قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر

قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر لاپەرەی فەرمی قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر

جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و سەر ساڵی نەتەوەیی نەورۆز پیرۆزبێتبەبۆنەی هاوکاتبوونی شکۆی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕەسەنایەتیی جەژن...
19/03/2026

جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و سەر ساڵی نەتەوەیی نەورۆز پیرۆزبێت

بەبۆنەی هاوکاتبوونی شکۆی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕەسەنایەتیی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی گەلی کورد و موسڵمانانی جیهان دەکەین.

ئەم دوو یادە مەزنە، کە ئاوێتەبوونی ئیمان و ناسنامەی نەتەوەیین، دەخوازین ببنە هەوێنی پتەوکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و قووڵکردنەوەی چەمکی برایەتی لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا.
ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزانە، ببنە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئارامیی سیاسی و کۆمەڵایەتی، و دەروازەیەک بن بۆ بەدیهاتنی تەواوی ئاوات و مافە ڕەوا و باڵاکانی نەتەوەکەمان.
لەم یادە پیرۆزانەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان دادەنوێنین و سڵاوی ئەمەکداری بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان دەنێرین.
دووبارە جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان شادی و سەرفرازی بێت.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی

٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٦

ئامادەکاریەکان بۆ بۆنەکانی نەورۆز و ئادارلەسەر  ڕاسپاردەی بەڕێز ( مەلا مستەفا بارزانی  )  ڕۆژی یەکشەمە بەرواری  ۲٠۲٦/۳/۱...
18/03/2026

ئامادەکاریەکان بۆ بۆنەکانی نەورۆز و ئادار

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ( مەلا مستەفا بارزانی ) ڕۆژی یەکشەمە بەرواری ۲٠۲٦/۳/۱٥ لە دیوانی قایمقایمیەتی قەزای مێرگەسۆر ، بەسەرپەرشتی بەرێز غەفور احمد قایمقایمی قەزای مێگەسۆر ، کۆبونەوەیەکی بەرفراون ئەنجام درا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ بۆنەکانی ئادار و نەورۆز ، شایەنی باس کردنە لەم کۆبونەوەیە بڕیار درا لەسەرئەم خالانەی خوارەوە.
۱ لە هەر ناحیەیەک لێژنەیەک پێکهێنرا لە دامو دەزگا پەیوەندارەکان بۆ کار ئاسانی گەشتیاران و ڕوبەروبونەوەی سەرپێچیکارانی گەشتیاران .
۲ ئەم لێژنانە دەستهەلاتی تەواویان پێدراوە لە ئەگەری هەبونی سەرپێچی ژینگەی ،رێکاری یاسایی بگرنە
بەر

٣هەر ئۆتومبێلیک زبل و خاشاک بتلی ئاو کلینکس وهەر جۆرە زبل خاشاکێکی تر لە جام فری بداتە دەرەوە دەست بەسەر ئۆتومبیلەکەی دادەگرێت

٤ بە هەموو شێوەیەک سوتانی زبڵ وخاشاک لە شوێنی گەشتەکان یان بەجی هیشتنی لە شوینی خۆی بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت .

٥ کۆمپانیای تایبەت بە زبل وخاشاک
، لەگشت بازگەکان کیسەی تایبەت بە زبل وخاشاک بە سەر گەشتیاران دەبەش دەکات.
٦. لە مەراسیمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز ، جگە لە سوتانی دار هیچ مادیەکی تر رێگە پێدراو نیە.
وەک سوتانی تایەی ئۆتومبیل وهتد

٧ ئەو شوێنانەی بۆ زبل خاشاک
دورست کراون لەناو سەیرانگاکان ، تکایە زبل وخاشاک لەو شوێنە بە جێبهێلن .
٨ . تیمەکانی ئیشکگیری وەک تەندروستی وپۆلیس وپۆلیسی هاتووچۆ وبەرگری شارستانی و ئاسایش لە ئەرکدا دەبن.

ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر

کارپێکردنی پڕۆژەی ئاوی کانی بەردەری بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاوەلەگەڵ ئەو شەپۆڵە بە هێزەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا،...
16/03/2026

کارپێکردنی پڕۆژەی ئاوی کانی بەردەری بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاوە

لەگەڵ ئەو شەپۆڵە بە هێزەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ئاستی ئاوی ڕوبار لە کانی بەردەری بەرزبۆتەوەو بۆ ناو پڕۆژەکەو پەمپ و خەزانەکانی ئاو ژێر ئاو کەوتوون.پڕۆژەیەکە ئاو دابیندەکات بۆ سەنتەری قەزای مێرگەسۆرو هەر چوار ناحیەکانی شێروان مەزن،پیران،گۆڕەتوو، مەزنێ.
بەڕێز ئەسحەد کەژۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر ڕای گەیاند تاکو ئاستی ئاوی ڕوبار دانەبەزێت و ئاوی ناو پەمپەکان دەردەهێنن ناو پڕۆژەکەو پەمپەکان پاک نە کەنەوە نا توانن کار بە پڕۆژەکە بکەن، هەروەها بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر داوای لە هاوڵاتیانی سوود مەندی پڕۆژەکە کرد کە دەست بە فیڕۆدانی ئاو بگرن تاکو تەواوی پڕۆژەکەو ئامێرەکان پاک دەکەینەوەو دووبارە دەست دەکەین بە کارپێکردنی پڕۆژەکە تیمەکان ڕاسپێردراون بۆ کارکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکە.

ئەمڕۆ ١٤ـی ئادار، یادی لەدایکبوونی ڕابەری نیشتمانی و باوکی ڕۆحیی نەتەوەی کورد، مەلامستەفا بارزانییە، کە وەک ژەنەڕاڵی چیا...
14/03/2026

ئەمڕۆ ١٤ـی ئادار، یادی لەدایکبوونی ڕابەری نیشتمانی و باوکی ڕۆحیی نەتەوەی کورد، مەلامستەفا بارزانییە، کە وەک ژەنەڕاڵی چیاکان هەموو ژیانی لەپێناو کەرامەت و ئازادی گەلەکەیدا بەخشی.
بارزانی نەمر تەنها سەرکردەیەکی سەربازی نەبوو، بەڵکو ئەندازیاری بنیاتنانی بیری پێشمەرگە و داڕێژەری فەلسەفەی پێکەوەژیانی نەتەوەیی بوو کە توانی دۆزی گەلی کورد لە بزووتنەوەیەکی ناوچەییەوە بگۆڕێت بۆ ناسنامەیەکی نەتەوەیی، سیاسی و نێودەوڵەتی.

لەم یادە شکۆدارەدا، دووپاتی وەفاداری بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزان و رێچکەی بارزانی نەمر لە ژێر سایەی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەینەوە، هەروەها جەخت لە پاراستنی ئەو دەستکەوتە نیشتمانییانە دەکەینەوە کە بەرهەمی خەباتی بەردەوام و بێوچانی ئەو زاتە مەزنە و خوێنی پاکی شەهیدانی کوردستانن.

سڵاو لە گیانی پاکی بارزانی نەمر و سەرجەم تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی سەردانی دیوانی پارێزگای هەولێری کرد و ...
29/01/2026

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی سەردانی دیوانی پارێزگای هەولێری کرد و لەلایەن بەڕێز ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا کە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەرێم و بەرێوەبەرانی کارەبای هەولێر و ئیدارەی سۆران ئامادەبوون، تێیدا تاوتوێی ڕەوشی کارەبای سنوری ئیدارەی سۆران و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کرا.

