بــه رتووكـخانه - library - partukxana

بــه رتووكـخانه - library - partukxana ئةم بــةيجة تايبةتــة بـــة زانيــارى كشتــى

مەڕێک خوریەکەی ٤٢ کیلۆگرامەلە دەشتەکانى نزیک شارى کانبێرا لە ئوسترالیا مەڕێکى کێوییان دۆزییەوە کە لە جۆرى مەرینۆیە و ئەو...
10/09/2015

مەڕێک خوریەکەی ٤٢ کیلۆگرامە
لە دەشتەکانى نزیک شارى کانبێرا لە ئوسترالیا مەڕێکى کێوییان دۆزییەوە کە لە جۆرى مەرینۆیە و ئەوەندەى خوری پێوەبوو کە نەیتوانیوە رێبکات و لە جوڵەى بڕیبوو.

رێکخراوە ئاژەڵ دۆستەکان دەڵێن کە ئەم مەڕە کێوییە چەند ساڵێکە خورییەکەى پێوەیە بۆیە وا زۆرە و ناویان نا کریس.
پاش لێکردنەوەى خورییەکەى دەرکەوت کە کێشى خورییەکەى ٤٢ کیلۆیە و بەمەش دەبێتە زۆرترین خوری مەڕێک لە جیهاندا و تا ئێستا زۆرترین خورى کە بە مەڕێکەوە بووە ٢٧ کیلۆ کێشى بووە.

بۆ بڕینى خورییەکەشى وەستایەکیان بانگکردووە کە پێشتر وێنەى مەڕەکەیان بۆ ناردبوو و ئەویش بە بینینى وێنەکە یەکسەر رازی ببوو و بۆ بڕینى خورییەکەش دوو کاتژمێرى پێچووە.
ئەوەى باوە خوریی مەڕ ساڵى ٧ سەنتیمەتر درێژدەبێتەوە. خورى مەڕى مەرینۆش بە چاکترین خورى دادەنرێت و داوایەکى زۆرى لەسەرە بەڵام بۆ کریس گەشتەکە لێرەدا کۆتایی دێت چونکە ناهێڵن جارێکى تر بە کێوى بژى.

ئا: ئاوات دەوڵەت

ک.ئ

١٠ زانیاریی سەرنجڕاکێش لەبارەی کۆشکی سپییەوەکۆشکی سپی ئەو کۆشکەی کە زۆربەی بڕیارە گرنگەکانی لێوە دەردەکرێت و زۆربەی پرسە...
10/09/2015

١٠ زانیاریی سەرنجڕاکێش لەبارەی کۆشکی سپییەوە
کۆشکی سپی ئەو کۆشکەی کە زۆربەی بڕیارە گرنگەکانی لێوە دەردەکرێت و زۆربەی پرسە گرنگەکانی جیهانی تیادا باس دەکرێت. لە ساڵی ١٧٩٢ دا دروستکراوە و ١٣٢ ژوورى تێدایە. هەندێک لە ژوورە ناسراوەکانی بریتین لە ژووری ڕۆژهەڵات، ژووری سەوز، ژووری شین و ژووری سوور و هۆڵی چوونە ژوورەوە.

هەروەها لە کۆشکی سپیدا ٣٥ حەمام، ٨ ڕێگای قادرمە، ٣ ئاسانسۆر، ٢٨ ئاگردان (شومینە)، ١٤٧ پەنجەرە، ٤١٢ دەرگا، یاریگایەکی تێنس، ڕێگای ڕاکردن بۆ وەرزش، هۆڵى شانۆ و نمایشی فیلم، مەلەوانگە و بۆڵینگیشی تێدایە.

١- ئایا دەتزانی کۆشکی سپی پێشتر پێی وتراوە ماڵی سەرۆک یان کۆشکی سەرۆک؟ تەنانەت هەندێک جار پێی وتراوە کۆشکی بەڕێوەبەر. لە ساڵی ١٨١٥ ەوە بەشێوەیەکی باو وەکو کۆشکی سپی ناسراوە. ئەویش لەدوای هێرشى بەریتانیا بۆ سەر واشنتۆن دی سی. دواتریش کۆشکی سپی بۆ شاردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکانیەوە بە بۆیەى سپى ڕەنگکرایەوە. بەڵام لەوکاتەدا ڕەنگکردنی کۆشکەکە زۆر گرانبووە لە ڕووی داراییەوە. لەدوای ساڵی ١٩٠١ەوە بە فەرمی وەکو کۆشکی سپی ناسێنراوە.

