مه کۆی عه ربه ت

مه کۆی عه ربه ت Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from مه کۆی عه ربه ت, Public & Government Service, arbat, Slemani.

شێوازی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقسیستەمی هەڵبژاردنی ئەمجارە سیستەمێکی ئاڵۆزە ڕەنگە دەنگدەر نەتوانێت بە ئاسانی ج...
18/09/2021

شێوازی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق

سیستەمی هەڵبژاردنی ئەمجارە سیستەمێکی ئاڵۆزە ڕەنگە دەنگدەر نەتوانێت بە ئاسانی جیای بکاتەوە بە چ شێوازێک دەنگدەدات ، لەبەر ئەوە ئەوکەسە دەبێت ئەوە بزانێت کە سەر بە چ بازنەیەکی هەڵبژاردنەو وە دەنگ بە کام کاندید دەدات کە لە بازنەی هەڵبژاردنی ئەو بێت . سیستەمی هەڵبژاردن فرە بازنیە واتە تۆ لە هەر پارێزگایەک بیت ئەوە ئەو پارێزگایە پێک دێت لە چەند بازنەیە کی دەنگدان ، سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی کراوە بە (٥) بازنەی هەڵبژاردن ، بازنەکانی (١_٢-٣_٤_٥) کەبۆ هەر بازنەیەک کۆمەڵک قەزا وناحیە و گەڕەک دانراوە بۆ ئەوەی دەنگدەر بتوانێت دەنگ بە کاندی بازنەی خۆی بدات ، چونکە تۆ کاتێک دەنگ دەدەیت ئەبێت بزانیت سەر بە چ بازنەکیت چونکە دەنگدانی تۆ بەدەر لە بازنەی خۆت بۆ هیچ بازنەیەکی تر نابێت ،بۆ نمونە تۆ لە بازنەی (٢) هەڵبژاردن بیت ماڵت لە بازیان بێت ناتوانیت دەنگ بە کاندیدێک بەیت کە لە بازنەی (3 ) یاخود(١)بێت هەر لە پارێزگای سلێمانیش بێت ،وە ئەبێت بزانی ناوچەکەی تۆ سەر بە کام بازنەیە بۆ ئەوەی بە هەڵە دەنگ نەدەیت ،سەبارەت بە بازنەکانی سلێمانی ثێک دێت لە (٥) بازنە
١/با زنەی (١) سلیمانی پێک دێت لە قەزای چوارتا وشارباژێر و ماوەت بەگشتی لەگەڵ بەشێک لە گەرەکەکانی سلێمانی وەک(ئازادی ،کوردسات، بەرانان ،زەرگەتە،ئاشتی ،مەجیدبەگ ، هەواری تازە ........)
٢/ پێک دێت لە قەزای قەرەداغ و ناحیەکانی عەربەت و بازیان بە گشتی وە گەڕەکەکانی ( شارەوانی ،چوارچرا، بەکرەجۆ، زێرینۆگ، سێتوان، چوار باخ ،شێخ محێدین..........)
٣/ بازنەی شارەزور پێک دێت لە ( هەڵەبجەی شەهید ، هەڵەبجەی تازە، پێنجوێن ،سەیدسادق، زەڕایەن ، خورماڵ ،بیارە......)
٤/ بازنەی ڕاپەڕین پێک دێت لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە گشتی وەک (ڕانیە، پشدەر، قەڵادزێ ......)
٥/ بازنەی گەرمیان پێکدێت لە ئیدارەی گەرمیان بەگشتی ەموەک ( دەربەندیخان، کەلار،کفری، ڕزگاری .......)
بۆیە بزانن لە چ بازنەکن و کاندیدانی بازنەکەت کێیە چونکە هەربازنەو کاندیدی خۆی هە یە، دواتر دەنگدان ئاسانە

بڕیارسالار

گۆڕان شایستەی پشتیوانی یە پێشرەو ئەحمەد حمەئەمین /کۆیەئەوکاتەی گۆڕان دروستبوو  بە ئومێدەوە کەوتە جوڵە .جوڵەیەک کە نەیارە...
13/09/2021

