هۆبەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆیە

هۆبەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆیە هۆبەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆیە

08/03/2026
20/02/2026

ئاگادارییەک بۆ گشت خاوەن پڕۆژە و کۆمپانیاکان

ئاگاداری سەرجەم خاوەنکاران دەکەینەوە کە پڕۆسەی پێشکەشکردنی (زانیاری ساڵانە - بيان سنوي) بۆ ئەمساڵ بەشێوەى ئەلیکترۆنى ئامادە و پێشکەش دەکرێت.

بەپێی یاسا، هەر خاوەنکارێک لە سەرەتاى ساڵدا زانیارییەکانی پێشکەش نەکات، ڕووبەڕووی سزای دواکەوتن و ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە.

بۆ دووربوون لەم سزایە و ڕایی کردنی کارەکانتان بەشێوەیەکی یاسایی، ئەو خاوەنکارانەى تا ئێستا زانیارى ساڵانەیان پێشکەش نەکردووە، پێویستە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو (کۆتایی مانگ) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی (ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ - User & Password)ی تایبەت بە سیستەمەکە.
سیستەمى ئەلیکترۆنیی زانیارى ساڵانە:
www.gkrd.krd
بۆ زانیارى زیاتر سەبارەت بەم سیستەمە، لە تلیگرام لەگەڵمان بن:
https://t.me/gkrd_krd

ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى

18/09/2025

کەمترین مووچەى کرێکارى خانەنشینکراو زیاد کرا

پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (٢٥٩) لە ڕێکەوتى ٣/٧/٢٠٢٤، لە ئەنجومەنى کارگێڕیی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران بڕیار درا بە دیارکردنى ڕادەى هەرە کەمى مووچەى خانەنشینى کرێکاران بە بڕی (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار کە هاوتایە لەگەڵ مووچەى خانەنشینیی فەرمانبەرانى کەرتى گشتى.

ئەنجومەنى کارگێڕیی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران لە کۆبوونەوەى ژمارەى (١٧٩)ی خۆیدا سەبارەت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (٢٥٩) لە ڕێکەوتى ٣/٧/٢٠٢٤، پاڵپشت بە یاسای ژمارە (٤ی ساڵی ٢٠١٢)ی هەموارى یاسای پیادەکردنى یاسای خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران ژمارە (٣٩ی ساڵی ١٩٧١)، رادەى هەرە کەمى مووچەى خانەنشینى کرێکارانی دیار کرد کە بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (٩ی ساڵی ٢٠١٤)ی عێراقی بریتییە لە (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار.

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى (١٠٠٠) هەزار کرێکارى خانەنشینکراو هەیە، کە مووچەى مانگانەیان لەلایەن خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى دابین دەکرێت، خانەنشینکردنى کرێکاران بۆ ئەو کرێکارانەیە کە دەستەبەر کراون و بە هۆکارى هەڵکشانى تەمەن، گیان لەدەست دان یان پێکانى کار خانەنشین دەکرێن.

ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى

05/08/2025

دوای نوسراوی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر کۆنوسی لیژنەی کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە ، لەسەر راسپاردەی نوسینگەی بەرێز سەرۆک وەزیران رەزامەندی لەسەر درا کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە نابێت لە (٤٥٠٠٠٠) کەمتر بێت و کرێکاری ڕۆژانە نابێت لە (١٥٠٠٠)کەمتر بێت.

14/05/2025

پێشەنگای کاری کۆمپانیاکان لە ١٥ / ٥ / ٢٠٢٥ لەهۆڵی داخراوی فاکەڵتیی وەرزش لە زانکۆی کۆیە کاتژمێر ١١ له چوارچێوه ى کۆڵەگەکانی (سه ركه وتنى خوێندكاران)و(په ره پيدانى سه رچاوه كان)ى پلانى ستراتيژى٢٠٢٣-٢٠٢٧ى خۆی كار له سه رهاندانى كۆمپانياكان ده كات بۆهاتن بۆ زانكۆ وشاری کۆیە خستنە رووی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و شارەکە، له م چوارچيوه يه دا به به شدارى نزيكه ى ٤٠ كۆمپانيا ناوخۆيى وجيهانى له پيشانگاكه نزيكه ى ١٠٠ هه لى كاربۆ دەرچوانى زانكۆی كۆیەو شاره كه راده گه يندرێت.

01/05/2025

ئاگادارى...
شوێنى بەڕێوەچوونى پێشانگەى هەلى کار لە هۆتێل ڕۆتانا دەبێت

لەگەڵ داواى لێبووردنمان بۆ هەموولایەک، ئاگادارتان دەکەینەوە دووەمین پێشانگەى هەلى کار لە کوردستان، لە شارى سلێمانى/ هۆتێل ڕۆتانا دەبێت نەک کارگەى کولتوور کە پێشتر ڕامانگەیاندبوو، ئەمەش بەهۆى گونجاوى زیاترى هۆتێل ڕۆتانا بۆ ئەنجامدانى بڕگەکانى پێشانگاکە و بەشداربوونى زیاترى کارخوازان و کۆمپانیاکان.

دووەمین پێشانگەى هەلى کار لە کوردستان
ناونیشان: سلێمانى، شەقامى سالم، هۆتێل ڕۆتانا
ڕێکەوت: 4ی ئایارى 2025
کاتژمێر: 10:00ی بەیانى تا 5:00ی ئێوارە

بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ئەم لینکە بکە...
https://kar.molsa.gov.krd/News/7fd0cf2a-3301-41b7-adbb-8220e10aca67

به بۆنه ی جه ژنی كرێكارانى جيهانه وهده ستی ماندووبوونی کرێکارانی کوردستان ده گووشین که کار ده که ن بۆ پێشکه وتنی کومه ڵگ...
30/04/2025

به بۆنه ی جه ژنی كرێكارانى جيهانه وه

ده ستی ماندووبوونی کرێکارانی کوردستان ده گووشین که کار ده که ن بۆ پێشکه وتنی کومه ڵگای کوردستان له هه موو بواره کان دا که کۆڵه که ی سه ره کی ئاوه دانکردنه وه و پێشکه وتنی کوردستانن.

29/04/2025

ڕۆژى (یەکشەممە) ڕێکەوتى 4/5/2025 کاتژمێر 10:00ی بەیانى تا 5:00ی ئێوارە لە شارى سلێمانى، شەقامى سالم، کارگەى کولتوور، دووەمین پێشانگەى هەلى کار لە کوردستان دەکرێتەوە.

زانیارى زیاتر سەردانى پۆرتاڵى کار بکە...
https://kar.molsa.gov.krd/News/7fd0cf2a-3301-41b7-adbb-8220e10aca67

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٣ لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەکادیمیاى ڕاهێنانى ڕاهێنەران، لەشاری هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجام درائەم کۆبو...
23/04/2025

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٣ لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەکادیمیاى ڕاهێنانى ڕاهێنەران، لەشاری هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجام درائەم کۆبوونەوەیە بەمەبەستى ڕێکخستن و برەودان بوو بە ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەاڵیەتى و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە
پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

Address

کۆیە/چوارچرا
Koy Senjaq
46017

Opening Hours

Monday 08:00 - 02:00
Tuesday 08:00 - 02:00
Wednesday 08:00 - 02:00
Thursday 08:00 - 02:00
Sunday 08:00 - 02:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هۆبەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆیە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share