٢- لە ساڵی ١٩٩٤ دا جارێکی تر کۆشکی سپی ڕەنگکراوەتەوە، ڕەنگکردنەکە زیاتر لە دوو هەزار و ١٥٧ لیتر بۆیاخی تێچووە و ئەوەش زیاتر لە ٢٨٣ هەزار دۆلاری باجدەرانى بۆ تەرخانکراوە.

٣- لە کۆی شەش قاتی کۆشکی سپی تەنها دوو قاتیان بە شێوەیەکی گشتی کراوەن، دوانی تریان ژێرزەمین و سارداون و کەس ناتوانێت بچێتە ناوی، دوانەکەی تریشیان تەرخانکراون بۆ خانەوادەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.

٤- دیزاینی کۆشکەکە لەلایەن تەلارسازێکی ئێرلەندی - ئەمریکییەوە بەناوی جەیمس هۆبانەوە بووە. دیزاینەکە لە پێشبڕکێیەکدا لە ساڵی ١٧٩٢ دا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لەوکاتەدا جۆرج واشنتۆن لە نووسینگەکەدا بووە، بەڵام هەرگیز چانسی ئەوەی نەبووە لە کۆشکى سپیدا بژی.

هەروەها جێگەی خۆیەتی وەکو بیرهێنانەوەیەک کە وڵاتى ئەمریکا لەسەر دەستی کۆیلایەتی گەشەکردووە و کۆشکی سپیش لەلایەن کرێکارە کۆیلەکانەوە دروستکراوە و کرێکارەکانیش لە سکۆتلەنداوە هێنرابوون بۆ کارکردن لەو کۆشکەدا.

٥- چێشتخانەی کۆشکی سپی پێنج چێشتلێنەری هەیە و بەبەردەوامی و بەبێ پشوو کار دەکەن. ئەگەر پێویست بکات ئەوە ستافی چێشتخانەکە لەتوانایدایە خزمەتی ١٤٠ میوان بکات و خواردن و خواردنەوە پێشکەشی زیاتر لە هەزار کەس بکەن.

٦- هەفتانە نزیکەی ٦٥ هەزار نامە دەگاتە سەرۆکی ئەو وڵاتە و سەرۆکی ئەو وڵاتەش تەنها دەتوانێت نزیکەی ١٠ نامەیان بخوێنێتەوە. هەروەها ڕۆژانە ١٠٠ هەزار ئیمەیڵ و هەزار فاکس و نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ تەلەفۆنی پێدەگات.

ڕۆژانەش نزیکەی شەش هەزار گەشتیار بەبەردەم هۆڵەکانی کۆشکی سپیدا دەڕۆن کە بۆ مەبەستی گەشتیاری و بازرگانی سەردانی کۆشکی سپییان کردووە. لە پێگەی تویتەر کۆشکی سپی نزیکەی حەوت ملیۆن فۆلۆى هەیە و پەیجەکەشى لە فەیسبووک زیاتر لە چوار ملیۆن لایکی هەیە.

ئەگەر بتەوێت سەردانی کۆشکی سپی بکەیت بۆ مەبەستی گەشتیاری ئەوە دەبێت لانیکەم شەش مانگ پێش ئەوەی گەشتەکەت بکەیت شوێنێک بگریت بۆخۆت، هەواڵی خۆش ئەوەیە کە گەشتی ناو کۆشکەکە بە خۆڕاییە.

٧- کۆشکی سپی لەڕووی ئەندازیارییەوە تایبەتی نییە. دوو کۆشکی تر بە هەمان دیزاینی کۆشکی سپی هەن کە لە شێوەدا لە کۆشکی سپی دەچن. یەکێکیان لە فەڕەنسایە و ئەوی تریشیان بینای پەرلەمانی ئێرلەندایە.

٨- لە کۆشکی سپیدا مەلەوانگەیەک هەیە کە دەکەوێتە ژێر هۆڵی ڕۆژنامەنووسیی کۆشکەکەوە. سەرۆک (نیکسۆن) شوێنی مەلەوانگەکەی کرد بە ژووری ڕۆژنامەوانی. لە ساڵی ٢٠٠٧ دا ئەو ژوورە دووبارە دیزاین کراوەتەوە و لە ئێستادا دووبارە مەلەوانگەکە دەرکەوتووەتەوە و ئیمزای زۆر کەسی بەناوبانگی بەسەرەوەیە لەوانە (بۆنۆ و لۆرا بوش).

