قائیمقامیەتی سلێمانی Qaemqameati Slemani

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • قائیمقامیەتی سلێمانی Qaemqameati Slemani

قائیمقامیەتی  سلێمانی  Qaemqameati Slemani بەخێربێن بۆ پەیجی فەرمی دیوانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە ڕووی كارگێرییەوەپێك هاتووە لە ناوەندی سلێمانی و هەرسێ‌ ناحیەی (بەكرەجۆ، بازیان، تانجەرۆ) ...جگە لە ڕۆژانی پشوو، ڕۆژانە لە كاتژمێر 8:00 بەیانییەوە تا كاتژمێر 3:00 پاشنیوەرۆ كارەكانی هاوڵاتیان بە بێ‌ جیاوازی بەرێدەكەن..
قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە رێگەی ئەم بەشانەوە كارەكانی هاوڵاتیان بەرێدەكات:
قائیمقام: سەرجەم كارەكانی قایمقامیەت ڕێكدەخات و بەڕێوەی دەبات.
بەرێوەبەری خۆیەتی و كارگێری: سەرپەرشتی كارەكانی كارگێری و خۆیەتی دەكات و سەرجەم بەشەكانی تر رێكدەخات و كاروباری هاوڵاتیان رادەپەرێنێت.
نوسینگەی قائیمقام: پەیوەندی و كاروبارەكانی قایمقام رێكدەخات و كارئاسانی پێشكەش بەو كەسانە دەكات كەمەبەستی رایكردنی مامەڵەكانیان دێنە قایمقامیەت.
راگەیاندن: هەموو كاروبارەكانی پەیوەست بە راگەیاندن لە ئەستۆ دەگرێت و هەموو كارو چالاكییەكانی قایمقامیەت دەگەیەنێتە دەزگاكانی راگەیاندن.
لیژنەكان: ئێستا لە 39 لیژنەی جیاواز پێك هاتووە, كە كاری ئەم لیژنانە دەركردنی رێنمایی و گەران و بەدوادا چوون و چاودێریكردنە.
پرسگە: رێكخەری پەیوەندییەكانی هاوڵاتیان و فەرمانگەیە.
كارگێری: نوسراوە هاتووەكان رێكدەخات و تۆماریان دەكات.
كۆمپیوتەر: نوسراوە فەرمییە هاتووەكان بۆ قایمقامیەت دەرئەكات و ڕۆیشتوەكان تۆمار ئەكات.
ژمێریاری: كارە ژمێریارییەكانی فەرمانگە جێبەجێ‌ دەكات.
وردبینی: وردبینی بۆ كارەكانی قایمقامیەت دەكات.
بەدالە: رێكخەری پەیوەندییەكانە.
ئامێرەكان: بەشی هونەری و تەكنیكی قایمقامیەت دەگرێتەوە.
گەنجینە: پێویستی و كەل‌وپەلە بەكارهێنراوەكانی فەرمانگە بەسەر بەشەكاندا دابەش دەكات و دەیانپارێزێت.
كافتریا: چا و قاوە پێشكەش بەو میوانانە ئەكات كە سەردانی فەرمانگەكەمان ئەكەن.
ناونیشان: سلێمانی_ شەقامی حەمدی / تەنیشت سەرۆكایەتی زانكۆ
تەلەفۆن: 09643204060
ئیمەیل: [email protected]
فەیسبووك ئەكاونت: https://www.facebook.com/qaimqamiat.sulaimani
فەیسبووك پەیج: https://www.facebook.com/DiwaniQaimqameatSlemany?ref=hl

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی
قائيمقامية قضاء مركز السليمانية
Sulaimaniyah Center District

قائیمقامی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی سلێمانی دەکات.بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر و باشتر بەڕێوەچونی کاری...
17/09/2026

قائیمقامی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی سلێمانی دەکات.

بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر و باشتر بەڕێوەچونی کاری هاوبەشی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی نەوت کانزاکانی سلێمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۰۲٦.۹.۱۷ فازڵ عومەر_ قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت بەیاوەری سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەشی ئابوری لە لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانیان کرد.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کار سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەکات.بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر و باشتر بەڕێوەچونی کاری هاوبە...
13/09/2026

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کار سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەکات.

بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر و باشتر بەڕێوەچونی کاری هاوبەشی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی کاری سلێمانی لە لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاری سلێمانی سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەکات .

لەدیدارەکەدا فازڵ عومەر_ قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت و مۆفەق ڕەوف عەبدولقادر_ بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی کاری سلێمانی باسیان لە باشتر بەرێوەچونی کاری لیژنە هاوبەشەکان و هەماهەنگی نێوان فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کرد لەپێناو باشتر خزمەتی هاوڵاتیان .

گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی زیادەڕەوی کرالە کۆبونەوەیەکدا فازڵ عومەر_ قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت و لەیلا عومەر_ سەرۆکی شار...
13/09/2026

گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی زیادەڕەوی کرا

لە کۆبونەوەیەکدا فازڵ عومەر_ قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت و لەیلا عومەر_ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوبەری ئاسایشی ناوشاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و بەڕێوبەری پۆلیسی رێکاری و نوێنەری هاتوچۆی سلێمانی و نوێنەری ئاسایش لە لیژنە هاوبەشەکان، گفتوگۆیان کرد لەبارەی کێشەکانی زیادەڕەوی لەناو شاری سلێمانی، بەتایبەت سەر شەقام و شۆستە و بازاڕەکان.

درەنگانی ئەمشەو 10/9 ئاگر لە بەشێکی چیایی گۆیژەی شاری سلێمانی کەوتوەو دەست بەجێ لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی...
10/09/2026

درەنگانی ئەمشەو 10/9 ئاگر لە بەشێکی چیایی گۆیژەی شاری سلێمانی کەوتوەو دەست بەجێ لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی رێگری لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە کراو لەماوەیەکی کەمدا تونرا کۆنتڕۆڵ بکرێت ،

فازل عومەر قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی سەردانی شوێنی کەوتنەوەی ئاگرەکەیان کردو قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لەتیمەکانی ئاگرکوژێنەوەو سەرجەم تیمە فریاگوزارییەکان کردو رایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردوە و بەبەردەوامی چاودێری هەردوو چیای ئەزمڕ و گۆیژە دەکرێت و رێکاری پێویست بۆ پاراستنی گیراوەتەبەر.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

قائیمقامیەت و کۆنترۆڵی جۆری هەماهەنگی دەکەنبەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر و باشتر بەڕێوەچونی کاری چاودێری و کۆنترۆڵی ئەو خۆرا...
02/09/2026

قائیمقامیەت و کۆنترۆڵی جۆری هەماهەنگی دەکەن

بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر و باشتر بەڕێوەچونی کاری چاودێری و کۆنترۆڵی ئەو خۆراک و شمەکانەی دەهێنرێنە بازاڕەکانەوە، بەڕێوبەری پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی سەردانی قائیمقامیەتی کرد.
فازڵ عومەر_ قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت و عەبدولغەفار محەمەد_ بەڕێوبەری پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری باسیان لە باشتر بەرێوەچونی کاری لیژنە هاوبەشەکان و هەماهەنگی نێوان فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کرد لەپێناوی خزمەتی هاوڵاتیان و ڕێگەگرتن لە فرۆشتنی خۆراک و شمەکی نەشیاو و ناتەندروست.

قائیمقامی سلێمانی ئامادەی چوارەمین فێستیڤاڵی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بوولە نێو یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بە ئامادەبو...
30/08/2026

قائیمقامی سلێمانی ئامادەی چوارەمین فێستیڤاڵی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بوو

لە نێو یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت و بەرپرسانی حکومی و وەرزشی، چوارەمین فێستیڤاڵی کاراتێ بۆ تەمەن خوار ۱۷ ساڵ ئەنجام درا کە تێیدا ٨ یانە و ۳٥۰ یاریزان لە تەمەنە جیاوازەکانی کوڕان و کچان تێیدا بەشدار بوون.
دواتر خەڵات بەسەر پاڵەوانان و بەشدارانی فێستیڤاڵەکە و ناوبژیوانان دابەش کرا.

