مەڵبەندی کۆیەی یەكگرتوو

مەڵبەندی کۆیەی یەكگرتوو پەیجی فەرمی مەڵبەندی ١٦ی کۆیەی یەكگرتووی ئیسلامی کورد?

بەبۆنەی کۆچی دوایی (حاجی ڕێبوار موراد و کاک بەهزاد موراد و کاک دەریا دڵپاک) مەڵبەندی کۆیەی  یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پ...
01/06/2026

بەبۆنەی کۆچی دوایی
(حاجی ڕێبوار موراد و کاک بەهزاد موراد و کاک دەریا دڵپاک) مەڵبەندی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پرسە نامەیەک ئاراستە دەکات ...
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
((وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ))..
بۆ بەڕێزان / بنەماڵەی کۆچ کردوان
السلام علیکم ورحمة الله و بركاته

خەمبار و دڵگرانین بە کۆچی دوای (حاجی ڕێبوار موراد و کاک بەهزاد موراد و کاک دەریا دڵپاک) بەم کارەساتە دڵتەزێنە
‏ هەر لەم بۆنە خەمناکەدا بەناوی مەڵبەندی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی بنەماڵە و کەس و کار و خانەوادەو ستاف و تیمی مزگەوتی خێرخوازان و هاوڕێیانیان دەکەین ، لە خودای گەورە و پەرەوەردگاری بە بەزەیی داواکارین کۆچکردوان بخاتە بەر ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی و بە بەھەشت شادیان بکات ، سەبر و ئارامیش بە کەس و کارو خانەوادەکانیان ببەخشێت...
انا للە وانا الیە راجعون
مەڵبەندی ۱٦ ی کۆیەی یەککرتووی ئیسلامیی کوردستان
دووشەممە ١ /٦/ ٢٠٢٦

یەكگرتووی ئیسلامی پیرۆزبایی لە كۆمەڵی دادگەری دەكات بە بۆنەی (25) هەمین ساڵرۆژی راگەیاندنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان مەكتە...
31/05/2026

یەكگرتووی ئیسلامی پیرۆزبایی لە كۆمەڵی دادگەری دەكات

بە بۆنەی (25) هەمین ساڵرۆژی راگەیاندنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی رێكخستنەكان دەكات :

بەرێز / جەنابی مامۆستا علی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان

السلام علیكم ورحمة الله


بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەری جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بەجەنابت و بەڕێزانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم براو خوشكانی كۆمەڵ ئەكەین..
بەهیوای ئایندەیەكی گەشترو ساڵێكی تێكۆشانی نوێ و پڕ لەچالاكی و خەبات.
بۆ پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانی نێوانمان خوازیاری بەرەو پێشترو خزمەتی هاوبەش بۆ خزمەتی گەلەكەمان..

هەمیشە لەسەركەوتندابن ...


مەكتەبی سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
31/5/2026

یەكگرتووی ئیسلامی پیرۆزبایی لە یەكێتی نیشتمانی دەكات  بە بۆنەی (51) هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ...
31/05/2026

یەكگرتووی ئیسلامی پیرۆزبایی لە یەكێتی نیشتمانی دەكات


بە بۆنەی (51) هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆك و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و رێكخستنەكانی یەكێتی دەكات :

بەرێز / مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

سڵاو و رێز ...


بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بەجەنابی كاك بافڵ سەرۆكی یەكێتی و بەڕێزانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ڕێكخستنەكانی یەكێتی دەكەین..
بەهیوای ساڵێكی پڕ لەسەركەوتن و پێشكەوتن بۆ ئێوەی بەڕێز و پرۆسەی سیاسی كوردستان..
یادەكەتان لەكاتێكدایە كە گەل و نیشتمان پێویستی بەهیمەتێكی باڵاو پێشوە چونێكی باشتر هەیە بۆ یەكڕیزی و چارەسەری گرفتە ناوخۆیەكانی ناوماڵی هەرێم و عێراق و چاوەڕێی زۆرتر ئەكرێ لە بەڕێزتان لەم بارەیەوە..
بۆ پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانمان خوازیاری پێشكەوتن و بەتینترین لەپێناو خزمەتی زیاترو خەباتی هاوبەشی زۆرتردا..

سەركەوتووبن ...


مەكتەبی سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
31/5/2026

30/05/2026

قوربانی هاوبەشی هەرسێ رێکخراوی هانای خێرخوازی و رابیتەی مرۆیی و بەختەوەری لە شاری کۆیە

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پێشوازی لەمیوانانی جەژن دەکاتسەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەدووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، ب...
28/05/2026

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پێشوازی لەمیوانانی جەژن دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەدووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هۆڵی مامۆستا عومەر ڕێشاوی لەشاری سلێمانی، بەئامادەبونی ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و شورای ناوەندی و سەرکردایەتی و زانایانی ئاینی، پێشوازی لە میوانانی جەژن کرد.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری مەراسیمی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەكاتسەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 27/5/2026، بەڕێز ما...
27/05/2026

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری مەراسیمی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەكات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 27/5/2026، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەشاری سلێمانی بەشداری مەراسیمی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆزی كرد.

لەووتەیەكدا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ڕایگەیاند: بەداخەوە هەرێمی كوردستان توشی دۆخێكی چەقبەستوی سیاسی بۆتەوەو هیواخوازبوو ئەم جەژنە ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لەم دۆخە ڕزگاری ببیت.