٩- لەکاتی جەنگی ناوخۆدا کۆشکی سپی خەریکبوو دەبوو بە جێگایەکی زۆر قەرەباڵغ. لەو کاتەدا تەنها یەک باڵ هەبوو لەناو کۆشکی سپیدا کە باڵی ڕۆژهەڵات بوو، لە بەرامبەردا باڵی ڕۆژئاوا دروستکرا بەرامبەر ئەو دۆخە قەرەباڵغە.

١٠- نووسینگەی شێوە هێلکەییەکەی کۆشکی سپی تایبەتە بە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام پێش ئەم نووسینگە هێلکەییە پێشتر نووسینگەی هێلکەیی تر هەبوون بۆ سەرۆکەکانی تری ئەمریکا، بۆ نمونە سەرۆک تافت کە ٢٧هەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە نووسینگەیەکی شێوە هێلکەیی جیاوازی هەبووە کە لە ساڵی ١٩٠٩ دا دروستکراوە و دیوارەکانی سەوزی بریقەداربوون.

هەروەها سەرۆک هوڤەر کە ٣١هەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە ڤێرژنێکی تایبەت بە خۆیی هەبووە لە نووسینگەی هێلکەیی، ئەو دیزاینەی ئێستای نووسینگەکەی کۆشکی سپیش لەلایەن سەرۆک ڕۆزڤێلتی ٣٢هەمین سەرۆکی ئەمریکاوە دانراوە.

کۆشش بێستانسوورى

ر.م

ئێسک و پروسکی زیندەورێکی نوێ دۆزرایەوە ...لە ئەشکەوتێکی ووڵاتی ئافریقای باشووردا ئێسک و پروسکی زیندەورێک دۆزراوەتەوە کە ...
10/09/2015

ئێسک و پروسکی زیندەورێکی نوێ دۆزرایەوە ...

لە ئەشکەوتێکی ووڵاتی ئافریقای باشووردا ئێسک و پروسکی زیندەورێک دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت بۆ سەردەمەکانی پێش پەرەسەندنی مرۆڤ بگەڕێتەوە و هەندێک دەڵێن شێوازێکی دیکەی مرۆڤی نیاندەتاڵە.
لێکۆڵەران لەکاتێکدا ئەم ئێسکانەیان دۆزیوەتەوە کە سەرقاڵی هەڵکۆڵینی بەشی پشتەوەی ئەشکەوتی ڕایزینگ ستار لە دووری ٥٠ کیلۆمەتری شاری جانسبێرگ بوون. شوێنی دۆزینەوەکە ٤٠ مەتر لە ژێر ڕووی زەوییەوەیە و بەهۆی تەسکی شوێنەکەشەوە ناچاربوون شەش لێکۆڵەری لەشولار بچووک ڕەوانە بکەن بۆ پاککردنەوە و ئامادەکردنی ئێسکەکان.
هەڵکۆڵەرەکان هەزارو ٥٠٠ پارچەی ئێسکیان لە شوێنەکەدا دەرهێناوە و لەو بڕوایەدان بەشێک بن لە پەیکەری ماوەی ١٥ کەس کە گومان دەکەن منداڵی ساوا و مێردمنداڵ و کەسێکی بەتەمەنیشیان لەناودا بێت.
هەرچەندە هێشتا تەمەنی ئەم ئێسکانە دیاری نەکراوە بەڵام لە ڤیدیۆیەکی سایتی ناشناڵ جیۆگرافیکدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە مێژووی ئەم ئێسکانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش پەرەسەندنی مرۆڤ بەم شێوەیەی کە ئێستا هەیە. بەڵام هەندێکی دیکە لە زانایان ڕەتی دەکەنەوە بتوانرێت هیچ جۆرە بڕیارێکی ڕاست و دروست لەم قۆناغەی ئێستادا بدرێت.
ئەندازەی ئێسکەکان دەریدەخەن کە ئەم زیندەوەرە سیفەتەکانی مرۆڤ و مەیمونی تێدایە و لە نێوان هەردووکیاندایە. دەست و قاچەکانی هاوشێوەی مرۆڤ بۆ کاری ئاڵۆز و بە پێوە وەستان گونجاون بەڵام بچووکی مێشک و دانەکانی و بچووکی سنگی وەکو ئەوەی لە مەیمووندا دەبینرێت سادە و پەرەنەسەندوون.
زانیارییەکان لەسەر ئەم ئێسکانە لە دوو لاپەڕەدا و لە گۆڤاری زانستی (eLife) لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە.