شایەنی باسە لەسەر بڕیاری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردرابوون بەگرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەری خێرای کێشەی کەمی کارەبا لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزاکانی سنوورەکە.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

پەیامێك لە بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بۆ دانیشـتووانی سنووری ئیدارەی سـەربەخۆی سـۆران. سوپاس و شوکر بۆ خودای مەزن، ئەمسال ...
23/01/2026

پەیامێك لە بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بۆ دانیشـتووانی سنووری ئیدارەی سـەربەخۆی سـۆران.

سوپاس و شوکر بۆ خودای مەزن، ئەمسال بەهۆی بارینی بەفر و بارانێکی زۆر، ڕەحمەت و بەرەکەتی خوای گەورە ڕووی لە وولاتەکەمان کردووە و ئەمە بووەتە مایەی دلخۆشی و هیوا بۆ هەموو لایەك، بەلام لە هەمان کاتدا ئاگاداری مەعانات و ئەو بارودۆخە نالەبارەی ژیانی هاولاتیانین بە تایبەت دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکان کە بە هۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری بەفر ڕووبەڕووی زۆر کێشە و ئالنگاری بوونەتەوە، بۆیە بە دەرفەت دەزانم لە ناخی دلمەوە سوپاسی خەلکی خۆڕاگر و خۆشەویستی سنووری شاری سۆران و تەواوی گوند و قەزاکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکەم و دلنیایان دەکەمەوە کە لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆك بارزانی و هەروەها بە ڕێنمایی ڕێزدار جەنابی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوی هەولی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی بە هاوکاری لەگەل هەڤالان و لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێم، ئەوەی لە دەستمان بێت بیکەین بۆ کەم کردنەوە و چارەسەری گرفت و کێشەکانتان.
هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی تەواوی ستافی ئەو دامەزراوانە وەکو تیمەکانی ڕامالینی بەفر، ئاوەدانکردنەوە، شارەوانییەکان، تەندروستی و نەخۆشخانەکان، پەروەردە، هێزی پێشمەرگە و خەلکی خۆبەخش و هەموو ئەوانە دەکەم کە لەم ماوەیە بە بەردەوامی و بە شەو و ڕۆژ ڕۆلی خۆیان بینیوە و هاوکاری خەلکیان کردووە و داوادەکەم بەردەوام بن لە خزمەت کردنی خەلک و هەولی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە و بە هاوکاری یەکتر ئەم بارودۆخە تێپەڕێنین.
لە کۆتاییدا هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموو لایەك دەخوازم وکوردستان هەر ئاوەدان بێت.

مەلامستەفا بارزانی
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

لەیادی یازدە ساڵەی شەهیدی فەرماندە و یەکەم قایمقامی قەزای مێرگەسۆر لە دوای ڕاپەرینی گەلی کوردستان شەهید(عثمان پیرانی )ڕو...
11/01/2026

لەیادی یازدە ساڵەی شەهیدی فەرماندە و یەکەم قایمقامی قەزای مێرگەسۆر لە دوای ڕاپەرینی گەلی کوردستان شەهید(عثمان پیرانی )
ڕوحی شادو جێگای بەهەشت بیت.

ئاگاداریەک لە تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر‎لەگەڵ بەفر بارین تیمەکانم...
09/01/2026

ئاگاداریەک لە تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر

لەگەڵ بەفر بارین تیمەکانمان دەست دەکەن بە ڕاماڵینی بەفرو خاوێنکردنەوەی ڕێگاکان، بەڵام زۆر جار ئۆتۆمبێلە بچووک یان بێ دەبل ئەکسل(قەمەرە) ئاسەتەنگ بۆ تیمەکانمان دروست دەکەن، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان و شۆفێرانی بەڕێز دەکەین بۆکاری پێویست نەبێت سەیارەی قەمەرە بەکارنەهێنن بۆ ناوبەفر ئەگەر بەکاریش هات با زنجیری تایەکان ببەستن بۆ سەلامەتی خۆیان و کارئاسانی تیمەکانی ڕامالینی بەفر