گۆڕان شایستەی پشتیوانی یە

پێشرەو ئەحمەد حمەئەمین /کۆیە
ئەوکاتەی گۆڕان دروستبوو بە ئومێدەوە کەوتە جوڵە .
جوڵەیەک کە نەیارەکانی والێکرد بەهەموو شێوەیەک و لەهەموو ڕێگایەک کەوتنە دژایەتی، بەڵام چۆکیان دانەدا .
باوەڕم وایە گۆڕان و بیری گۆڕانکاری لە حزبێک زیاترو گەورەترو فراوانترە هەربۆیەش نەوشیروان مستەفا ناوی نا بزوتنەوەی گۆڕان نەک شتی تر .
بزوتنەوە لە بیر و جوڵە نزیکترە وەک لە حزب کەواتە ناکرێ و نابێت بێ هیوابین لە بیری گۆڕانکاری .

زۆر دژایەتی کرا زۆر قسەیان لەسەر کرا بەڵام کاریزمایی نەوشیروان مستەفا و بیروباوەڕەکەیی و چەسپاوی ئەم بیروڕایە لای هەڵسوڕاوان هۆکارێک بوو بۆ زاڵبوون و سەرکەوتن .

بەڵێ ئەوەی گۆڕانخوازان دەیانویست بەو ئاسانیە نەکرا کە لە بەرامبەری دوو هێزی سەرکوتکەر هەبوون . قورسە بەو ئاسانیە و بەو هێزەی گۆڕان هەیەتی هەموو ئەمانە بێنەدی کە لە بەرژەوەندی خەڵک و لە زیانی گەندەڵکارانە وەک چۆن لەسەردەمی نەوشیروان مستەفای ڕەحمەتیش زۆرترین دژایەتی کرا و لە حزوری ئەویشدا کاری بۆ زۆر شت کرد و نەهاتە دی . کۆسپەکان ئەوەندە زۆر بوون وەک ئەوەبوو بچی بەگژ قوللەی قافا لە بەرامبەردا دوو هێزی پڕ لە هێز و پارە هەبوون تەنانەت سڵیان لە کوشتن و نانبڕین و هەر جۆرە سزایەک نەکردەوە .
لە ئێستادا
ئەوەندەی قسە لەسەر گۆڕان دەکرێت لەسەر هیچ هێزێک نەکراوە و ناکرێت بەڵام کەدێتە سەر واقیع دەبێت بە گوتی گوتی و کەسێک بەڵگەیەکی لەسەر ئەوقسانە نیە کە فڕێدراونەتە ناو سۆشیال میدیا لەسەر گۆڕان .

تەحەداکەی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کە وتی (فەرمون کێ بەڵگەیەکی لەسەر گەندەڵی گۆڕان و وەزیر و پەرلەمانتارەکانی گۆڕان هەیە بابیخاتە ڕوو) .
فەرمون بەڵگە بخەنە ڕوو و بیاندەن بە دادگا .
فەرموون بەڵگە بخەنە ڕوو و ناویان بێنن .
فەرمون بە بەڵگەی حاشاهەڵنەگر هەرچی دزی و گەندەڵی و بەهەدەردانی گۆڕان هەیە بیخەنە ڕوو .
با ئێمەش هاوکاروپشتیوانتان بین .
ئایا گۆڕان هی یەک و دوان و سیانە ؟ یا بزوتنەوەیەکە بۆ داهاتوو ؟ ئایا گۆڕان هی خانەیەک و جڤاتێک و چەند وەزیرێکە یا خەونێکە بۆ نەوەکانی داهاتوش ؟
ئەی ئەوانەی تەنها بە وتی وتی قسە لەسەر گۆڕان دەکەن ، ئەی ئەوانەی تەنها بە وتی وتی بڕیارتان داوە دژایەتی گۆڕان بکەن ، ئەی ئەوانەی تەنها بە وتی وتی خەریکە لە گۆڕان سارد دەبنەوە
فەرموون هەرکەس لەڕاست خۆی داوای بەڵگە لە وتی وتیەکان بکەن .
داوای بەڵگە لە لەسەر هەموو وتی وتیەکانی گەندەڵیەکانی گۆڕان بکەن .
بزانین چ بەڵگەیەک هەیە با ئێمەش دژی بین .
بزانین چ کاربەدەستێکی گۆڕان خەریکی خۆدەوڵەمەند کردنە با دژی بین .
فەرموون لە ڕاست خۆتانەوە
تەنها بەراوردکاریەک بکەن
لەنێوان وەزیرەکانی گۆڕان و ئەوانی تر .
لەنێوان پەرلەمانتارەکانی گۆڕان و ئەوانی تر .
لەنێوان خانەو مەکتەب سیاسی ئەوانی تر .
لەنێوان جڤات و سەرکردایەتی ئەوانی تر .
لە نێوان مەکۆکان و لق و مەڵبەندەکانی ئەوانی تر .
لەنێوان بارەگاکانی گۆڕان و بارەگای ئەوانی تر .
لە نێوان کەناڵ و ڕاگەیاندنی گۆڕان و ڕاگەیاندنی ئەوانی تر .
لە نێوان هەڵسوڕاوانی گۆڕان و ئەندامانی ئەوانی تر.
لە نێوان پەیوەندی گۆڕان بە تورکیاو ئێران و پەیوەندی ئەوانی تر .
لەنێوان توانای دارایی گۆڕان و دارایی ئەوانی تر

