13/06/2017
كیسنجەر: جەنگی جیهانی سێیەم لە هەڵگیرساندایە
هێنری كیسنجەر وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا پێشبینی مەترسیدار بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی ئیسلامی دەكات، دووپاتیشی دەكاتەوە جەنگی جیهانی سێیەم بەڕێوەیە.
كیسنجەر كە شارەزایەكی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیاسەتی نێودەوڵەتیە، دوای بێ دەنگبوونی بۆ ماوەیەكی درێژ، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (دەیلی سكیپ)ی ئەمریكی، كۆمەڵێك مەترسی گەورەی گۆڕەپانی سیاسیی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستووەتەڕوو.
كیسنجەر ئاماژەی بەوە داوە كە جەنگی جیهانی سێیەم وا لەسەر ئاگر دەكۆڵێ و لێدانی ئێرانیش خاڵی دەستپێكی ئەم جەنگەیە، پاشان لەسەر ئیسرائیل پێویست دەكات زۆرترین ڕێژەی عەرەب بكوژێ و نیوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش داگیر بكات.
كیسنجەر دەڵێ "سوپای ئەمریكا پێی راگەیاندبووین كە ناچارن حەفت وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داگیر بكەن، ئەمەش بەهۆی گرنگییانەوە لەڕووی ستراتیژییەوە، بەتایبەتی كە خاوەنی نەوت و سامانی ئابووری ترن، لەمبارەیەوە تەنها یەك هەنگاو ماوە، ئەویش لێدانی ئێرانە".
هەروەها ئاماژە بەوە دەكات كاتێ چین و رووسیا بە خەبەر دێنەوە، تەقینەوە گەورەكە و جەنگە گەورەكە دەستی پێكردووە، لەم شەڕەشدا كەس سەركەوتوو نابێت، جگە لە ئیسرائیل و ئەمریكا. بۆیە دەبێ ئیسرائیل بە هەموو هێز و توانایەكی سەربازی و چەكیەوە،
چەندی لە توانای دابێ، زۆرترین ڕێژەی عەرەب بكوژێ و نیوەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش داگیر بكات.
كیسنجەر دووپاتی دەكاتەوە ئێستە دەنگی كوتانی دەهۆڵی جەنگ دەبیسترێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەی گوێی لێ نەبێ، نابیستەكانن.
باس لە گەنجانی ئەمریكا و ئەوروپاش دەكات كە لە دە ساڵی رابردوودا ڕاهێنانی باشیان لە شەڕەكاندا ئەنجام داوە و دەڵێ "كاتێك داوایان لێ دەكرێ لە شەقامەكاندا بڵاوبنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیشدارە شێتەكان (مەبەستی لە موسڵمانانە)، ئەوا فەرمانەكە جێبەجێ دەكەن و خاپووریان دەكەن (لێرەش هەر مەبەستی موسڵمانانە)".
كیسنجەر دەڵێ ئەمریكا و ئیسرائیل تابوتی مەرگیان بۆ رووسیا و ئێران ئامادە كردووە، ئێران دەبێتە دوا بزماری ئەم تابوتە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمریكا هەلێكی پێدان تا وا هەست بكەن چاك بوونەتەوە و هەست بە بوونی هێزی ساختەی خۆیان بكەن. دوای ئەوە بۆ تا هەتایە لەنێودەچن. ئینجا ئەمریكای ماسۆنی دەتوانێ كۆمەڵگەیەكی جیهانی نوێ دابمەزرێنێ، كە تیایدا تەنها شوێنی یەك حكومەتی خاوەن هێز و دەسەڵاتێكی ڕەها دەبێتەوە.
وەزیرەكەی پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا گوتیشی كە ئەو زۆر جار خەونی بە هاتنەدی پێشبینییەكانی ئەم ڕووداوانەوە بینیوە.
بۆ وەبیرهێنانەوە، كیسنجەر گەورەترین شارەزای حوكمداریە لە جیهان و یەكێ لە گەورەترین ئەندازیارانی سیستەمی نوێی جیهانیشە، ئەو ساڵی 1923 لە خێزانێكی یەهودی لە ئەڵمانیا لەدایك بووە.