لیوای ٧١٣ی تایبەت

لیوای ٧١٣ی تایبەت ئەم پەیجە تایبەتە بە کار و چالاکییەکانی لیوای ٧١٣ی تایبەت

24/03/2026
23/03/2026

(بەناوی خوای گەورەو مهرەبان )

(پرسە نامە)

بەڕێزان بنەماڵەی کۆچکردو فەرماندە و تێکۆشەری گەلەکەمان (مام غەفور)

باوکی نەقیب /ئاکۆ غفور دەروێش جێگری فەوجی (٣)لیواکەمان

بەناوی سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی لیوای -٧١٣-ی تایبەت

پرسە و ماتەمینی ئاراستەی ئێوەو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و خۆمان دەکەین بۆ کۆچی دوایی هەڵۆ بەرزە فڕەکەی نیشتیمان (مامە غەفە )

لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و رێبوارانی ڕێی نەبڕاوە بن

إِنَّا‌‌ ‌لِلّهِ‌‌ ‌وَإِنَّـا‌‌ ‌إِلَيْهِ‌‌ ‌رَاجِعونَ

عمیدی مافپەروەر
یاسین مەولود عولا
فەرماندەی لیوای٧١٣ی تایبەت
٢٣ی ئازاری ٢٠٢٦

21/03/2026

کوردی / عربي / English

لیوا رکن " عمر ساڵح حسن " فەرماندەی هێزەکانی٧٠ هيزی پێشمەرگەی کوردستان هەمیشە لە سەنگەری بەرگریدایە بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان دەکات بەشێک نیە وهەرگیز نابێتە بەشێک لەو دۆخ و ململانیە نەخوازراوە ی کە ئێستا لە ناوچەکەدا سەری هەڵداوە .


--------------
اللواء الركن "عمر صالح حسن" قائد قوات ٧٠، يؤكد إستمرار قوات بيشمرگة كوردستان في أداء واجبها الوطني من مواقع الدفاع المتقدمة عن أرض كوردستان المباركة، وهي تقف على مسافة واحدة من جميع الأطراف، ولن تنخرط بأي شكل من الأشكال في التوترات أو النزاعات الطارئة التي تشهدها المنطقة في الوقت الراهن.

إعـــــــلام قـــــــوات ٧٠
---------------
“The Kurdistan Peshmerga forces are always on the defensive. They defend the holy land of Kurdistan and are not, and will never be, part of the unwanted situation and conflict that has emerged in the region.”

Staff Major General Omar Salih Hassan, Commander
of Forces 70

Forces 70 Media

👈 پەڕەی تایبەتی هێزەکانی ٧٠ لە تویتەر
https://twitter.com/Forces70
#کوردستان

#كوردستان

19/03/2026

کوردی / عربي / English

پەیامی پیرۆزبایی فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز



بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کەم ئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم هێزە ئەمنیەکان دەکەین .
هیوا خوازین ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی تەبایی و سەقامگیری ناوچەکەو شادومانی بۆ گەلەکەمان و مژدەی خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ هەموو لایەک ، خودای گەورە ڕۆژوو و پەرستشی تەواوی موسوڵمانان قبوڵ بكات ،
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت و کوردستان هەر ئاوەدان بێت.

فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦

—------------

رسالة تهنئة من قيادة قوات ٧٠ بمناسبة حلول عيد الفطر المبارك

إعـــــــلام قـــــــوات ٧٠

بمناسبة حلول عيد الفطر المبارك نتقدم بأصدق التهاني وأطيب التبريكات إلى عموم المسلمين في العالم، وجماهير شعب كوردستان، وذوي الشهداء الأكارم، ومعوقي جبهات القتال، والبيشمرگة الأبطال، وكافة الأجهزة الأمنية.

ونأمل أن يشكل هذا العيد المبارك محطة لتعزيز روح التآخي والتلاحم، وترسيخ الأمن والإستقرار في المنطقة، وأن يحمل في طياته بشائر الخير والرخاء والسلام لشعبنا ولكافة شعوب العالم، كما نسأل الله العلي القدير أن يتقبل صيام وقيام المسلمين.

