17/03/2026
سەرپەرشتیاری مەڵبەند لەگەڵ بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەند کۆبۆوە
مەڵبەند – سێشەممە، ١٧ی یاداری ٢٠٢٦
هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەند، کە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ شوان شێخە قەرەنی لێپرسراوی بەشەکە و بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە لێپرسراوانی کۆمەڵەکان و ڕێکخراوەکان و سەندیکاکان، لە هۆڵی چالاکییەکانی مەڵبەند بەڕێوەچوو، هەڵوەستەی لەسەر پرسی پەرەپێدانی خەباتی مەندەنی ڕێکخراوەیی و سەندیکایی کرد و کارنامەی نوێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ قۆناغی نوێی خەبات ڕوونکردەوە. لە تەوەرێکی تردا، دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەند، کۆبوونەوە وەک ئەرکی لە پێشینەی قۆناغەکە مەسەلەی پێکهێنانی تۆڕی هاوبەش و هەماهەنگی کۆمەڵە و ڕێکخراو و سەندیکاکانی بۆ پرسە نیشتمانییەکان گفتووگۆ کرد کە بڕیارە بەم زوانە ڕابگەیەندرێت.