سەبارەت بە هەوڵەكان و دەستپێشخەریەكەی كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان پێشكەش بەلایەنەكانی كرد، ڕایگەیاند: ئێمە قسەی خێرمان لەنێوان ئەو دوو لایەنە (پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) كردووە، بەئومێدی ئەوەی كە دۆخی هەرێمی كوردستان ئاسایی ببێتەوەو خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە.

لەتەوەرێكی دیكەی ووتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان تیشكی خستەسەر كارە خێرخوازییەكان و ڕایگەیاند: خێرخوازان ڕۆڵ و كاریگەری و گرنگی خۆیان هەبوەو جگە لەوەی لەناوخۆی هەرێمی كوردستان درێغیان نەكردووە، بۆ دەرەوەش قوربانی و هاوكارییەكانیان گەیاندووە كە ئەمەش سیمایەكی جوانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و خێرخوازانە.

‏هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان لە گەلی کوردستان و عێراق و موسڵمانانی جیهان پیرۆز ئەکەم ، لە خودای میهرەبان داواکارم بەخێر...
26/05/2026

‏هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان لە گەلی کوردستان و عێراق و موسڵمانانی جیهان پیرۆز ئەکەم ، لە خودای میهرەبان داواکارم بەخێرو خۆشی بیگێڕێتەوە بەسەر ئومەتی ئیسلام و سەرجەم مرۆڤایەتیدا ،
‏ کۆتایی بێت بەهەناسەی شەڕو داگیرکاری و ستەم، کوردستانەکەمان و عێراقەکەمان بەدووربێ لە گشت بەڵایەک ..

دیداری دیبلۆماسی و جوڵەی سیاسی   چەند ڕۆژەی بەڕێز جەنابی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەپەرۆشی دۆخی ناوخۆی هەرێم و شکاندنی چە...
24/05/2026

دیداری دیبلۆماسی و جوڵەی سیاسی چەند ڕۆژەی بەڕێز جەنابی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەپەرۆشی دۆخی ناوخۆی هەرێم و شکاندنی چەقبەستووی دۆخی سیاسی هەرێمە.

مامۆستا سەڵاحەدین و كاك مەسعود بارزانی كۆبوونەوە لە میانەی هەوڵە دیبلۆماسیەكانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و ئەو دەستپێشخەر...
24/05/2026

مامۆستا سەڵاحەدین و كاك مەسعود بارزانی كۆبوونەوە

لە میانەی هەوڵە دیبلۆماسیەكانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و ئەو دەستپێشخەریەی كە بۆ دەرچوون لە قەیران و چارەسەری ئەم چەقبەستووییە سیاسیەی لە هەرێم هەیە، ئەمرۆ یەك شەممە بەرواری 24/5/2026، بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی بەرێز كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد.

لە دیدارێكدا، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا .

كاك مەسعود بارزانی رۆڵی مامۆستا سەڵاحەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی بەرزنرخاند بۆ ئەو هەوڵ و دەستپێشخەریانەی كە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و نەهێشتنی ئەو گرژی و ناكۆكیانەی لە نێوان پارتی و یەكێتی دا هەن ، هیوای خواست كە هەموولایەك هەوڵی جدی بدەن بۆ دەرچوون لەم قەیرانە لە پێناو بەرقەراكردنی ئاشتی ئارامی و گێرانەوەی شكۆ بۆ دامەزراوە دەستوریەكان و خزمەتكردنی زیاتر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

لە بەرانبەردا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی پشتگیری كاك مەسعود بارزانی كرد و هیوای خواست هەموان بە بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بكەین.

23/05/2026

تاقیگەی ناوەندی کۆیە ڕێزلێنان دەبەخشێت بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

شەممە 23-5-2026 بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندی پزیشکی کۆیە و شاندێکی یاوەری سەردانی مەڵبەندی ۱٦ی کۆیەیان کرد و لەلایەن بەڕێزان کاوە مەمەند بەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەک لە کارگێڕانی مەڵبەند بەگەرمی پێشوازی کران،ئەمەو بەڕێز "دەشتی مەولود" بەڕێوەبەری تاقیگە وێڕای دەستخۆشی کردنی لە پای هەماهەنگی و خزمەتەکانی مەڵبەندی کۆیەی یەکگرتوو و کادیر و ئەندامانیان بۆ هەڵمەتەکانی ساڵانەی خوێن بەخشین و پشتیوانی کردنیان،ڕێزلێنانیان بەخشی بە مەڵبەندی ۱٦ی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و ڕۆڵیان بەرز نرخاند لە پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ خواست.لای خۆشیانەوە مەڵبەندی کۆیەی یەکگرتوو ئەم ڕێزلێنانەیان بەرز نرخاند و دووپاتیان کردەوە کە یەکگرتوو و کادیرەکانی هەمووکات لەخزمەتی کۆمەڵگەدان بێ جیاوازی.
جێ ی وەبیرهێنانەوەیە ساڵانە بەشی پیشەییەکانی مەڵبەندی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەهاوکاری دەستەی تەندروستکاران و دەستە پیشەییەکانی تر ،چەندین هەڵمەتی خوێن بەخشین ئەنجام دەدات لەشاری کۆیە.

Address

Koy Senjaq
WWW.KURDIMARD.COM

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مەڵبەندی کۆیەی یەكگرتوو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share