كل عام وأنتم بخير، وعيد فطر مبارك، مع تمنياتنا الدائمة لكوردستان بمزيد من التقدم والإزدهار.

قيادة قوات ٧٠
٢٠ آذار ٢٠٢٦

—------------

Forces 70 Command’s Message on the Holy Eid al-Fitr

Forces 70 Media

On the occasion of the holy Eid al-Fitr, we extend our warmest congratulations to all the people of Kurdistan and all Muslims around the world, as well as to the proud families of the martyrs, wounded veterans, the heroic Peshmergas, and all security forces.

We hope this Eid becomes a source of unity and stability in the region, brings joy to our people, and delivers good news of prosperity and peace to all. May Almighty God accept the fasting and acts of worship of all Muslims.

May your Eid al-Fitr be holy, and may Kurdistan remain prosperous.

Forces 70 Command
March 20, 2026

👈 پەڕەی تایبەتی هێزەکانی ٧٠ لە تویتەر
https://twitter.com/Forces70
#کوردستان

#كوردستان

کوردی / عربي / Englishبافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی هێزەک...
17/03/2026

کوردی / عربي / English

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی هێزەکانی ٧٠ـی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووەوە.



لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە، ئامادەی بوون، دوایین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەکان لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق خرایەبەر باس.

سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و ناشبێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ، جەخت لە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەموو لایەک دەکەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە تەواوی هێزە ئەمنییەکان کرد وەک هەمیشە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لەپێشینەی کارەکانیان بێت و رێگەنەدەن لەلایەن هیچ گرووپ و لایەنێکی لادەر لە یاساوە مەترسی بۆ ژیانی خەڵکەکەمان دروست بکرێت.

-----------------

بافل جلال طالباني، رئيس الإتحاد الوطني الكوردستاني، يجتمع مع قادة ومسؤولي قوات ٧٠ في بيشمرگة كوردستان، إلى جانب عدد من مسؤولي الأجهزة الأمنية.

إعـــــــلام قـــــــوات ٧٠

وخلال الإجتماع، الذي حضره "شيخ جعفر شيخ مصطفى" مسؤول مجلس حماية المصالح العليا للإتحاد الوطني الكوردستاني، و "شالاو كوسرت رسول"، و "جلال شيخ ناجي" رئيس وكالة الحماية والمعلومات / المعلومات، و "هيوا أحمد" رئيس جهاز أمن إقليم كوردستان (الآسايش)، واللواء الركن "عمر صالح" قائد قوات ٧٠ في بيشمرگة كوردستان، جرى بحث آخر المستجدات العسكرية والأمنية في المنطقة، إلى جانب تداعياتها على إقليم كوردستان والعراق.

وأعلن الرئيس بافل طالباني خلال الإجتماع، بأن إقليم كوردستان ليس طرفاً في النزاع الإقليمي القائم، ولن يكون مصدر تهديد لأي من الدول المجاورة، مؤكداً إلتزامه بتعزيز علاقات الصداقة مع مختلف الجهات.

كما دعا كافة الأجهزة الأمنية، إلى الإستمرار في جعل أمن وإستقرار إقليم كوردستان أولوية قصوى، مؤكداً ضرورة منع أي مجموعة أو جهة خارجة عن القانون من تعريض حياة المواطنين للخطر.

-----------------

Bafel Jalal Talabani, President of the Patriotic Union of Kurdistan (PUK), met in Slemani with commanders and officials of the Kurdistan Peshmerga's Forces 70 and security agencies.

Forces 70 Media

At the meeting, which was attended by Sheikh Jaafar Sheikh Mustafa, Head of the PUK’s Supreme Interests Protection Council; Shalaw Kosrat Rasul; Jalal Sheikh Naji, Head of the Zanyari and Parastin/Zanyari Agency; Hiwa Ahmad, Head of the Kurdistan Region Security Agency (Asayish); and Staff Major General Omar Salih Hassan, Commander of the Peshmerga Forces 70, the latest military and security developments in the region and their impacts on the Kurdistan Region and Iraq were discussed.

President Bafel stated that the Kurdistan Region is not part of the ongoing regional conflict and will not pose a threat to any neighboring country, emphasizing their commitment to maintaining friendly relations with all parties.