Slaw hawrean tkaya activy page dabazewa . Tkaya pewestm ba yarmate eway xoshawest haya ..
10/09/2015

Slaw hawrean tkaya activy page dabazewa . Tkaya pewestm ba yarmate eway xoshawest haya ..

10/09/2015

هه‌ندێ خواردن وخوارنه‌وه‌ ته‌ندروست نیه‌ بۆ منداڵه‌كه‌ت...
,,
به‌شێكی زۆر له‌ خواردنی سودبه‌خش و وزه‌ به‌خش هه‌یه‌ بۆ منداڵ وه‌كو ماست وشه‌ربه‌ت یان میوه‌ ودانه‌وێڵه‌، به‌لاَم ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ به‌شێكی زۆر چه‌وری وشه‌كر وسۆدیۆم مادده‌ی تێدایه‌ كه‌ سودی نیه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیان پێ گه‌یاندنی.

شیری پڕ له‌ چه‌وری:
منداڵ پێویستی به‌ شیرێكی ته‌ندروسته‌ بۆ له‌شێكی ساغ به‌لاَم ئاگاداربه‌ منداڵ پێویستی به‌ چه‌وری زیاد له‌ پێویست نیه‌ به‌ پێی توێژینه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ منداڵ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پێویسته‌ خواردنی شیری ئه‌و مندالاَنه‌ی كه‌ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روو دو ساڵه‌وه‌یه‌ كه‌م چه‌وری بێت.

ژه‌می خواردنی له‌ قوتونراو:
پێشكه‌شكردنی ژه‌می خواردنی له‌ قوتونراوی گۆشت ومریشك یان شیرینی خوارده‌مه‌نیه‌ دروستكراوه‌كانی كه‌ مادده‌ی پاراستنی تێدایه‌ بۆ مانه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری و سۆدیۆمی تێدایه‌ زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت له‌بری ئه‌وه‌ سه‌وزه‌و میوه‌ی تازه‌ی پێبده‌.

ئه‌و خواردنانه‌ی تایبه‌ته‌ به‌منداڵ:
مه‌به‌ست له‌مه‌ ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌له‌ پاكه‌تان و له‌گه‌ڵ شیر یان ئاو تێكه‌ڵ ده‌كرێت پێویسته‌ ئاگاداری رێژه‌ی شه‌كری ئه‌و ماددانه‌ بیت كه‌ تێیدا به‌كارهێنراوه‌ سه‌یری لیستی پێكهاته‌كانی بكه‌ رێژه‌ی شه‌كر وچه‌وری ئه‌و خواردنانه‌ی گرنگه‌ بیزانه‌ وهه‌وڵبده‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڵیده‌بژێری ڕێژه‌ی چه‌وری و پرۆَتینیان له‌ 3غرام زیاتر نه‌بێت .

ماست:
پێكهاته‌ی ماست به‌شێكی پێویست كالسیۆمی تێدایه‌ وه‌ ڕه‌نگه‌ ژه‌مه‌ خواردنێكی زۆر باش بێت ئه‌گه‌ر ماستێكی كه‌م چه‌وری بێت یان خاڵی بێت له‌ چه‌وری وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و ماستانه‌ هه‌ڵبژێری كه‌ به‌تامی میوه‌یه‌ یاخود میوه‌ی تێدایه‌ یان شه‌ربه‌ته‌ ئاماده‌كراوه‌كانی میوه‌ هه‌ڵبژێری ئه‌وا دڵنیابه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌كتریایه‌ به‌رگری له‌ش ناهێڵێت.

شه‌ربه‌ت:
هه‌میشه‌ شه‌ربه‌ت سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ڤیتامین وئاسنه‌ به‌لاَم له‌هه‌مان كاتدا خواردنی زۆری شه‌ربه‌ت رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ وزه‌ ده‌دات به‌ منداڵ پێویسته‌ به‌ شێوازێكی رێك وپیك بخورێته‌وه‌ به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی پێویسته‌ مندالاَن شه‌ربه‌ت به‌ بڕێكی دیاریكراو بخۆن به‌تایبه‌ت دروستكراوه‌كان واباشتره‌ زیاتر به‌ میوه‌كه‌ بخوات چونكه‌ سوده‌كه‌ی زیاتره‌ كه‌بڕێكی زۆر له‌ فیتامین و ئاسنی تێدایه‌.

