بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ئامانجمان سەلامەتی ئێوەیە په‌یجی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕين..

بە مەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام و پاراستنی سەلامەتیی گیانی گەشتیاران و شۆفێرانی بەڕێز، تیمەکانی هاتووچۆ بەوپەڕی دڵس...
30/05/2026

بە مەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام و پاراستنی سەلامەتیی گیانی گەشتیاران و شۆفێرانی بەڕێز، تیمەکانی هاتووچۆ بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە ئەرکە مەیدانییەکانیاندا بەردەوامن

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری

لە دووەم ڕۆژی جەژن ئەفسەر و کارمەندانی دڵسۆز، لە بری پشوو، "خزمەت"یان هەڵبژاردووە. ئەمە تەنها ئەرکێکی کارگێڕی نییە، بەڵک...
28/05/2026

لە دووەم ڕۆژی جەژن ئەفسەر و کارمەندانی دڵسۆز، لە بری پشوو، "خزمەت"یان هەڵبژاردووە. ئەمە تەنها ئەرکێکی کارگێڕی نییە، بەڵکو پەیمانێکی مرۆییە بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان و هاوشاریانمان

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری

ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان، ڕووداوێکی  هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ئۆتۆمبێلێکی (شۆفرلێت) ڕوویدا. بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆ...
28/05/2026

ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ئۆتۆمبێلێکی (شۆفرلێت) ڕوویدا. بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە، ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و بەداخەوە شۆفێرەکە بریندار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری

تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ سەرقاڵی کارکردن و سیانەکردنی بەردەوامی هێماكانی هاتوچۆی (جۆلانان و ئیسێوێ)ن...
28/05/2026

تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ سەرقاڵی کارکردن و سیانەکردنی بەردەوامی هێماكانی هاتوچۆی
(جۆلانان و ئیسێوێ)ن.

​ئامانجمان:

✅ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنوورەکە.

✅ پێشوازیکردنێکی شایستە لە گەشتیاران.

✅ پاراستنی گیانی شۆفێران و ڕێبواران.

​هاتوچۆی ڕاپەڕین.. هەمیشە لە خزمەت ئێوەدایە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری

🚦 شەقام بۆ هەمووانە، بەڵام سەلامەتی بۆ تۆیە!​ کاتێک وەک پیادە (پیادەڕۆ) دەپەڕیتەوە، تەنها چەند هەنگاوێک دوورکەوتنەوە بۆ ...
24/05/2026

🚦 شەقام بۆ هەمووانە، بەڵام سەلامەتی بۆ تۆیە!
​ کاتێک وەک پیادە (پیادەڕۆ) دەپەڕیتەوە، تەنها چەند هەنگاوێک دوورکەوتنەوە بۆ گەیشتن بە هێڵی پەڕینەوە، تەنها پاراستنی یاسا نییە، بەڵکو پاراستنی ژیانی خۆت و ئازیزانتە.
​شۆفێرەکە چاوەڕێی تۆ دەکات لەسەر هێڵەکە بیبینێت، نەک لە شوێنێکی چاوەڕواننەکراو! وەرە با پێکەوە کلتووری "پەڕینەوەی سەلامەت" بچەسپێنین
​🛑 ڕێنماییە گرنگەکان بۆ پەڕینەوەیەکی سەلامەت:
​بۆ ئەوەی هەمیشە بەدوور بیت لە مەترسی، ئەم خاڵانە پەیڕەو بکە:
• ​هێڵی پەڕینەوە بەکاربهێنە: هەمیشە هەوڵ بدە لەو شوێنانە بپەڕیتەوە کە هێمای پیادەی لێیە؛ لێرەدا شۆفێر دەزانێت کە مافی لەپێشینە بۆ تۆیە.