Bafel Jalal Talabani also called on all security forces to continue prioritizing the protection of the stability and security of the Kurdistan Region and not allow any unlawful groups or parties to threaten the lives of the people.

👈 پەڕەی تایبەتی هێزەکانی ٧٠ لە تویتەر
https://twitter.com/Forces70
#کوردستان

#كوردستان

﷽ كل نفس ذائقة الموت                 صدق الله العظیمبەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مام(سلیم حمدامین مەرزانی...
15/03/2026



كل نفس ذائقة الموت
صدق الله العظیم

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مام(سلیم حمدامین مەرزانی) مان پێگەیشت کە دەکاتە باوکی شەهیدان( شەهید کەریم و شەهید قەهار)

بەڕێزان(عقید حمەرەنجە و مقدم ڕزگار و شوان و عبدولسەلام وبەهرەم ) بەو بۆنەیەوە بەناوی سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی لیوای٧١٣ی تایبەت پرسەو سەرەخۆشی خۆمان رادەگەنین و داواکارین لە خوای گەورە ، کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری دڵی بنەماڵە و ئازیزانی خوالێخۆشبوو بدات.

عمیدی مافپەروەر
یاسین مەولود عولا
فەرماندەی لیوای٧١٣ی تایبەت

21/02/2026

کوردی / عربي / English

بەردەوامی مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی لیواى ٧١٣ی هێزه‌كانى ۷۰ .



به‌ مه‌به‌ستى گرنگیدانى فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى ٧٠ به‌ پرۆسەی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە، لیوای ٧١٣ی هێزەکانی ٧٠ بەردەوامە لە ئەنجامدانی ڕاهێنانی سەربازیی چڕ و پێشکەوتوو بە ئاستێکی بەرزی سەربازی لەڕوویی توانایی و جەستەیی و پلانى ستراتیژی جەنگی بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنیکەکانی دەستگیرکردنی تیرۆریستان له‌ شوێنه‌ داخراوه‌كاندا بە پشت بەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و هەماهەنگیی نێوان تیمەکان .

—------

اللواء ٧١٣ التابع لقوات ٧٠ يواصل إجراء التمارين والتدريبات العسكرية

إعـــــــلام قـــــــوات ٧٠

في إطار الإهتمام الكبير الذي توليه قيادة قوات ٧٠ بعملية التدريب والتأهيل المستمر لقوات البيشمرگة، يواصل اللواء ٧١٣ تنفيذ تدريبات عسكرية مكثفة ومتقدمة، وتركّز هذه التدريبات على رفع الكفاءة البدنية والقدرات القتالية، إضافةً إلى تطوير الخطط والإستراتيجيات الحربية، مع إعتماد أحدث التقنيات في ملاحقة وإعتقال العناصر الإرهابية داخل الأماكن المغلقة، وذلك بالإستناد إلى معلومات إستخبارية دقيقة وتنسيق عالٍ بين الفرق الميدانية.

—------

Training Exercises Ongoing at Forces 70's 713th Brigade

Forces 70 Media

As part of Forces 70 Command’s commitment to strengthening Peshmerga training, the 713th Brigade is conducting advanced military exercises focused on physical readiness and operational planning, using modern tactics for apprehending terrorists in confined environments based on accurate intelligence and coordinated team operations.

👈 پەڕەی تایبەتی هێزەکانی ٧٠ لە تویتەر
https://twitter.com/Forces70
#کوردستان

#كوردستان

09/02/2026

کوردی / عربي / English

پشکنەری گشتی سەربازی هێزەکانی ۷۰ لیوای ۷۱۳ بەسەردەکاتەوە



بەمەبەستی چاودێری کردن و پشکنین ئەمڕۆ ۹ی شوباتی ۲۰۲٦ لیژنەی پشکنینی سەربازی هێزەکانی ۷۰ بە سه‌رۆكایه‌تى لیوا "شینە محسن طه" پشکنەری گشتی سەربازی و به‌ یاوه‌رى ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پشکنەری گشتی سەربازی هێزەکانی ۷۰ سەردانی لیوای ۷۱۳ هێزەکانی ۷۰ یان کرد، و لەلایەن "عمید یاسین مولود عولا" فەرماندەی لیوای ٧١٣ و ئەفسەران و پێشمەرگەکانی لیوا به‌ گه‌رمى پێشوازیان لێکرا،

