Abdulla bor پشتیوانانی ــ

Abdulla bor پشتیوانانی ــ فه‌ریق و فەرماندە عبداللە بۆر

ئەمرۆ بارەگای دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای ٣و٧ تایبەت
18/10/2023

ئەمرۆ
بارەگای دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای ٣و٧ تایبەت

ئەمرۆچلەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی
07/10/2023

ئەمرۆ
چلەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی

ئەمرۆ ، بارەگای بەرێز فەریق عبدالله بۆر .
01/03/2023

ئەمرۆ ، بارەگای بەرێز فەریق عبدالله بۆر .

ئەمرۆ فەرماندەی گشتی هێزەكانی ٧٠ .كۆبونەوە سەبارەت بە رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە .
01/11/2022

ئەمرۆ فەرماندەی گشتی هێزەكانی ٧٠ .

كۆبونەوە سەبارەت بە رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە .

ڕاستكردنەوەیەك بۆ مێژووپەیجی ڕۆژانەی ڕانیە کە پەیجێکی بێ خاوەنە بابەتێكی وەك زانیاری لەسەر بەڕێز (كاك عبداللە بۆر) بڵاوك...
23/08/2020

ڕاستكردنەوەیەك بۆ مێژوو

پەیجی ڕۆژانەی ڕانیە کە پەیجێکی بێ خاوەنە بابەتێكی وەك زانیاری لەسەر بەڕێز (كاك عبداللە بۆر) بڵاوكردۆتەوە گوایە بەسەدان بن دیوار لەناو لیواكەی ئەودا هەبووە و موچەکانیان وەرگیراوە ، ئێمە دەمانەوێت ڕاستیەك وەك ویژدان بۆ ڕای گشتی ڕون بكەینەوە كە ئەو زانیاریە ڕاست نیەو شتی وا نەڕێی تێ دەچێت لەڕوی یاساییەوە وە نەهەڤاڵ عبداللە بۆر لەو بابەتەوە نزیكە ، بەڵكو بەڕێزیان هەمووتەمەنیان بۆ خزمەتی گەلەكەیان تەرخان كردووە ، دیارە ئەوكاتە بەندە ڕێبەری سیاسی لیوای ١١٦ بووم کاک سەڵاحیش وەک زانیاریی لیوای ۱۱٦ بوو.
بۆیە دەمانەوێت بەداتا ڕاستیەكانتان بۆ ڕون بكەمەوە کاتێک عبداللە بۆر لێپرسراوی لیوای (۱۱٦) بووە؛ ژمارەی ليواکە١٧٢٢ پێشمەرگە بووە،
لیوای ١١٦ ی سۆران یەكێك بووە لەلیوا زۆر باش وئازاكان، ڕۆڵێکی دیار و سەرەکی هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرش و پەلامارەکانی داعش بۆ سەر خاکی پیرۆزی کوردستان، بەتایبەت لە سنووری دوزخورماتوو.
ئەوكات ئەوليوایە لەچوار فەوج پێكهاتبوو كە هەریەك لە بەڕێزان (كاك هەڵمەتە ڕەش) ئامر فەوجی یەك بووەژمارەیان ٣٠٢ پێشمەرگە بوو.......فەوجی
( دوو ٣١٩ پێشمەرگە بوو(كاك حسین بلۆك )فەرماندەی فوج بوو ....هەروەها (كاك سەعید باویانی) ئامر فەوجی سێ بووە، كە ژمارەیان ٣٠٤ پێشمەرگە بووە و (كاك شاخەوان ڕماوێژی) ئامر فەوجی چوار بووە، کە ژمارەیان ٣٢٧ پێشمەرگە بووە؛ لەگەڵ دوو سریەی بارەگا، كە ژمارەی هەردوو سریەکە، ٤٧٠ كەس بووە. بەمەش تێکڕای ژمارەی لیواكە لە ساڵی ۲٠۱٥ دا لە گەرمەی شەڕی داعش پێكهاتبوولە١٧۲۲ پێشمەرگەبوو

