31/05/2026
(ڕەبیع ) ی مەسینە هەڵگر .
ئەبو جەعفەری مەنصور کاتێ دەچووە سەرئاو ، خزمەتکارێکی هەبوو مەسینەی بۆ هەڵدەگرت و دەیدایە دەستی و لەتەنیشتی دەوەستا . ڕۆژێک خزمەتکارەکەی نەخۆش دەکەوێ یەکێکی تر دەبێتە مەسینە هەڵگری بەناوی( ڕەبیع ) .
ڕەبیع زۆر لێزان بووە کاتێ مەسینەکەی داوەتە دەستی ئەبوجەعفەر ، خۆی دورخستۆتەوە لەسەرئاوەکە تا ئەبوجەعفر بەسراحەتی خۆی دابنیشێ . ئەبوجەعفەر دەڵێ ئەمە ئەدەبێکی زۆر جوانە ئەوەی تر لەنزیکم دەوەستا بەڵام ئەمەیان لێم دوردەکەوێتەوە .. زۆری بەدڵ دەبێ ،هێواش هێواش ڕەبیع لەخۆی نزیک دەکاتەوە ،سەرەتا دەیکا بەدەرگاوان ، دوای چەند پلەیەک ڕەبیع دەکاتە ( وەزیر ) .
بەڵێ ڕەبیعی لێزان لە مەسینە هەڵگرەوە بو بە وەزیر ..
خۆ مەبەستم هیچیش نی یە .