لەچوارچێوەی گرنگیدان بەپلان و پشکنینی سەربازی پشکنەری گشتی هێزەکانی۷۰ و به‌ مه‌به‌ستى باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارە سەربازی و ئیدارییەکان لەڕوویی بابەتی لۆجستی و کەرەستەی سەربازی و ئامادەیى سەربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ ، سەرجەم بەشە جیاوازەکانی لیوای ۷۱۳ی بەسەرکرده‌وه‌ و پشکنینی گشتی تێیدا ئەنجامدا .
هاوکات لەو بەسەرکردنەوەدا پشکنینی تەواو بۆ باره‌گاى لیواى ۷۱۳ و نوسینگه‌ی ئیدارى و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی و ئامێرە سەربازییەکان و شێوازی پاراستن و چاککردنەوەیان و كۆگاى خۆراك و شوێنی نان خواردن و شوێنی حەوانەوەی پێشمه‌رگه‌ و گۆڕه‌پانى مه‌شق كرا ، هه‌روه‌ها هەڵسەنگاندنی تەواويان بۆ میکانیزمی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی كردو جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامی ڕاهێنانە جەستەیی و تەکنیکییەکان بۆ ئەوەی پێشمەرگە هەمیشە لەوپه‌ڕى ئامادەباشیدا بێت ، پشکنەرى گشتى هێزەکانی ۷۰ چەند ڕێنمایی و ڕاسپاردەی نوێى ئاراستەی لیواى ۷۱۳ کرد بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری کاروباری ناوخۆیی و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی هێزەکان لە قۆناغی داهاتوودا .

ئەم سەردان و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پشكنینى گشتى هێزەکانی ۷۰ لە کاتێکدایە کە هێزەکانی پێشمەرگە لە پرۆسەیەکی گشتگیری چاکسازی و ڕێکخستنەوەدان .نیشانەی گرنگیدانی فەرماندەیی هێزه‌كانى ۷۰یه‌ بە یەکە مەیدانییەکان و هەوڵێکە بۆ هاوتاکردنی سیستەمی سەربازی هەرێمى كوردستان لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، بە جۆرێک کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بە باشترین شێوە زامن بکرێت.

—----------

المفتش العسكري العام لقوات ٧٠ يتفقد اللواء ٧١٣

إعـــــــلام قـــــــوات ٧٠

ضمن إطار أعمال المتابعة والتفتيش، زارت لجنة التفتيش العسكري لقوات ٧٠، اليوم الإثنين، الموافق ٩ شباط ٢٠٢٦، اللواء ٧١٣ التابع لقوات ٧٠، وذلك برئاسة اللواء "شينه محسن طه" المفتش العسكري العام، وبمرافقة عدد من ضباط التفتيش،
وكان في إستقبال اللجنة وبحفاوة العميد "ياسين مولود عولا" آمر اللواء ٧١٣، وضباط وبيشمرگة اللواء.

وفي سياق تعزيز التخطيط والتفتيش العسكري، وحرصًا من المفتشية العامة لقوات ٧٠ على الإرتقاء بمستوى الأداء العسكري والإداري، وخاصة فيما يتعلق بالجوانب اللوجستية والتجهيزات والجاهزية القتالية لقوات البيشمرگة، جرى الإشراف على جميع الأقسام والوحدات التابعة للواء ٧١٣، وتنفيذ عملية تفتيش عامة وشاملة فيها.

وتخللت الزيارة الميدانية عملية تفتيش شاملة شملت مقر اللواء ٧١٣، والمكاتب الإدارية، ومستودعات الأسلحة والذخيرة والمعدات العسكرية، فضلًا عن آليات حفظها وصيانتها، إلى جانب مخازن التموين، وأماكن الطعام والإستراحة، وساحات التدريب الخاصة بمقاتلي البيشمرگة، كما جرى تقييم منظومة التدريب العسكري، مع التشديد على أهمية الإستمرار في التدريبات البدنية والفنية لضمان الجاهزية الدائمة للقوة، وفي هذا الإطار، وجّه المفتش العام لقوات ٧٠ جملة من الإرشادات والتوصيات إلى قيادة اللواء ٧١٣، تصب في إطار تطوير الأداء الداخلي وتعزيز كفاءة القوات إستعدادًا للمراحل القادمة.