بۆ هەر ئاستەنگیێکیش لە هاتووچۆ لە رێگا سەرەکیەکان و رێگای گوندەکان پەیوەندی بە تیمەکانمانەوە بکەن:-
مهندس رزگار ٠٧٥٠٤٤٧٠٦٤٧
مهندس هیشام ٠٧٥٠٧٩٤٤٤١٢
کاک کاروان٠٧٥٠٤٦٠١٥٥٩
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر
٩-١-٢٠٢٦

پرســــــە نامەدڵگرانین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی(حمـدامین عزیـز پیرانـی) جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مێرگە...
05/01/2026

پرســــــە نامە

دڵگرانین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی(حمـدامین عزیـز پیرانـی) جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مێرگەسۆر و خاڵی بەرێز کاک (هەژار جەوهەر )بەڕێوەبەری ناحیەی پیران، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو کەس و کاریان دەکەین لە خودای گەورە داواکارین جێگای کۆچ کردوو بەهەشت بێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

 #پشوو دوای ڕاوێژ  لەگەل جەنابی وەزیری ناوخۆ بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر هەبوونی شەختە مەترسی لەسەر ژیانی فە...
03/01/2026

#پشوو

دوای ڕاوێژ لەگەل جەنابی وەزیری ناوخۆ
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر هەبوونی شەختە مەترسی لەسەر ژیانی فەرمانبەران و کارمەندانی دەزگا میریەکان.
بەیانی یەکشەممە ٤/١/٢٠٢٦ لە هەرسێ قەزاکانی (مێرگەسۆر، چۆمان ،سیدەکان) بریاری پشوودرا جگە لە دەزگا خزمەتگوزاریە ئێشکگریەکان

دوای ئەوەی شەپۆڵێکی چری بەفر بارین  تەواوی سنوری قەزای مێرگەسۆری گرتەوە بەڕێز غفور احمد ملاسوار قایمقامی قەزای مێرگەسۆر ...
29/12/2025

دوای ئەوەی شەپۆڵێکی چری بەفر بارین تەواوی سنوری قەزای مێرگەسۆری گرتەوە

بەڕێز غفور احمد ملاسوار قایمقامی قەزای مێرگەسۆر لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەڕێوەبەری چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر گفتوگۆ کرا، لەسەر پلان و بەرنامەی خاوێنکردنەوەی تەواوی رێگاوبانەکان و ئامێری پێویست بۆ بەفر ڕامالین دابین کران.
بۆ هەرداواکاریەک لەکاتی پێویست بۆ خاوێنکردنەوەی رێگاوبانەکان،موختارەکان دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم بەڕێزانەی خوارەوەو سەرۆکی شارەوانیەکانیان :
موهەندس رزگار بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی مێرگەسۆر ٠٧٥٠٤٤٧٠٦٤٧
کاک سەردار بەڕێوەبەری ناحیەی مەزنێ ٠٧٥٠٤٤٧٣٨٣٨
کاک فتاح بەڕێوەبەری ناحیەی گۆرەتوو ٠٧٥٠٤٤٧٣٩٢٠
کاک هەژار بەڕێوەبەری ناحیەی پیران ٠٧٥٠٤٧٤٤٥٩٥
کاک فرەیدون بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن ٠٧٥٠٤٧٨٨١٥٠
کاک پیرس بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان ٠٧٥٠٤٤٥٩١٤٦

#مێرگەسۆر

گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)هاوکات جەژنی کریسمس لە تەواوی خوشک و برا کریس...
25/12/2025

گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)هاوکات جەژنی کریسمس لە تەواوی خوشک و برا کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین، بە تایبەتی خوشک و برا کریستیانەکانی دەڤەری بارزان و گوندی بێدیال لە سنوری قەزای مێرگەسۆر.

فەرهەنگی پێکەوە ژیانی برایەتی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان لە دەڤەری بارزان لە لووتکە بووە، هیوای شادی بەختەوەری بۆ برا کریستیانەکان دەخوازین.

Address

Mergasor
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share