28/02/2026
کۆڕێک بۆ ناساندنی کتێب ئەنجامدرا…
لە درێژەی زنجیرە چالاکیەکانی دیالۆگی ڕۆشنگەری، و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێنەران و نوسەران، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە "٢٠٢٦/٢/٢٨" لەهۆڵی (٥ی ئازار)، کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (ڕێڕەوی ژیان لە ڕۆژئاڤاوە بۆ شەنگال) سازکرا.
کتێبەکە، لە نوسینی بەڕێز" پۆلات جان"ەو لە وەرگێڕانی خاتوو( شیلان جەلال بەگ دەرگەڵەیی)یە و لەلایەن (دکتۆر ئەحمەد میرە) مامۆستای زانکۆ خوێندنەوەی بۆ کرا، کتێبەکە لە دوتوێی ٢٦٣ لاپەڕەدا بەچاپ گەیەندراوە.
ناوەرۆکی کتێبەکە باس لە ڕوداوەکانی ئابی ساڵی ٢٠١٤ کە تاوانێکی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە سەدان هەزار رۆلەی نیشتیمان کە یەزیدیەکانن دەکات،
نوسەر بێلایەنانە باس لە ڕوداوەکان و گێڕانەوەی هەموو شەڕو داگیرکاریەکان و تاوانە دڕندانەکانی داعش دەکا،
لەگەڵ خستنەڕووی بەڵگەی تەواو لە شوێن و ناو و بەیاننامەو و ڕێککەوتنەکان.
هەروەها باس لە بەشداریکردنی سەرجەمی ئەو هێزە عەسکەری و شەڕکەرانە دەکات کە ڕۆڵیان هەبووە لە ئازادکردنی سەرجەم ناوچەکان
سەرەڕای خستنەڕوی کەموو کورتیەکان و جێهێشتنی ئیزیدیەکان تا توشی جینۆساید بوونەوە،
تەوەرەیەکیتری گرنگی کتیبەکە باس لە ڕۆڵی میدیا دەکات لەو هەڵە ستراتیژی و ڕاپۆرت و چاوپێکەوتنانەی کە یارمەتیدەری داعش بوون بۆ داگیرکاری. لە ناوچەکەدا…
لەکۆتایشدا بەگفتوگۆ و پرسیاری ئامادەبووان و وڵامدانەوەی لە لایەن (د. ئەحمەد میرە) سەرکەووتوانە کۆتایی بەناساندنی کتێبەکە هات.