وتندرج الزيارات التفقدية التي تجريها مديرية التفتيش العام لقوات ٧٠ ضمن مرحلة حساسة تشهد فيها قوات البيشمرگة عملية إصلاح وإعادة هيكلة شاملة، وتعكس هذه الجولات حرص قيادة قوات ٧٠ على دعم ومتابعة الوحدات الميدانية، والعمل على تطوير المنظومة العسكرية في إقليم كوردستان بما يتماشى مع المعايير الدولية، وبما يسهم في ترسيخ الأمن والإستقرار وضمان حماية المنطقة على نحو فعّال ومستدام.

—----------
General Inspector Visits 713th Brigade

Forces 70 Media

On January 9, 2026, the Military Inspection Committee, led by Major General Shina Muhsin Taha, Forces 70 General Inspector, accompanied by several inspectors, visited the headquarters of the 713th Brigade. The delegation was received by Brigadier General Yasin Mawlud Awla, commander of the brigade, along with officers and personnel.

As part of the military inspection plan to enhance military and administrative performance, the committee inspected all brigade sections, including logistics, military equipment, and combat readiness.

The inspection covered the brigade headquarters, administrative offices, weapons and ammunition depot, military equipment and maintenance methods, food storage facilities, dining hall, accommodations, and training field. The committee also reviewed training methods and stressed the importance of maintaining physical and technical training to ensure constant readiness.

The General Inspector issued several instructions and recommendations to improve internal affairs and enhance operational efficiency in the next phase.

The visit was part of the ongoing activities of the Forces 70 General Inspection Directorate during the comprehensive reform and reorganization of the Peshmerga forces. They reflect the Forces 70 Command’s commitment to supporting field units and aligning the Kurdistan Region’s military system with international standards to ensure stability and security.

👈 پەڕەی تایبەتی هێزەکانی ٧٠ لە تویتەر
https://twitter.com/Forces70
#کوردستان

#كوردستان

21/01/2026

کوردی عرەبی ئینگلیزی

چوارشەمە ٢١-١-٢٠٢٦

بە ئامادەبونی عمدی مافپەروەر/یاسین مەولود عەولا فەرماندەی لیوای(٧١٣)تایبەت و فەرمادەو ئەفسەرانی لیوا

پێشوازی کرا لە ژمارەیەك ئەفسەرو کارمەندی لیوای(٧١٣) بە مەبەستی پێشکەش کردنی سوپاس و پێزانینی لیوا،

کە لەماوەی رابردوو لە شاری بەغداد بەشداریان کردبوو لە خولێکی (قوات خاصە )الاستسنائتە ژمارە/٣٠ بە ئەنجامێکی زۆرباش بروانامەیان بە دەست هێناوە

لە وتەیەکیدا فەرماندەی لیوای لیوای (٧١٣) وێرای دەستخۆشی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە بەدەست هێنانی ئەو زانستە سەربازیەو سودگەیاندن بە مەشقی سەربازی هێزی پێشمەرگەی لیوای٧١٣ی تایبەت

ڕاگەیاندنی لیوای(٧١٣)ی تایبەت
———————————————————

الكردية العربية الإنجليزية

الأربعاء ٢١-١-٢

بحضور العميد مفبروار ياسين مولود أولا، قائد اللواء ٧١٣ الخاص، وقادة وضباط اللواء

شكر قائد اللواء ٧١٣ ضباط وموظفي اللواء على مشاركتهم في دورة القوات الخاصة الاستثنائية رقم ٣٠ في بغداد، وعلى استفادتهم من التدريب العسكري لقوات البيشمركة التابعة للواء ٧١٣ الخاص.

