بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - گەرمیان

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - گەرمیان خێزان بەنرخترین شتە مرۆڤ خاوەنیەتی، چونکە نیشتمانە بچوکەکەیەتی کە لە هەموو کاتێکدا پەنای بۆ دەبات

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێتبڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق،...
03/06/2026

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمـــی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ۝ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّ...
02/06/2026

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ۝ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

بەناوی بـەڕێز بـەڕێوەبــەر و سەرجــەم ئەفســەر و کارمــەنـــدان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پـرسە و سەرەخۆشی خـۆمان ئـــاڕاستــەی کـارمــــــەنـدی نـوسیــنـگــــــەی ڕزگاری (شێرۆ جاسم محمد )دەکـــەین بەبۆنەی کۆچی دوای (باوک) ی بەڕێــــزیــــانەوە، داواکارین لــە خـوای گـەورە سـەبـووری و ئـارامی بـبـەخشێـت بە خـانــەوادە بەڕێزەکەیان و کۆچکردو بەبەهەشتی بەرین شادبکات..

#ڕاگەیاندن #وپەیوەندیەکان

بەڕێوەچوونی مینی کۆنفرانسێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، ...
01/06/2026

بەڕێوەچوونی مینی کۆنفرانسێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان

ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، مینی کۆنفرانسێک بە ناونیشانی (ئایندەی منداڵ لە دیدگای یەکێتیدا، لەنێوان پاراستنی یاسایی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەدا)، لەلایەن بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان بەڕێوەچوو.

لەو مینی کۆنفرانسەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بەشداری کرد و بابەتێکی بە ناونیشانی (منداڵ لە نێو ملمڵانێ خێزانییەکاندا) پێشکەش کرد، کە تیشکی خستە سەر گرنگی پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی منداڵ، بە تایبەتی لە کاتی کێشە و ململانێ خێزانییەکاندا، و کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانیان لەسەر ژیانی منداڵان.

هەروەها، گرنگی هاوبەشی دامەزراوە حکومی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ پاراستنی منداڵان و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و تەندروست بۆ گەشەکردنیان، باس کرا.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، لەلایەن بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش کرا بە بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، وەک هەڵسەنگاندنێک بۆ ڕۆڵ و هەوڵە بەردەوامەکانی لە گەیاندنی ئەرک و کارەکان، خزمەتکردنی منداڵان و پاراستنی مافەکانیان لە کۆمەڵگەدا لە ماوەی ڕابردوودا.

١١جۆزەردانی ٢٧٢٦ کوردی

ڕۆژی جیهانی منداڵان – ١ی حوزەیران، لە هەموو منداڵانی جیهان پیرۆزبێتبەبۆنــەی ڕۆژی جیـــهانی منداڵان کە ســــاڵانە لە ١ی ...
01/06/2026

ڕۆژی جیهانی منداڵان – ١ی حوزەیران، لە هەموو منداڵانی جیهان پیرۆزبێت

بەبۆنــەی ڕۆژی جیـــهانی منداڵان کە ســــاڵانە لە ١ی حــوزەیران لەهەرێمی کوردستان و زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا یاد دەکرێتەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو منـــداڵان دەکەیـــــن ئەو نەوەیەی کە هیوای ئایندە و بناغەی کۆمەڵگایەکی تەنـدروست و پێشکەوتوون.

ئەم ڕۆژە بۆ جەختـکردنەوەیە لەسەر گرنگی پاراستنی مافــەکانی منـــداڵان، دابیـــــنکـردنی ژینــــگەیەکی ئارام و تەنـــــدروست بۆ گەشەکردنیان، و دورخستنەوەیان لە هەر جۆرە توندوتـیژی، گوێ پێنەدان و مەترسییە کۆمەڵایەتییەکان تەرخان کراوە.

هەروەها، پێویستە هەموومان بە هەستی بەرپرسیارییەوە هەوڵ بدەین بۆ پشتگیری و پاراستنی منداڵان، چونکە پاراستنی منداڵ، پاراستنی ئایندەی کۆمەڵگایە.
#ڕاگەیاندن #پەیوەندیەکان
١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦

پـــەیــامـــی پــیـــرۆزبــایـــی جـــەژن بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ{ ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ ا...
26/05/2026

پـــەیــامـــی پــیـــرۆزبــایـــی جـــەژن

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ}

پیرۆزبایی هاتنی جـەژنی قوربانی پیــرۆز لە سەرجەم موسوڵمانان بەگشتی وخەڵکی کوردستان بەتایبــەت دەکەین، هیوادارین جەژنی قوربان ببێتە هـــــەوێنـی ئاشتــــــی و ئارامی نــاو خێزانــــــەکان و کۆمەڵگاکــەمان و بنەمای ژیانێکی پڕ خۆشگوزەران بــۆ تاک بەتاکی خێــــزانەکانــمان .