لەو ٣٦٠ پێشمەرگەیەی كە ئەوان پێیانوایە بندیوارن، با دە پێشمەرگەی بندیوار وەك بەڵگە نیشان بدەن؛ خۆزگە خاوەن قەڵەمە ترسنۆكەكانی پشتی ئەو پەیجانە دەهاتن خۆیان ئاشكرا دەكرد، وە لەڕێگای لێكۆڵینەوەو بەئاگاداری خۆیان راستیەكانمان پێشان دەدان وەك ئەوەی ئێرە بۆ ئەوەی لەوە تێبگەن کە نە هیچ هەڤاڵێك بە نادادپەروەری كراوە بە خانەنشین، نە هیچ كەسێك پلەی بە نایاسایی پێدراوەو نەهیچ بندیوارێك هەبووە بەڵكو بە خوێن و خەباتی خۆیان بووە، ئەوخەڵكانەی باسیان دەكەن چەند جارێك ڕوبەڕوی مەرگ بونەتەوە لەپێناو كوردستاندا.

هەڵبەتە هەڤاڵ عبداللە بۆر لەگەڵ خەڵكی ڕانیە و پشدەر و بیتوێن خوێنی تێكەڵە، هەرگیز خەڵكی ڕەسەنی ئەو ناوچەیە لەپشتی ئەو جۆرە ناوزڕاندن و درۆیانە نییە، بەڵكو دەستی دەرەوەی ناوچەكە و قین لەدڵی کەسانێکی هەلپەرست و خۆویستەهەرچەندە ئێمە دەزانین كە خەڵكی سنورەكە بڕوا بەو درۆهەڵبەستراوانە ناكات، بەڵام بە پێویستمان زانی ئەو ڕاستیانە بخەینە ڕوو..

ڕابەری سیاسی ئەوكاتەی لیوای ١١٦ سۆران
نوری علی باوەکر

زانیاری لیوای ۱۱٦ سۆران
سەڵاح عەبدوڕەحمان

پەیامێكی پیرۆزبایی لەعەبدوڵا بۆرەوەبەبۆنەی هەڵبژاردنی هەریەك لەبەڕێزان بافڵ تاڵەبانی ولاهور شێخ جەنگی بەهاوسەرۆكانی یەكێ...
19/02/2020

پەیامێكی پیرۆزبایی لەعەبدوڵا بۆرەوە
بەبۆنەی هەڵبژاردنی هەریەك لەبەڕێزان بافڵ تاڵەبانی ولاهور شێخ جەنگی بەهاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەناخی دڵمەوە پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم ،هیوادارین یەكێتیەكەمان لەسەر دەستی ئێوەو هەڤاڵانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی وسەركردایەتی دەست لەناو دەست لەگەل كەس وكاری سەربەرزی شەهیدان، وپێشمەرگەو جەماوەری دڵسۆزی یەكێتی حزبەكەمان بچێتەوە سەر سكەو ڕێ وڕێبازی پیرۆزی سەرۆك مام جەلال
بەخزمەتی خەڵكی بەش مەینەت و نیشتیمانپەرەوری كوردستان ڕۆحی مام وشەهیدەكانمان شاد بكەین و بتوانین لەئایندەدا پرەنسیپی سزاو پاداشت لەناو حزبەكەمان ببێتە ڕێ وڕێبازو باشترین شێوەی ژیانی حزبایەتی خۆمان ڕێك بخەینەوە، جەماوەری دڵسۆز ونشتیمان پەروەر ئومێدێكی گەورەی بەیەكێتی هەیە بەهیواین لەئاست ئەو متمانەیە گەورەبینوهەموومان پشتیوانتان دەبین
وەك هەمیشەش خۆم بە پاڵپشت وسەرخەری ڕێبازی سەرۆك مام جەلال دەزانم و پشتیوانتان دەبم لەوئەركە نوێیەتاندا
هەمیشە سەركەوتوبن
براتان عەبدوڵا بۆر

ئێستا جێی شێرا ریوی لێكەن گێرە ..تۆ گەورەیت و بە گەورەی دەمێنیەوە لە دڵی ئەو نیشتیمانەی هەموو تەمەنی خۆتت لەسەر دانا ..
19/01/2020

ئێستا جێی شێرا ریوی لێكەن گێرە ..

تۆ گەورەیت و بە گەورەی دەمێنیەوە لە دڵی ئەو نیشتیمانەی هەموو تەمەنی خۆتت لەسەر دانا ..

ئەگـەر باشـور وەك رۆژئـاوا بادڵنـیام عبدالله بـۆر __ مـەزڵوم كـۆبانێ دەبوو.ئەگەر مامـە ریشە بمایە__ دڵنیام ئێستا ئەویش ع...
20/12/2019

ئەگـەر باشـور وەك رۆژئـاوا با
دڵنـیام عبدالله بـۆر __ مـەزڵوم كـۆبانێ دەبوو.
ئەگەر مامـە ریشە بمایە__ دڵنیام ئێستا ئەویش عـبدالله بـۆر دەبوو.
عبدالله بۆر وەك رەمـزی مقاوەمـەت و بەرخۆدان ، بۆ یەكێتیەكـان لە زەرور زەرورترە!
عبدالله بۆر هـەر جومگـەو میحـوەرێكی پێ سپێردرابێ نەبوە و نـیە! یەكێتی سەری لە بڵـندایدا دیار نەبوبێ!
دۆڵی ئاكۆیان و ڕواندوز و باڵەكایەتـی بێ عبدالله بۆر لە كـەنعان دەچێ!! ئەوە عبدالله بۆر بوو دوای هاتنی دەبابەكـانی رژێم بۆناو بینای پەرلـەمانی كوردستان لە ۳۱ی ئاب تاكە سنور باڵەكایەتی و ڕواندوزبوو ڕادەست نەدەكرا و دوژمنانی یەكێتی فەشەلیان دەهێنا !!
ئێوەی ئەندامـانی كۆنگرەی چـوار ئەگەر دەتانهەوێ تیمـاری دەردی خـەڵكی باڵەكـایەتی (كەنعان) بكەن! شـەرعیەت بـدەن بەشـێرە بـۆر و هیچیترمـان لێتان ناوێ!!!
ئاخر ئێوە زەرورەت و ناسۆری دوری شێرە بۆرەكـەی مامی گەورە و داعش بەزێنتان نەدیوە ، ئەو بۆ ئێمە وەك مـەزڵوم وایە بۆ كۆبانـێ!
ئەو بۆ ئێمە جگـەلە سایەو سێبەر و چـەتر ، پارێزەرێكی دڵسۆزی یەكێتیەكانەو دوژمنـانی یەكێتی لەبەردەمی چۆكـدادەدەن كڕنوش دەبەن بۆ شـەهیدانمان.
هەر دوژمن و هێزێكی ململانێكـار كاتێ هەست دەكات شێرە بۆرەكەی مام و داعش بەزێنەكـەی سەدەی ۲۱ لەو سنورە بونی هەیە سڵ دەكاتەوە و تێر ناتوانێ چاو لەچاوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی بكات.

شێرەبۆرەكـەی مام زیاتر لە ۲٠ رۆژ لەسێگۆشەی (ئێران_توركیا_عێراق) بەهێزێكی پرچەكی سەردەمی وڵاتانی ئیقلیم گەمارۆ دەدرێت و ناچار بە خـۆبەدەستەوەدان دەكرێن بەڵام وشەی (خۆبەدەستەوەدان) لەقـاموسـی شێرەبۆرەكەی مام بونی نیە.
یەكێتی چـەندە پێویستی بە سەركردەی گـەنج و رۆشنبـیرە هێندەش پێویستی بە سەركردەی سـەربازی و كۆمـەڵایەتی سەركەوتو لێهاتو هەیە.

لێرەوە مـژدەبێ لە باڵەكـایەتی شێرە بۆرتان پیرۆز ، راپەرین دەكات شانازی .