• ​وەستان و سەیرکردن: پێش ئەوەی پێ بخەیتە سەر شەقامەکە، پەیڕەوی یاسای زێڕین بکە: (سەیری چەپ بکە، پاشان ڕاست، دواتر دووبارە چەپ).
• ​پەیوەندی چاو هەوڵ بدە سەیری چاوی شۆفێرەکە بکەیت بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە کە ئەو تۆی بینیوە و خێراییەکەی کەم کردووەتەوە.
• ​دوورکەوتنەوە لە مۆبایل: لەکاتی پەڕینەوەدا، مۆبایلەکەت بەکارمەهێنە و سماعە (Headphone) لەگوێ مەکە، چونکە سەرنجت کەمدەکەنەوە و دەنگی ئۆتۆمبێلەکان نابیستیت.
• ​بەکارهێنانی پرد و تونێل: ئەگەر لەو شوێنەدا پردی پەڕینەوە هەبوو، تەمەڵی مەکە و بەکاریبهێنە؛ ئەو چەند خولەکە ماندووبوونە شایەنی ژیانتە.
• ​ئاگاداری منداڵان بە: لەکاتی پەڕینەوەدا دەستی منداڵەکانت توند بگرە و ڕێگەیان مەدە بە تەنها ڕابکەن.
​بیرت بێت: هێڵی پەڕینەوە، تەنها بۆیاخێکی سپی سەر قیرەکە نییە، بەڵکو هێڵی سنووری نێوان ژیان و مەترسییە. 🚶‍♂️

​ #هاتووچۆ #سەلامەتی #ڕۆشنبیری #کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری

24/05/2026

بریکارنامە (وەکالەت)

​📄 ڕێنماییەکانی بریکارنامە (وەکالەت) بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان

​✅ مەرجەکانی کارابوونی بریکارنامە

​بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل، کار بە هەردوو جۆری بریکارنامەی (گشتی و تایبەت) دەکرێت.
​بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی، واباشترە بریکارنامەی تایبەت بە گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بێت.

​١- بریکارنامەکەدا دەسەڵاتی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بەخشی بێت بەو کەسەی کە بریکارنامەکەی بۆ کراوە.
٢- وەکیل ناتوانێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلی بابەتی بریکارنامەکە بوگوازێتەوەسەر ناوی خۆی
۳- لە بریکارنامەی گشتیدا، پێویستە ئاماژە بە دەسەڵات پێدانی بۆماڵی گواستراوەبکرابت(الاموال المنقولة)
٤- ئۆتۆمبێلی میری، پێویستە بریکارنامەی ئەو فەرمانگەیەی کە بۆ نوێنەرێکی دیاریکراو کراوەتەوە هەبێت.
٥- بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان یان ڕێکخراوەکان، پێویستە نوێنەری دەسەڵاتپێدراوی ئەو (کۆمپانیا یان ڕێکخراوە) بە نووسراوی فەرمی ئامادەبێت.
٦- بریکارنامە بۆ کەسێک دەکرێت کە تەمەنی (١٨) ساڵی تەواو کردبێت و ئەهلەیی قانونی هەبێت.

​⚠️ کەی بریکارنامە بەسەردەچێت و کۆتایی دێت؟

​مردنی لایەنێکی بریکارنامەکە یان لەدەستدانی (ٲهلية قانونية).
​هەڵوەشاندنەوەی بریکارنامەکە.
​جێبەجێبوونی ئەو کارەی کە لە بریکارنامەکەدا هاتووە.
​تێپەڕبوونی ئەو ماوەیەی کە لە بریکارنامەکەدا دیاریکراوە (ئەگەر ماوەی بۆ دیاریکرابێت).
​ڕاگەیاندنی (ئیفلاس)بوونی کۆمپانیای خاوەن ئۆتۆمبێلی تایبەت لە بریکارنامەکە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری

هاوڵاتیانی خۆشەویست، شۆفێرانی بەڕێز..پاراستنی ژیانی ئێوە و کەمکردنەوەی ڕووداوەکان ئەرکی لە پێشینەمانە. بۆ ئەوەی پێکەوە ڕ...
23/05/2026

هاوڵاتیانی خۆشەویست، شۆفێرانی بەڕێز..
پاراستنی ژیانی ئێوە و کەمکردنەوەی ڕووداوەکان ئەرکی لە پێشینەمانە. بۆ ئەوەی پێکەوە ڕێگری لە سەرپێچییەکان بگرین، لەکاتی بینینی هەر سەرپێچییەکدا وێنە یان ڤیدیۆمان بۆ بنێرن. ئێمە ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچی کاران دەگرینە بەر .لەڕێگای ئەو ژمارە
وەتسئەپ (٠٧٧۰۲٤۲٤٨٥٨)

