یەکجاری رژیم و بەدیهاتنی ئازادی.ئەندامانی سازمانی خەبات لەم ئاکسیۆنەدا پەیامی مەزڵوومییەتی گەلی کورد و زیندانیانی سیاسییان گەیاندە هاووڵاتیانی دانمارکی و داوایان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کرد کە چیتر بەرامبەر بە جینایەتەکانی رژیم بێدەنگ نەبن و هەنگاوی کرداری بۆ ڕاگرتنی سێدارەکان بگرنە بەر.

Address

Kurdistan
Slemani
4242525252

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران:

Share