سەفا محمد

پیاوە نەدۆراو و شۆرشگێرەكەی مامبەرو سەركردایەتی یەكێتی مان .ئێوە لەوێ بن ئێمە بێ خەم دەبین .
20/12/2019

پیاوە نەدۆراو و شۆرشگێرەكەی مام
بەرو سەركردایەتی یەكێتی مان .
ئێوە لەوێ بن ئێمە بێ خەم دەبین .

یەکێتی و کۆنگرەپارت و لایەنی سیاسی وەک دامەزراوەیەکی سیاسی کە نمایندەی چینێکی کۆمەڵگا دەکات،  داکۆکی لە خواست و بەرژەوەن...
19/12/2019

یەکێتی و کۆنگرە

پارت و لایەنی سیاسی وەک دامەزراوەیەکی سیاسی کە نمایندەی چینێکی کۆمەڵگا دەکات، داکۆکی لە خواست و بەرژەوەندی هاوبەشی ئەندامەکانی دەکات، هەموو پارتێکیش لە میانەی کاری ڕێکخراوەیی و خەبات و تێکۆشانی سیاسی خۆیدا، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک لەمپەر و تەگەرە و شکست و سەرکەوتن دەبێتەوە چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی پارتەکە بە هۆی ململانێ و جیاوازی بۆچوون و دیدگای جیاوازوە، چ لە ململانێی سیاسی لەگەڵ هێز و پارتگەلی تر، ئەمەش سروشتی کاری سیاسی و ڕێکخراوەییە کە لە وڵاتانی دیموکراتی و فرەیی پەیڕەوی لێدەکرێت. بۆیە بۆ نەهێشتنی ئەو ململانێ و تەنگەژە هزری و کەڵەکەبوونی کێشە و گرفتە ناو خۆییەکان و بەهێزتر دەرکەوتن و کێبرکێ لەگەڵ پارت و هێزگەلی تر وەک فریاد ڕەسێک بۆ ڕزگابوون لە دۆخی ئێستای بۆ دۆخێکی باشتر پەنا دەباتە بەر بەستنی کۆنگرە.
دیارە یەکێتیش لەو واقعە بەدەر نیە، کۆنگرە بۆ یەکێتی نە تەنیا فریاد رەسە، بگرە تاقیکردنەوەیەکی سەختە، و هەردەبێت تێشیپەڕێنرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو هەموو گرفتە و کێشە ناوخۆیانەی کە ئەم پارتە ڕووبەڕووی بۆتەوە، هەر لە جیابوونەوەی بەشێک لە سەرکردایەتی و جەماوەری ئەو پارتە لە ساڵی (۲٠٠۹) و چەندین جیاوازی و گرفتی تر و جیابوونەوەی چەندین مەکتەب سیاسی و بوونی گومانی لایەنگیری لەسەر چەندین کەسی تری ناو یەکێتی بە هێزی سیاسی تر،
بۆیە پێویستە يەکێتی لەسەر دوو ئاست ئیش بکات:

۱/ هەوڵبدات خوێنی تازەو کادیری گەنج بێنێتە سەرکردایەتی.
۲/ دەبێت دەستیش بەو کەسانەوە بگرێت، کە لە قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا، پارێزەر و قەلغانی یەکێتی بوون لەبەرامبەر گەلەکۆمەکێی پارت و هێزە سیاسیەکانی تر بۆسەر یەکێتی. لیرەوە دەبێت یەکێتی هەوڵبدات چەند فەرماندە و کەسی بە توانا و خاوەن ئەزموون و دڵسۆز لەڕێگەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە سەربخات بۆ سەرکردایەتی.

هەر بۆیە دەکرێت کەسانی وەک هەڤال عبدالله بۆر و هاوشێوەکانی ئەو هاوسەنگییە دەستەبەر بکەن و ھێزی جاران بۆ یەکێتی بگڕێنەوە.

بەرو بەهێز كردنی یەكێتی ..
18/12/2019

بەرو بەهێز كردنی یەكێتی ..

Address

Slemani

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Abdulla bor پشتیوانانی ــ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share