29/08/2026

قائیمقامی سلێمانی لەبارەی ئاگرەکەی چیای گۆیژە قسە بۆ کوردسات نیوز دەکات

وێنە:_لەسەر داوای قائیمقامی پێنجوێن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، هەڵمەتێکى بۆ مارکێت و فرۆشگا و خواردنگە و ن...
27/08/2026

وێنە:_
لەسەر داوای قائیمقامی پێنجوێن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، هەڵمەتێکى بۆ مارکێت و فرۆشگا و خواردنگە و نۆرینگە و دەرمانخانەکانی سنوری پێنجوێن ئەنجامدا.

بەشداریکردنی فازڵ عومەر قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد(د.خ) لە مزگەوتی گەورەی ش...
25/08/2026

بەشداریکردنی فازڵ عومەر قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد(د.خ) لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی .

قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لە رێکخراوی IOM کرد کە پشتگیری مادی پڕۆژەی گەنجان دەکاتبەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر بۆ پشتگیری ل...
24/08/2026

قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لە رێکخراوی IOM کرد کە پشتگیری مادی پڕۆژەی گەنجان دەکات

بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر بۆ پشتگیری لە کاری گەنجان و فراوانکردنی پرۆژەکانیان و دروستکردنی زۆرترین هەلی کار، وەفدێکی رێکخراوی نێودەولەتی کۆچ IOM ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی قائیمقامی سلێمانی کرد.
فازل عومەر_ قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت رایگەیاند: ئێمە پشتگیری هەموو ئەو کارانە دەکەین کە دەبن بە خزمەت بۆ هاوڵاتیان، بەتایبەت ئەو هاوکارییانەی کە بۆ فراوانکردنی پرۆژەن و بەبێ وەرگرتنەوە دەدرێن بە گەنجان.
وتیشی: لە ساڵانی رابردوودا هاوکاری زۆری گەنجانتان کردووە و ئەمساڵیش بە تەواوی پشتیوانتان دەبین بۆ سەرخستنی پرۆژەکانتان.
ئاسۆ کاکە حەمە_ بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆچ (IOM)و پەیکار ئازاد_ ڕێکخەری پەیوەندییەکان ئاماژەیان بەوەکرد کەڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) دەرفەتی هاوکاری دارایی دەبەخشێت بۆ پاڵپشتیکردنی فراوانکردنی کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان، پلانی ئەمساڵیان لە سنوری سلێمانی پشتیوانی پڕۆژەی کچان و ژنانە بەپێی ئەو مەرج و رێنماییانەی دیاریکراون، ئەو هاوکارییانەش کە دەدرێن بە گەنجان وەرناگیرێنەوە.

هاوکارییەکان بەمجۆرەیە:_
پاڵپشتی دارایی بۆ خانمانی خاوەن کار بە بڕی ٦٫٥٠٠٫٠٠ شەش ملیۆن و نیو تا ٣٩٫٠٠٠٫٠٠٠ ملیۆن دینار بە بێ گەڕاندنەوە.

ماوەی تۆمارکردنی پرۆژەکان 23/8/2026 تا 10/9/2026

ئۆفیسی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ وەرگرتنی ئەو هاوکارییە لە ناو تەلاری ژوری بازرگانی سلێمانییە، هاوکات دەتوانرێت لەڕێگەی ئەم لینکەوە بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕم پڕبکرێتەوە.
https://bit.ly/EDFWSULY26

Address

Bakhi Gishti
Slemani

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Tuesday 09:00 - 14:00
Wednesday 09:00 - 14:00
Thursday 09:00 - 14:00
Sunday 09:00 - 14:00

Telephone

053 320 4060

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قائیمقامیەتی سلێمانی Qaemqameati Slemani posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to قائیمقامیەتی سلێمانی Qaemqameati Slemani:

Shortcuts

Share