29/03/2026
پرسە:
ئەمڕۆ، پورە (بەهیەی مامە شێخە)ی ئامۆزامان، کە دەکاتە خێزانی (مام حاجی دەروێش)ی ڕەحمەتیی و دایکی کاک (مەهدی و محەمەد و جهانگیر و کەیوان و سەفین و کارۆخ)، ژیانئاوتیی لێکردین.
پورە "بەهیە" یەکێک لە دوا یادگارییەکانی مامە شێخە و یەکێک بوو لەو ژنانەی کە لەکوردەواریی خۆماندا پێیاندەڵێن: (شێرە ژن)، نان و خوان و سفرە و دەست و دڵکراوە، مەجلیس خۆش، خزمدۆست و ئاشناویست.
خودای گەروە لێی ڕازیی بووە ئینشائەڵا، دوا مەنزڵیی بەهەشتبێت و سەبووری هەموولایەکمان بدات.
ئەمشەو، لە گۆڕستانی ڕەژوکەریان بەخاک دەسپێردرێت، هەروەها سبەی ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٦ یەکەم ڕۆژی پرسەی دەبێت، هەر لەڕەژوکەریان.