24/03/2011
لێم مەپرسە بۆهێندە عاشقى ئێرەم
قەت مەپرسە بۆهێندە ئێرەم خۆشئەوێ.
بۆچى کەلێرە دوورئەبم نانووم خەوم لێناکەوێ
هەرلێرە بوو یەکەم هەناسەم هەڵکێشا.....لێرە یەکەم هەنگاوم نا، لێرە یەکەم پیت فێربووم و
لێرە یەکەم کچم ناسى، بۆیەکەمجار دڵم ئێشا
لێرە یەکەمجار عاشق بووم، لێرە تێگەشتم لەجوانیى
لێرە ژیام، لێرەش ئەمرم و ئەنێژرێم
گەر لەودنیاش بەراست زیندوویان کردمەوە
هەردێمەوە بۆدۆزەخى، یا بەهەشتى سلێمانى