اعلام اللواء ٧١٣ الخاص

Kurdish Arabic English

Wednesday 21-1-2

In the presence of Brigadier Mafparwar / Yasin Mawlod Awla, commander of the 713th Special Brigade and commanders and officers of the brigade

The commander of the 713th Brigade thanked the officers and employees of the 713th Brigade for their participation in the course (Special Forces) Exceptional No. 30 in Baghdad Military and benefit from military training of the Peshmerga forces of the 713th Special Brigade

Announcement of the 713th Special Brigade

19/01/2026

کوردی / عربي / English

ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی كۆچ كردوو عمید "محمد ئەحمەد عباس" فەرماندە و تێکۆشەری دێرین له‌ شارى كۆیه‌ بەڕێوەچوو



ئەمڕۆ، ١٩کانونی دووەمی٢٠٢٦، به‌ سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى لیواى ٧١٣ى هێزه‌كانى ۷۰ بەئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی و فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە ئه‌فسه‌ره‌ باڵاكانى هێزه‌كانى ۷۰ و و بەرپرسانی سەربازی و نوێنەرانی پارت ولایەنە سیاسیەکان و کەسوکاری سەربەزی شەهیدان و هاوڕێ و هاوسەنگەران و کەس و کارو بنەماڵە و خانەوادەی كۆچ كردوو ، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی عمید "محمد ئەحمەد عباس" ناسراو بە عمید"محمد نێرەگینی"فەرماندە و تێکۆشەری دێرین و ئه‌فسه‌رى پلە باڵا لە فەرماندەیی هێزی یەدەگی هێزه‌كانى٧٠ له‌ شارى كۆیه‌ بەرێوەچوو .

ڕێوڕەسمەکە بە وەستانی خولەکێک بە بێدەنگی بۆ ڕۆحی پاکی عمید "محمد ئەحمەد عباس" و سەرجەم شەهیدان و تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر لە لایەن بەڕێز لیوا "شینە محسن تەها" پشکنەری گشتی سەربازی هێزەکانی ۷۰ ووتاری فەرماندەیی هێزەکانی ۷۰ خوێندرایەوە، کە تیایدا هاوخەمی و هاوسۆزی فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى ۷۰ى بۆ کەسوکاری شەهید عمید"محمد نێرەگینی"دەربڕی و ڕۆڵ و خەباتی له‌ مێژوى پێشمه‌رگایەتى به‌رز نرخاند و ڕایگەیاند کە لەدەستدانی فه‌رمانده‌یه‌كى دڵسۆزی وەک عمید "محمد ئەحمەد عباس" خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، هەروەها ئاماژەی بە دڵسۆزی و بەرزی هەستی نیشتمان پەروەری كرد و ڕایگه‌یاند ئه‌و وەک سەرمەشقێک وابوو بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی لە جێبەجێ گەیاندنی ئەرکەکانی بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبوردویەوە ، لەکۆتایی ووتارەکەیدا لیوا "شینە محسن تەها" هیوای خواست جێگای عمید"محمد نێرەگینی"و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان بەهەشتی بەرین بێت
لە بەشێکی تری مەڕاسیمەکەدا بروسكه‌ى ماته‌مینى لیواى ٧١٣ى هێزه‌كانى ۷۰ بۆ عمید "محمد ئەحمەد عباس" خوێندرایەوە و تیایدا ڕۆڵ و خه‌باتى به‌رز نرخێندرا وه‌ك فەرماندەی لیوای ٧١٣ى تایبەت له‌ ڕابردودا و دواتر وێستگەکانی ژیانی كۆچ كردوو بۆ به‌شداربوان له‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا خرایه‌ ڕوو ، هەروەها پەیامی وەفاداری و هاوخەمی هاوسەنگەرانی گەیەندرا بە خانەوادەکەی .
دواتر لەلایەن هاوڕێ و هاوسەنگەران و خانەوادەی عمید "محمد ئەحمەد عباس"چەند مۆمێک داگیرسێندرا وەک وەفایەک بۆ ڕۆحی پاکی شەهید و تەواوی شەهیدانی کوردستان.

جێی ئاماژەیە لە ڕێکەوتی١٦ی كانونى یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕوداوی هاتووچۆ عمید " محمد ئەحمەد عباس " گیان لەدەست دەدات و بۆ هەتا هەتایە گیانی و چاوەکانی ئەسپاردەی خاکی پیرۆزی کوردستان دەکات . چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە، سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی کۆچ کردوو و تەواوی شەهیدانی کوردستان.