وه‌رگێڕانی: په‌رستۆ سالح
سه‌رچاوه‌:
http://arabic.cnn.com

10/09/2015

چەند ڕەفتارێك هەن دەبنە هۆی سەركەوتنت لە ژیاندا .

1-كاتێك بەتەلەفۆن قسە دەكەیت ئەوە هەوڵبدە بەشێوەیەك قسە بكەیت كەسی بەرامبەر دڵخۆش بێت و هەست بە ئارامی بكات .

2-بۆ هەرشوێنێك چویت ئەتەكیەتی پۆشینی جلوبەرگی ئەو شوێنە بزانە ، هەر جلوبەرگێك كات و شوێنی تایبەتی خۆی دەوێت.

3-هەموو كات بەڕوخسارێكی گەشاوەوە لەگەڵ دەوروبەرەكەت مامەڵە ،ئەگەر كێشەپیەكی تایبەتیشت هەبوو ئەوە هەوڵبدە كار لە ڕەفتاراكانت نەكات .

4-كاتێك قسە لەگەڵ كەسێك دەكەیت دوربكەوەرەوە لە ناوەناتۆرە و و بەو ناوە بانگی بكە كە هەیەتی، ئەمە ڕێزگرتنی تۆ لەكەسی بەرامبەر پیشان دەدات.

5-كاتێك بۆ ئاهەنگێك یان شوێنێك بانگهێشت دەكرێیت خۆت بڕۆ و كەسێك لەگەڵ خۆت مەبە كە بانگهێشت نەكرابێت و لەكاتی خۆیدا بگەرە شوێنی مەبەست.

6-كاتێك بۆ كارێك كاتت بۆ دانرا ئەوە هەوڵبدە لەكاتی گونجاودا بگەیتە شوێنی كارەكەت و لەكاتی ئیشكردنت دوا مەكەوە.

7-هەمو كەس هەڵە دەكات ،كاتێك هەڵەت كرد لەخۆت ببورە و هەوڵبدە ئەو هەڵەیە ئەننجام نەدەیتەوە .

8-ئاگاداری شێوازی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە ، چونكە زۆر جار ئەمە وەك لوغمێك وایە كە ڕەنگە بێئاگایانە كاریگەری هەبێت لەسەر ژیانت.

9-خیانەت لەهاوڕِێكەت مەكە و ڕوبەروو باسی چاكەكانی بكەیت و لەپشتەوە بەخراپ باسی بكەیت، هەمووكات ڕاستگۆبە بەم جۆرە بێكێشە دەبیت.

10-هەمووكات هەوڵبدە وشەی جوان بەكاربهێنە كاتێك قسە لەگەڵ هەر كەسێك دەكەیت.

10/09/2015

جارةسةرى كةرووى ناو دةم

كه‌ڕووی ناو ده‌م یه‌كێكه‌ له‌ كێشانه‌ی كه‌ زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان رۆژانه‌ توشی ده‌بن وه‌ده‌رده‌كه‌وێت له‌شێوه‌یه‌كی ناشریدا له‌سه‌ر زمان یان له‌ناو گه‌رووت وئه‌ملا وئه‌ولای ده‌مت یان پوكت كه‌ هۆكاره‌ بۆ بێزاركردنت و ڕێ له‌ خواردن ده‌گرێت و له‌كاتی قسه‌كردن یان نان خواردن ڕه‌نگه‌ ئازار بدات به‌هۆی خواردنی سوێر یان ترش هه‌ست به‌ ئازاری زۆر نه‌كه‌یت .

ئه‌م جۆره‌ برینانه‌ به‌هۆی زۆر نه‌خۆشی وه‌ك هه‌وكردنی گه‌ده‌ یاخود كه‌می به‌رگری له‌ش وجگه‌ره‌ كێشان وكه‌می ڤیتامین ئاسن و زۆری رێژه‌ی شه‌كر وپاك رانه‌گرتنی ده‌م دان و دروست ده‌بێت هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نعی ئافره‌تان وئه‌وانه‌ش كه‌دانی دروستكرد به‌كاردێنن توشده‌بن .