#ڕاگـــــەیاندن و #پەیــوەندیەکان.

٦ جۆزەردانی ٢٧٢٦ کوردی

پێــــشوازیکـــردنئەمڕۆ ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦، بەڕێـز ( جیهان محــــمد) بەڕێـــوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کتێبـــخانە گشـــتیەکانی ...
25/05/2026

پێــــشوازیکـــردن

ئەمڕۆ ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦، بەڕێـز ( جیهان محــــمد) بەڕێـــوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کتێبـــخانە گشـــتیەکانی گەرمیان، ســــەردانی بەڕێوەبــــــەرایەتیــــمانی کرد، بەمــــــەبەستی پیــــرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان.

لە لایەن بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمانەوە، پێشوازیی لێکرا و گفتوگۆی هاوبەش ئەنجامدرا سەبارەت بە هەڵمەتی هــوشیاری، چۆنـــیەتی ئەنجامـــــــدانی کاری هاوبەش، پاراستنی خێـــــزان و بڵاوکردنەوەی کەلتوری ناتوندوتیژی لە ناو خێزانەکاندا.

#ڕاگەیاندن #پەیوەندیەکان

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ۝ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّ...
25/05/2026

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ۝ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

بەناوی بـەڕێز بـەڕێوەبــەر و سەرجــەم ئەفســەر و کارمــەنـــدان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پـرسە و سەرەخۆشی خـۆمان ئـــاڕاستــەی کـارمــــــەنـدی نـوسیــنـگــــــەی کــــــەلار (فلاح قادر محمود )دەکـــەین بەبۆنەی کۆچی دوای (بــــرای) ی بەڕێــــزیــــان، داواکارین لــە خـوای گـەورە سـەبـووری و ئـارامی بـبـەخشێـت بە خـانــەوادە بەڕێزەکەیان و کۆچکردو بەبەهەشتی بەرین شادبکات..

#ڕاگەیاندن #وپەیوەندییەکان

٢٥ ی ئــایـــار ٢٠٢٦

ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو شەممە (30ی ئایاری 2026) پشووی فەرمی دەبێبەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێش...
25/05/2026

ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو شەممە (30ی ئایاری 2026) پشووی فەرمی دەبێ

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو ڕۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێ.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری.

بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی نوسیــــنگەی کەلار، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانی کرد، کە لەلایەن لێپرسراو و ئەفس...
22/05/2026

بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی نوسیــــنگەی کەلار، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانی کرد، کە لەلایەن لێپرسراو و ئەفسەران و کارمەندانی نوسینگەکەوە پێشوازی لێکرا.
ئامانجی ئەم سەردانە، لە نزیكـــــەوە ئاگاداربـــوون بوو لـــــە کار و چالاکییەکان و تیشک خســـتنەسەر کەم‌وکورتییەکان، بۆ ئەوەی بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر، باشترین خزمــــــــــەت بە هاووڵاتیان پێشکەش بکرێت. هەروەها ئاگاداری کاری لێکۆڵینەوە و دۆسیەکان بوون.

لە کۆتایی سەردانەکـــەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبـــــەرایەتیمـان لەگەڵ لێپرسراوی نوسینگەی کەلار، ســەردانی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانیان کرد، بۆ ئاگاداربوون لە ئیش و کار و دۆسیە هاوبەشەکان.

راگەیەندراوى کۆبوونەوەى لیژنەى ئەمنى ئیدارەى گەرمیانئەمڕۆ (١٨/٥/٢٠٢٦) بەسەرپەرشتى بەڕێز سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و ب...
18/05/2026

راگەیەندراوى کۆبوونەوەى لیژنەى ئەمنى ئیدارەى گەرمیان

ئەمڕۆ (١٨/٥/٢٠٢٦) بەسەرپەرشتى بەڕێز سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و بەبەشـــداری بەڕێوەبــــــەری بەڕێوەبەرایەتیــــمان و بەڕێوەبەرى دادمودەزگاکانى (ئاسایش، پۆلیس، هاتوچۆ، پۆلیسى دارستان و ژینگە، بەرگرى و فریاکــەوتن، بەرگرى شارســــــــتانى، نوینەرایەتى هــــــێزەکانى پێشمەرگە، دژەتــــــیرۆر، کۆمــــــاندۆ، ئۆپەراسیۆنى ئاسایش، بەشـــى ئاسایشى زاڵگــەکانى گەرمیان، و خێزان، ئاسایشى مەرزى پەروێزخان) کۆبوونەوەى لیـــژنەى باڵاى ئەمنى لە دیوانى ئیدارەى گەرمیان بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا، رێکارە پێویستە ئەمنییەکان تاوتوێى کران و بۆ لێپێچیــــــنەوە لە سەرپێچیکاران ئەرکى دامودەزگا ئەمنییەکان دەستـــــنیشان کرا و، ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە دران:

١. رێگرکردن لە هەڵگرتنى چەکى بێ مۆڵەت، بۆ ئەو مەبەســـــــتە دەزگاکانى ئاسایش و پۆلیس و یەکە ئیدارییەکان لە گشت قەزا و ناحیەکان رێکارى پێوست دەگرنەبەر.