—------

إقامة مراسم أربعينية القائد والمناضل المخضرم العميد "محمد أحمد عباس" في مدينة كوية

إعـــــــلام قـــــــوات ٧٠

أُقيمت اليوم الإثنين، الموافق ١٩ كانون الثاني ٢٠٢٦، في مدينة كوية "كويسنجق"، وبإشراف مباشر من اللواء ٧١٣ التابع لقوات ٧٠، وبمشاركة واسعة من القيادات الحزبية والحكومية والعسكرية، وقادة قوات البيشمرگة، وكِبار ضباط قوات ٧٠، وممثلي الأحزاب والقوى السياسية، إضافة إلى ذوي الشهداء الأكارم ورفاق السلاح، وذوي وعائلة الفقيد، مراسم أربعينية القائد والمناضل المخضرم، العميد "محمد أحمد عباس"، المعروف بالعميد "محمد نێرەگيني"، أحد كِبار ضباط قيادة قوات الإحتياط التابعة لقوات ٧٠.

وأستُهلّت المراسم بالوقوف دقيقة صمت تكريماً لروح العميد "محمد أحمد عباس" الطاهرة، ولأرواح كافة الشهداء والمناضلين في مسيرة نضال وتحرير كوردستان.

عقب ذلك، ألقى اللواء "شينه محسن طه"، المفتش العسكري العام لقوات ٧٠، كلمة القيادة والتي عبّر فيها عن تعازي ومواساة قيادة قوات ٧٠ لذوي الشهيد العميد "محمد نێرەگيني"، مشيداً بدوره ونضاله في تاريخ البيشمرگة، مؤكداً أن فقدان قائد مخلص كالفقيد يُعد خسارة كبيرة لقوات بيشمرگة كوردستان، مشيراً إلى إخلاصه العالي وروحه الوطنية السامية، مبيناً أنه كان مثالاً يُحتذى به لرفاقه في أداء واجباتهم بكل تفانٍ وإخلاص ونكران للذات، وفي ختام كلمته، دعا اللواء "شينه محسن طه" الله عز وجل أن يكون مثوى العميد "محمد نێرەگيني" وجميع شهداء طريق تحرير كوردستان في جنات النعيم.

وفي فقرة أخرى من المراسم، تمت تلاوة بيان التعزية الصادر عن اللواء ٧١٣ التابع لقوات ٧٠، والذي أُشيد فيه بالدور النضالي والمسيرة المشرفة للعميد "محمد أحمد عباس"، ولا سيما خلال توليه قيادة اللواء ٧١٣ الخاص في مراحل سابقة، كما تم إستعراض أبرز محطات حياته النضالية أمام الحضور عبر تقنية الفيديو كونفرانس، فضلاً عن نقل رسائل الوفاء والمواساة من رفاقه إلى عائلته الكريمة، وأُختُتمت الفقرة بإشعال الشموع من قبل رفاق الفقيد وأفراد أسرته، تعبيراً عن الوفاء لروحه الطاهرة

X (formerly Twitter) (https://twitter.com/Forces70)
Forces 70 () on X
Forces 70 Command, Official Twitter.

﷽ كل نفس ذائقة الموت                 صدق الله العظیمبەڕێزان کەس و کارو خانەوادەی کۆچکروو. بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەو...
26/12/2025



كل نفس ذائقة الموت
صدق الله العظیم

بەڕێزان کەس و کارو خانەوادەی کۆچکروو. بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ن.ض.د.٦
(ريبان وهاب رحمن حمدامين )
پێشمەرگە لە فه وجى يه ك ليواى (٧١٣ )مان پێ گەیشت

بەناوی سەرجەم لیوای (٧١٣)ی تایبەتەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان رادەگەنین و داواکارین لە خوای گەورە ، کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری دڵی بنەماڵە و ئازیزانی خوالێخۆشبوو بدات.

عمیدی مافپەروەر
یاسین مەولود عولا
فەرماندەی لیوای٧١٣ی تایبەت

Address

Koya
Koy Senjaq

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لیوای ٧١٣ی تایبەت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category