ئه‌م برینانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ چه‌ند شێوازێك تا زوتر رزگار بێت له‌ ده‌ستی به‌م شێوازانه‌:
ڕۆژانه‌ ده‌م ودانت بشۆی بۆ ماوه‌ی 3 جار له‌ رۆژێكدا دوای هه‌ر ژه‌مه‌ خۆراكێك ودوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان و خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی فیتامین بی 12 زۆر تێدایه‌ وه‌ك په‌نیر گۆشتی مانگا ومه‌ڕ، به‌كارهێنانی هه‌نگوین بۆ ئه‌و جێگایانه‌ی برینی لێهاتووه‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌ ڕۆژێكدا یان شیرو ماستی رایب به‌كاربێنه‌ هۆكاره‌ بۆ له‌ناوبردنی كه‌ڕووه‌كان یان به‌كارهێنانی مێخه‌ك له‌گه‌ڵ ئاودا بۆ برینه‌كانی ناو ده‌م یان خوێ وئاوی لیمۆ به‌كاربێنه‌ به‌ وه‌ردانی له‌ ناو ده‌م چه‌ند جارێك بۆ له‌ ناوبردنی كه‌رووه‌كان به‌لاَم هه‌وڵبه‌ خواردنه‌وه‌ی شیر و شیرینی كه‌م بكه‌یته‌وه‌ چونكه‌ هاوكاره‌ بۆ گه‌شه‌ كردنی كه‌ڕووه‌كان.

09/09/2015

zor supas bo like krdntan

ئةم بــةيجة تايبةتــة بـــة زانيــارى كشتــى

09/09/2015

bburn hawrean , am mawaya bahoy chand keshayakawa bom nakrawa xzmate eway aziz bkam ,, lagal rezm botan

07/01/2015

تەمەنت ئێستا چەندە؟
بێزەحمەت وەرە خوارەوە بو سەرەتاى لەدايك بوونت
╬═╬
╬═╬
╬═╬
╬═╬
╬═╬
╬═╬
كاتێك ته مەنت يەك سالان بوو .....شيرى پێ دەدايت و پاكى دەكرديتەوە
بەلام سوپاسى تو چى بوو..........گريانيكى ناخوش بە دريژاى شەو
كاتێك تەمەنت دوو سالان بوو........فێرى رێ روشتنى دەكرديت
بەلام سوپاسى تو چى بوو........راكردن لە دەستى كاتێك بانگى دەكرديت
كاتێك تەمەنت سێ(3)سالان بوو........خواردنى خوشى دەكرد بە دەمتەوە
بەلام سوپاسى تو چى بوو...........هەلهێنانەوەى و پيس كردنى پوشاكەكەى
كاتيك تەمەنت چوار سالان بوو.......پينوسى يا بە دەستەوە بو ئەوەى فير بيت
بەلام سوپاسى تو چى بوو............رەش كردنەوەى پەرەيەكى سپى خاوين
كاتيك تەمەنت پينچ سالان بوو.........جوانترين جل و بەرگى لەبەر دەكردى
بەلام سوپاسى تو چى بوو............پيس كردنى ئەو بەرگە خاوينانه
كاتيك تەمەنت شةش سالان بوو..........ناوى تومار كرديت لە قوتابخانه
بەلام سوپاسى تو چى بوو..............هاوار كردن بەسەريدا من ناچم من ناچم
كاتيك تەمەنت دە سالان بوو.............چاوەريت بوو لە قوتابخانە بگەرييتەوە و ماچت كات
بەلام سوپاسى تو چى بوو..............سەلام نەكردنو روشتن بو ژورى تايبەتى خوت
كاتيك تەمەنت پانزە سالان بوو............دەگريا بوت لەكاتى سەركەوتنەكانتدا
بەلام سوپاسى تو چى بوو.............بيانو گرتن بو هەديەو پاداشت
كاتيك تەمەنت بيست سالان بوو.....داواى ليدەكرديت لەگەليدا سەردانى خزمان بكەن
بەلام سوپاسى تو چى بوو..........مانەوە لەگەل هاوريكانت دا
كاتيك تەمەنت بيست و پينچ سالان بوو.......يارمەتى دايت بو ژن هينان
بەلام سوپاسى تو چى بوو..........دووركەوتنەوە لي
كاتيك تەمەنت سى سالان بوو......هەنديك ئاموژگارى كرديت لەسەر مندال
بەلام سوپاسى تو چى بوو..........خوت تيكەل بە ژيانى ئيمە مەكە
كاتيك تەمەنت سى و پينچ سالان بوو........داواى ليكرديت نانى ئيوارەى لةگەلدا بخويت
بەلام سوپاسى تو چى بوو...............من مەشغولم ناتوانم
ئەى تو ئيستا تەمەنت هەر چەنيكە چون سوپاسى دايكت دەكەيت؟؟؟؟؟!!!!!!!

05/01/2015

Address

Garake Raparen
Qala Diza
097531

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بــه رتووكـخانه - library - partukxana posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category