٢. دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى کە فەرمانى دەستگیکردنیان هەیە و تا ئێستا دەستگیرنەکراون.

٣. رێگریکردن لە تەقەکردن لە بۆنەکانـــــــدا و گرتنەبەرى رێکــارى پێوست بەرامبەر تەقەکەران بەجۆرێک دەستگیربکرێــــن و بدرێنە دادگا.

٤. پشکنینى کافتریا و چایخانەکان و دەستگیکردنى ئەو گەنجانەى چەقۆ و کەرەستەکانى شەڕکرندن هەڵدەگرن.

٥. لێپرسینەوە و دەستبەسەرداگرتنى ئەو ئۆتۆمبیلانەى کە تابلۆیان پێوە نیە و بەبێ مۆڵەت جامیان رەشکـــــــردووە، بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسى هاتوچۆ بە هەماهەنگى لەگەڵ دامــــودەزگا ئەمنیەکانى تر رێکارەکان دەگرنەبەر.

٦. لێپرسینەوە و دەستبەسەرداگرتنى ئەو ماتـــــۆرسکیــــلانەى کە بەشێوەى گروپ نمایش دەکەن لە شەقام و شوێنەگشتییەکانــدا و هاوڵاتیان بێزاردەکەن بۆ ئەو مەبەستە هێزەکانى ئاسایش هاوکارى پۆلیسى هاتوچۆ دەکەن، هاوکات دەستـــــــبەسەردا گــرتنـــــى ئەو ئۆتۆمبیـــلانەى لە شـــــەقامەکاندا نمایـــــش دەکەن و دەبنە هۆى بێزارکردنى هاوڵاتیان.

٧. گرتنەبەرى رێکارى پێویست بەرامبەر شۆفێرانى ئەو ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسکیلانەى کە لە بەردەم قوتابخانە و خوێندگەکان کێشە و گرفت دروست دەکەن.

٨. رێگریکردن لە وەستانى ئۆتۆمبیلى بارهەڵگەر و تانکەر لە شەقام و کۆڵانەکان بۆ ئەو مەبەســـــتە، یەکە ئیدارییـــــەکان و شارەوانى، لەگەڵ هاتوچۆ شوێنی پیویستان بۆ دابین بکەن.

٩. پشکنینى شوێنکارەکانى جوانکارى و چاککردنەوە، بۆ رێگریکرن لە فرۆشتنى کەرەستە قەدەغەکراوەکانى ئۆتۆمبیل و ماتۆرسکیل.

١٠. توندترکردنى رێکارەکان بەرامبەر بەو کەسانەى راو دەکەن لە هەر پێگە و بەرپرسیارەتییەک بن بۆ ئەو مەبەستـــــــــە پۆلیسى دارستان، بەهاوکارى دەزگانى ئاسایش و پۆلیس و کـــــۆماندۆ و دژەتیرۆر و هێزەکانى پێشمەرگە، رێکارى پێویست دەگــــــرنەبەر.

١١. لە وەرزى دروینە و دەغڵ دان، بەرگرى شارستانى پلانى پێوست دابینێت کە بە هاوکارى یەکە ئیدارییەکان رێگرى لە ئاگـــرکەوتنەوە بکات.

١٢. بەرگرى شارستانى بە هەماهەنگى لەگەڵ یەکــەى ئیدارى و کشتوکاڵ، رێگرى لە جوتیاران بکەن کە دواى درەوکــــــــــردنى بەرهەمەکانیان، جاڕەکانیان نەســــــــوتێنن و هەر جوتیارێکش سەپێچى کرد سزا بدرێت.

لیژنەى باڵاى ئەمنى ئیدارەى گەرمیان
١٨/٥/٢٠٢٦

Address

Kalar
00964

Opening Hours

Monday 08:00 - 22:00
Tuesday 08:00 - 22:00
Wednesday 08:00 - 22:00
Thursday 08:00 - 22:00
Sunday 08:00 - 22:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - گەرمیان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - گەرمیان:

Share