01/06/2026
لێژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە بە
هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین / بەشی ئابووری سەردانی چەند ئارایشتگایەکیان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ مۆڵەت و ڕێنماییەکان و مەرجە تەندرووستیەکان لە ئەنجامدا :_
ئارایشتگای شاجوان / غرامە کرا .
ئارایشتگای پایز / ڕێنمایی پێدرا
ئارایشتگای vin/ ئاگادار کرایەوە بەهۆی بوونی برێک موادی بەسەرچوو .
ئارایشتگای فەرزانە / ئاگادارکرایەوە مەرجی بەرگری شارستانی جێبەجێ بکات .
ئارایشتگای قەشەنگ/ دەست خۆشی لێکرا
ئارایشتگای ڕوویا / دەست خۆشی لێکرا
بۆگەیاندنی سکاڵاو زانیاری پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی ٠٧٧٠٨٥٩٣٠٠٠
ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە