Makok News :: ماکۆک نیوز

Makok News :: ماکۆک نیوز Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Makok News :: ماکۆک نیوز, Public & Government Service, slemani, Rania.

30/01/2023

❤️

28/01/2022

هەندێ کەس لۆژیک و عەقڵ دەکەنە جێی بڕواو خودای خۆیان ،وادەڵێن هەرشتێک لەگەڵ عەقڵ و لۆژیک یەک نەگرێتەوە ئەوا ڕاست نیەو خورافیاتە
تاکۆتای سەرنجی ئەم ڤیدیۆ بدەن بەپێی هەموو عەقڵ و مەنتیق و لۆژیکێک دەبوو ئەو بێچوە قازە گیانی لەدەست دابایە ،
بەڵام ویست و قودرەتی خودا لەدەرەوەی عەقڵ و مەنتیقی مرۆڤ کار دەکات هەربۆیە مرۆڤ گەلێک کافرن
چونکە بەعەقڵی خۆیان پێوانەی دەستەڵاتەکانی خودا ئەکەن .

28/01/2022

🤔🤔🤔

28/01/2022

سبحان اللە..

15/10/2021

ئەومنداڵە تەمەنی تەنها دوو ساڵە پایتەختی هەموو وڵاتانی جیهان دەزانێت..

15/10/2021

😜😜😜

08/10/2021

جوانترین وەسێتی دنیا..!
ئامۆژگاری نوسەری سوری "فادي عزام" بۆ کچەکەی:
۱- پێش سییەکانی تەمەنت با منداڵێکت ببێت.
۲- ئەگەر بێزارکرایت بەبیانووی ئەوەی ئابڕووت دەبەن تۆ ئەو شتە ئابڕوو بەرە ئاشکرا بکە.
۳- ئەوە گرنگ نییە کە لەسەر سەرتی دادەنێیت، بەڵکو ئەوە گرنگە کە چی دەخەیتە سەرتەوە (مێشکتەوە).
٤- هەڵە بکە و فێربە، ئەو کەسەی تۆی قەبوڵ نییە کاتێك هەڵەیت ئەوا هەرگیز تۆ قەبوڵ ناکات.
٥- ژن چەوساوە نییە، لە کۆمەڵگای ئێمەدا مرۆڤ چەوساوەیە، بۆیە قەرەبووی کەم و کوڕیەکانی خۆی لە کەسێکدا دەکاتەوە کە لەو لاوازتر بێت لە ڕووی جەستەی یان دەروونی (فێری یەکێك لە هونەرەکانی شەڕکردن ببە).
٦- دڵت جارێك یان دوو جار ئازار دەچێژێت، گرنگ ئەوەیە هێشتا لە تواناتدا بێت خۆشەویستی بکەیت.
۷- هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکدا مەکە کە ئەقڵت خۆشی ناوێت.
۸- ناتوانی ئازاد بیت تاکو لەڕووی ماددیەوە سەربەخۆ نەبیت، ئەو کەسەی خەرجیت دابین دەکات یاساکانی خۆیت بەسەردا دەسەپێنێت.
۹- رازیبوون بەوەی کە هەتە لە هەموو شتێكدا باشە جگە لە زانست و زانیاری، بەتایبەت بۆ ئافرەت ئەگەر ئەتەوێت تایبەت بیت.
۱٠- پێداهەڵدان بە جوانیت بە دڵخۆشیەوە وەربگرە، پێداهەڵدان بە جەستەدا بە چاکە، پێداهەڵدان بە ئەقڵتدا بە شانازییەوە، لەو کەسەش نزیك ببەرەوە کە نرخی هەرسێکیان پێکەوە دەزانێ.
۱۱- بەتاڵی دوژمنی یەکەمتە بە جوڵەت پڕی بکەرەوە، هەمیشە سەما بکە، لە سەماکردن مەوەستە.
۱۲- زانست و ڕۆشنبیری تەنیا مانای قوتابخانەو زانکۆ نییە، هەمیشە شتێك هەیە کە دەتوانین لە سادەترین شتەکانەوە فێری ببین ئەگەر لە چاودێری کردنی مێروولەیەکەوە بێت.
۱۳- پیاو کاتێك شەیدات دەبێت دەیەوێت دەست بەسەر ئێستا و ڕابردووتدا بگرێت، زۆربەی جار داهاتووتی لا گرنگ نییە، هەمیشە شتێك بۆ خۆت بهێڵەرەوە.
۱٤- خۆت مەخەرە چوارچێوەیەکەوە و هەوڵبدەیت لە وێنەیەکی خەیاڵی بچیت، تەنیا خۆتبە بەو جۆرەی کەهەیت.
۱٥- لە ڕەتکردنەوە مەترسە، ئەوەی بە ڕاستگۆی رەتت دەکاتەوە باشترە لەوەی بە درۆ قەبوڵت دەکات.
۱٦- یارمەتی پیاو بدە بۆ ئەوەی پیاو بێت بەوەی ڕێزی لاوازیەکانی بگریت، کچەکەم پیاوەتی بەنرخە هەروەکو ژنبوون، بیرت بێت نێربوون توێکڵی پیاوبوونە، یەکەم سیفاتی پیاوەتی جوامێریە.
۱۷- ژیان جەنگەڵ نییە ئەگەر تۆ خۆت پڕ چەك کردبێت بە دڵێكی پڕ خۆشەویستی و ئەقڵێکی کراوە و دەستێكی بەرهەمهێن.
۱۸- لە ناختدا نێرێکی بێدەنگ هەیە هەوڵبدە گوێی لێبگری.
۱۹- خانمێتیت مانای ئەوە نییە کە تۆ لاواز بیت، بەڵکو ئەوەیە بزانی چۆن رەفتار دەکەیت
۲٠- با هەمیشە پڕۆژەیەکی نوێت هەبێ دەستی پێبکەیت، ژیان دوای هاوسەرگیری دەست پێدەکات ودوای جیابونەوەش دەستپێدەکات، هەتاکو ئەو کاتەی هەناسە بدەیت هەمیشە سەرەتایەک هەیە، هەرگیز نەڵێی کۆتایم پێهات.
۲۱- هەمیشە باشتر و جوانتر و بەچێژتر هەیە، نرخی ئەوە بزانە کە بەدەستی دەهێنیت دەبێت بە بەچێژترین.
۲۲- هاوڕێیەتی ڕاستگۆکان بکە نەك تایبەتەکان، هەموو راستگۆیەك تایبەتە بەڵام هەموو تایبەتێك راستگۆ نییە.
۲۳- هەموو ژنێك خەون بە خۆشەویستیەکی گەورەوە دەبینێت، هەموو خۆشەویستیەکیش دەیەوێت گەورەی خۆی بە رازیبون بە چادرێك یان خێمەیەك پیشانبدات بەڵام ئەوە هیچ پەیوەندی بە خۆشەویستیەوە نییە.
۲٤- کەسێکی ویستراو بیت، خۆشەویست بیت، جێگای سەرنج بیت ئەمانە هەمووی شتی ڕووکەشن گرنگ ئەوەیە تۆ بتوانی بەردەوام بیت و دڵخۆش بیت تەنانەت بێ ئەوانەش.
۲٥- دڵپیسی ئەگەر هەتبوو هیلاکت دەکات، دڵپیسی ئاگرێکە هیچ بەفرێك و ڕوونکردنەوەیەك ساردی ناکاتەوە، متمانە بە خۆ بوونت سەرەتای چاکبونەوەتە.
۲٦- پیاو زۆر لەوە ئاسانتر تێکدەشكێت کە بیری لێدەکەیتەوە، ژنیش زۆر لەوە بەهێزترە کە ئەوان دەیانەوێ بڕوات پێبهێنن.
۲۷ - گوێ لە باسکردنی ئەوانیتر (غەیبەت) مەگرە و بەشداری تێدا مەکە، باسکردنێکی بچووك سەرەتای شکانێكی گەورەیە.
۲۸- زۆربەی ژنان زیاتر لە پیاوان دژایەتیت دەکەن، بەرگەیان بگرە کۆمەڵگای ئێمە تووشی زۆر ڕێکەوتنی فریودەرانە بۆتەوە، چەندە لە زانست یان ئیشدا پلەت بەرز بۆوە زیاتر فێر بە.
۲۹- بەرهەمهێنەری بیر و دەست، ئامادەبوونێکی بەتام، هەستکردن بە نەبوونت، وشەی جوان، خەیاڵبەر ئەمانە کەلوپەلی جوانکاری نین بەڵکو جادوو (سیحر) ی ژنبوونن.
۳٠- بەئاسانی مەیڵێ و بە ئاسانی گوێ بیستی مەبە، ئەو وشە جادوییە بێوێنەیەی هەموو بونەوەرەکان ئارەزووی دەکەن (خۆشم دەوێیت).
۳۱- زۆر هەوڵمەدە لە پیاوان تێبگەیت، چونکە بەڕاستی هیچ شتێکی وا گرنگی نییە تێی بگەیت، بەڵکو پێویستە لێكتێگەیشتنتان هەبێ.
۳۲- ئەو هاوبەشی ژیانەی دەتخاتە پشتی خۆیەوە بەجێتدەهێڵێ، وە ئەوەی دەتخاتە بەردەمی خۆی لە پشتەوە لێتدەدات، لەگەڵ ئەوەدا بڕۆ کە هەنگاوەکانی هێواش دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە تەنیشتی بمێنیتەوە، وە ئەوەی خۆی هیلاك دەکات بۆ ئەوەی پێتبگاتەوە کاتێك پێشی دەکەویت.
۳۳- دنیای پیاوان لە پوشە، دنیای ناوەوەی تۆش لە ئاگرە، هەندێك جار تەنیا نیگایەکی ڕاستەقینە لە تۆوە بەسە بۆ ئەوەی هەموو شت ئاگر تێبەربدەیت.
۳٤- ژیانی ڕاستی چاوەڕێتە بەڵام مەچۆرە ناوی هەتا خۆت پڕ چەك نەکەیت بە کارێك کە خۆت حەزت پێیەتی، وە لاشەی هەست وسۆز بنێژە، لێنەگەڕێی ئەوەی مرد لە دڵتدا زیندوو بێت چاکەی لەگەڵدا بکە و بینێژە ئەگەر نا بۆنی هەست و سۆزە دووڕوەکان پیست دەکەن، تۆڵە لەو کەسە مەکەرەوە کە نائومێدی کردی بەڵکو بەسەریدا سەربکەوە ڕۆژێك داوای لێبوردنت لێ دەکات.

01/10/2021

😱😱😱

24/09/2021

بەشەرتی مێشک شەکل بوون😆😆😆

23/09/2021

مــــــــــــــاشاءاللە..

Address

Slemani
Rania
0064

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Makok News :: ماکۆک نیوز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share