زۆری تریش بەراورد بکەن و بە بەڵگە ، بە عەقڵ و مەنتق بڕیار بدەن .
ئەوکاتە بڕیار دەدەیت گۆڕان پڕۆژەیەکە پشتیوانیکردنی ئەرکی سەرشانمانە .
گۆڕان پڕۆژەیەکی هۆشیاریە پێویستی بە پشتیوانیە نەک دژایەتی .
گۆڕان پڕۆژەی بە ئاگاهێنانەوە و ئەرک و مافە .
گۆڕان پڕۆژەیەکە بۆ بەرقەراری دادی کۆمەڵایەتی .

12/09/2021
٢٥/٧یادی پڕ شکۆترین شۆڕشی سیاسی و گۆڕانکاری یادی گێڕانەوەی پارسەنگی هێز و بەگژدا چونەوەی ستەم و گەندەڵی شۆڕشێکی سپی دور ...
24/07/2021

٢٥/٧
یادی پڕ شکۆترین شۆڕشی سیاسی و گۆڕانکاری
یادی گێڕانەوەی پارسەنگی هێز و بەگژدا چونەوەی ستەم و گەندەڵی
شۆڕشێکی سپی دور لە خوێن ڕێژی
شۆڕشێک کە بۆ چرکەیەک شەقامی لەهاوڵاتیان دانەخست نەبوە ڕێگرو باجگر و بەربەست
شۆڕشێک تەنانەت زۆرینەی نەیارەکانیشی دڵیان جۆشی دەدا بۆی !!!
بەشانازیەوە کارەکتەرێکی ناو ئەو شۆڕشە بوم

بەناوی دەستەی بەڕێوبەری مەکۆی عەربەتەوە پیرۆزبای یەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم دانیشتوانی ناحیەی عەربەت و دەوروبەری و سەرجەم...
20/07/2021

بەناوی دەستەی بەڕێوبەری مەکۆی عەربەتەوە پیرۆزبای یەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم دانیشتوانی ناحیەی عەربەت و دەوروبەری و سەرجەم هەڵسوڕاو دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری ناحیەی عەربەت دەکەین

ساڵانێکە گرەو لەسەر نەمان و سڕینەوەی گۆڕان دەکرێت ، بەلاڕێدا بردنی کۆی پرسەکان و بابەتە جەوهەریەکان و لکاندنی بزوتنەوەی ...
18/06/2021

ساڵانێکە گرەو لەسەر نەمان و سڕینەوەی گۆڕان دەکرێت ، بەلاڕێدا بردنی کۆی پرسەکان و بابەتە جەوهەریەکان و لکاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە کۆی کێشەکانەوە لە پێناو تاوانبار کردنی گۆڕان بۆ شکستە سیاسیەکانی دەسەڵات و پلانگێڕی ئیقلیمی نەیتوانی ئیرادەی گۆڕانو هەڵسوڕاوانی تێک بشکێنێت وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا بۆیە هەڵسوڕاوانی ئەم بزوتنەوەیە بە ئیرادەیەکی پۆلاینەوە کۆی پلانو گرەوی نەیارانی پوچەڵ کردوە .

وێنە؛ هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەزاى ناوەندى سلێمانى
18/06/2021

وێنە؛ هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەزاى ناوەندى سلێمانى

هەمیشە هیزە دۆراو گەندەڵەکان کار بۆناشیرکردنی ،،ئەو هیزانە دەکەن کە وەک ئەوان دەستان لە دزی و تاڵانی وڵاتدانیە،،، گۆران ...
18/07/2018

هەمیشە هیزە دۆراو گەندەڵەکان کار بۆناشیرکردنی ،،ئەو هیزانە دەکەن کە وەک ئەوان دەستان لە دزی و تاڵانی وڵاتدانیە،،، گۆران هیزێکە هەمیشە دژایەتی هیزە دۆراوەکانی کەرکوک و شەنگال و مەخموری کردوە ،،،هەمیشە دژی کورسی هەتامردن و دزینی سەروەت و سامانی وڵات بوە ،،
ئاخر ئەوان پێیان هەزم ناکرێت کەس وەک ئەون نەبێت و هەڵی باشکردنی وڵات بدات ،،،،بەڵام گۆران هێزێکە لە کاتی دروست بونیەوە تۆمەتی بۆدروست دەکەن بەڵام داری بەهێز هەرگیز ڕەشەبا نایلەرزێنێت،،،،ئێمە بەم شێوەیە ئیشمان کردوەو ئیش دەکەین ،بەم شێوەیە دەستمان پێکردوە دەست پێدەکەینەوە ،،بۆیە هەرگیز هاک و تەزیور و پارە و قسەوقسە ڵۆک هەرگیز چۆکمان پێ دانات ،،
#گۆڕان هیزی ڕاستەقینەی گەل

به شوين پيى نه وشيروان مسته فادا گؤران ئيراده يه كى به رده وامه.
14/04/2018

به شوين پيى نه وشيروان مسته فادا گؤران ئيراده يه كى به رده وامه.

قادری حاجی لە ڕانیە ئەوانەی دەڵێن ۱ یەك کورسیش بهێنین دەسەڵات رادەست ناکەین!ئێوە هەوڵ بەن و کاربکەن بزوتنەوەی گۆڕان ۱ یە...
11/04/2018

قادری حاجی لە ڕانیە
ئەوانەی دەڵێن ۱ یەك کورسیش بهێنین دەسەڵات رادەست ناکەین!
ئێوە هەوڵ بەن و کاربکەن بزوتنەوەی گۆڕان ۱ یەك کورسی زیاتر لە پارتی و یەکێتی بهێنێت، لەماوەكی هەفتەیەکدا دەسەڵاتیان لێوەر دەگرینەوە.

ئەمڕۆ.. پێنجوێن.. گوندى نزارە. لەناو گەنجان و دۆستان و گۆڕانخوازان. لەسەر رێبازەکەی کاک. نەوشیروان، بەرەو قۆناغی سەرکەوت...
10/04/2018

ئەمڕۆ.. پێنجوێن.. گوندى نزارە. لەناو گەنجان و دۆستان و گۆڕانخوازان. لەسەر رێبازەکەی کاک. نەوشیروان، بەرەو قۆناغی سەرکەوتن و دادگاییکردنی گەندەڵکاران.

" شێرکۆ بێکەس "‎له‌شفرۆشێك ‎له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتی‎كراسه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه‌و هاواری كرد:‎من هه‌ر جه‌سته‌ی خۆم ئه‌فرۆشم‎هه...
16/10/2017

" شێرکۆ بێکەس "

‎له‌شفرۆشێك
‎له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتی
‎كراسه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه‌و هاواری كرد:
‎من هه‌ر جه‌سته‌ی خۆم ئه‌فرۆشم
‎هه‌ر خۆم و به‌س.!
‎به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌ ئه‌یانبینم
‎تیایاندایه‌ جه‌سته‌ی شاخ و
‎جه‌سته‌ی ده‌شت و، جه‌سته‌ی باخچه‌
‎جه‌سته‌ی هه‌تاو و بارانی فرۆشتووه‌ و
‎بێ ده‌ربه‌ستیش له‌سه‌ر كورسی
‎شه‌رافه‌تی ئه‌م وڵاته‌یش دانیشتووه‌.

Address

Arbat
Slemani
N/A

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مه کۆی عه ربه ت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share