سەلامەتی ئێوە، ئامانجی ئێمەیە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری

📢 شۆفێران ئاگاداردەکەینەوەڕێڕەوی دەستەڕاست (سایدە کراوەکان) مەگرە!​تکایە هەمیشە ڕێڕەوی دەستەڕاستی ترافیک لایتەکان بە کرا...
22/05/2026

📢 شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە

ڕێڕەوی دەستەڕاست (سایدە کراوەکان) مەگرە!
​تکایە هەمیشە ڕێڕەوی دەستەڕاستی ترافیک لایتەکان بە کراوەیی بهێڵنەوە. لەبیرت بێت:
• ​چرکەیەک زووتر گەیشتن: ژیانی مرۆڤێک لە مردن ڕزگار دەکات.
• ​ئەرکێکی ئەخلاقییە: ڕێگە خۆشکردن بۆ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و حاڵەتە بەپەلەکان نیشانەی ڕۆشنبیریی تۆیە.
• ​کەمکردنەوەی قەرەباڵغی: هۆکارە بۆ ئەوەی شەقامەکان ئاڵۆزییان تێنەکەوێت.
​تێبینی: دەبێت هەمیشە سایدی دەستەڕاست بۆ حاڵەتی
کتوپرو دروستنەبونی قەڕەباڵغی کراوەبێت

​بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین

با هەینییەکی ئارام و بێ مەترسی پێکەوە بەسەر بەرین 🌿🚗​هاووڵاتیانی خۆشەویست، شۆفێرانی بەڕێز..ڕۆژی هەینی کاتی گەشت و سەردان...
21/05/2026

با هەینییەکی ئارام و بێ مەترسی پێکەوە بەسەر بەرین 🌿🚗
​هاووڵاتیانی خۆشەویست، شۆفێرانی بەڕێز..
ڕۆژی هەینی کاتی گەشت و سەردانی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکانە. هەموومان بۆ حەوانەوە و دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی شار ڕوو لە سروشت دەکەین، کەواتە با نەبینە هۆکاری تێکدانی ئەم ئارامییە.
​تۆی شۆفێر؛
بەرپرسیاری لەوەی کە گەشتەکەت تەنها بۆ خۆت نەبێت، بەڵکو ڕێز لە ئارامیی خەڵکانی دەوروبەریش بگریت.
❌ دەنگی بەرزی ماتۆڕسکیل و بەکارهێنانی هۆڕن بەبێ هۆکار، نیشانەی سەرپێچییە و ئارامیی خێزانەکان دەشێوێنێت.
❌ تیژڕەوی و پێشبڕکێ، تەنها مەترسی بۆ ژیانی خۆت نییە، بەڵکو گەشتی هاوڵاتیانی تر دەکاتە دڵەڕاوکێ.
​"سەلامەتیی تۆ، ئارامیی گەشتیارانی ترە."

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری

سایدی دەستە ڕاست.. ڕێڕەوی ژیانە نەک جێگەی وەستان!​بەڕێزان، یەکێک لە دیاردە ناشیرینانەی سەر ترافیکەکان، وەستانی هەندێک لە...
21/05/2026

سایدی دەستە ڕاست.. ڕێڕەوی ژیانە نەک جێگەی وەستان!
​بەڕێزان، یەکێک لە دیاردە ناشیرینانەی سەر ترافیکەکان، وەستانی هەندێک لە شۆفێرانی بەڕێزە لە "سایدی دەستە ڕاست". پێویستە هەموومان بزانین کە:
• ​ئەم لایە بەپێی یاسا نابێت لێی بوەستیت، چونکە هەمیشە دەبێت بە کراوەیی بمێنێتەوە.
• ​ئەم ڕێڕەوە بۆ کاتە فریاگوزارییەکانە؛ (ئەمبوڵانس، ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، یان هەر حاڵەتێکی کتوپڕ).
• ​وەستانی تۆ بۆ چەند خولەکێک، ڕەنگە ببێتە هۆی دواکەوتنی کەسێک کە پێویستی بە چرکە بە چرکەی کات بێت بۆ ڕزگاربوون.
​با پێکەوە کولتوری "ڕێزگرتن لە یاسا" بکەینە خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری

Address

Ranya

Telephone

+9647701401911

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین:

Share