بەڕێوەبەرایەتی کار:هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەڕێوەبەرایەتی کار:هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کار:هەولێر بەرێوەبەرایەتى کار بەڕێوەبەرایەتیەکى حکومى خزمەتگوزاریە

23/03/2026
پرسەنامە:بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوکارمان (طارق حازم فت...
10/02/2026

پرسەنامە:
بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوکارمان (طارق حازم فتاح) دەکەین بەهۆکاری کۆچی دوایی (حسن بکر خۆشناو) خەزوری بەڕێزیان لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە سەبوری کەس و کاری بدات و دوا ناخۆشیان بێت.
اناللـــەواناالیەراجعون

یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لۆجستیک لە هەرێمی کوردستان و عێراقئەمڕۆ پێنجشەممە تا ڕۆژی یەکشەممە تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ...
15/01/2026

یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لۆجستیک لە هەرێمی کوردستان و عێراق

ئەمڕۆ پێنجشەممە تا ڕۆژی یەکشەممە تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەشدارە لە پێشانگای لۆجستیک چاوەڕوانتانین.

تیمەکانمان ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەو و زانیاری سەبارەت بە :

• چۆنیەتی خۆتۆمارکردن لە پۆرتاڵی هەلى کار، بۆ دۆزینەوە و خستنەڕووی هەلی کار.
• ئاشنابوون بە هێڵی هۆشیاریی کرێکاران، بۆ تۆمارکردنى سکاڵا و وەرگرتنى زانیارى.
• زانینی مافەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.
• وەرگرتنی زانیاریی تەواو سەبارەت بە سوودەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.

کات:
پێنجشەممە: ١١:٠٠ی بەیانی بۆ ٦:٠٠ی ئێوارە
یەکەمین پێشانگای لۆجستیک بەردەوام دەبێت تاکو ١٨ی کانوونی دووەم لە .. :١١ی بەیانی تاکو .. :٦ ی ئێوارە.
شوێن: پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، پارکی سامی عەبدولڕەحمان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری .کۆمەڵایەتی

هەلی کارکۆمپانیایەک پێویستی بە ۱۰۰ کرێکار هەیە یەکەم: پەنجا کارمەندی تەکنیکی کارەبا و تەمەنی لەنێوان ۱٨ بۆ ٤۰ ساڵ بێت و ...
07/01/2026

هەلی کار
کۆمپانیایەک پێویستی بە ۱۰۰ کرێکار هەیە
یەکەم: پەنجا کارمەندی تەکنیکی کارەبا و تەمەنی لەنێوان ۱٨ بۆ ٤۰ ساڵ بێت و توانانی بەسەرکەوتنی ستونی کارەبای هەبێت و.
دووەم:یاریدەدەری تەکنیککاری کارەبا و تەمەنی لەنێوان ۱٨ بو ٤۰ ساڵ بێت و ئەزموونی کاری کارەبای هەبێت و بەلای کەمی دەرچووی شەشی ئامادەیی و شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی هەبێت پەنجا کەس
بۆ زانیاری زیاتر و خۆ پاڵاوتن و بینی هەلی کاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە خوارەوە بکەن
https://kar.molsa.gov.krd
تێبینی:دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کار:هەولێر بکەن

پرسەنامە:پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوکارمان (ڕێبوار اسماعیل عبدالحمید) فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی کار دەکەین بۆ کۆ...
02/12/2025

پرسەنامە:
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوکارمان (ڕێبوار اسماعیل عبدالحمید) فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی کار دەکەین بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری کەس و کاری بدات.
أنا لله وانا اليه راجعون.

https://www.facebook.com/share/p/1Br7X24csn/
09/11/2025

https://www.facebook.com/share/p/1Br7X24csn/

ئاگادارییەک بۆ کرێکارانی خانەنشینکراو

‎دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان لەگەڵ لایەنەکانی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو گرفتە کارگێڕییانەی چارەسەر کرد کە بەهۆیەوە کرێکارانی خانەنشینکراو دوو مانگ جارێک مووچەیان وەردەگرت، لە مانگەکانی داهاتووەوە هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشینکراو دابەش دەکرێت.

‎هەفتەی ڕابردوو دەستکرا بە دابەش کردنی مووچەی هەردوو مانگی 9 و 10ی کرێکارانی خانەنشینکراو، هەر کرێکارێک مووچەی وەرنەگرتووە دەتوانێت ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بانکی دیاریکراو بکات لە سنووری پارێزگاکەی، هەروەها بۆ مانگەکانی داهاتوو، پێش کۆتاییهاتنی هەر مانگێک دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەکانیان.

‎شایانی باسە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 1000 کرێکاری خانەنشینکراو هەیە، کە مووچەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەکرێت.

ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى

پیرۆزە لەسەرجەم کرێکارانی کەرتی تایبەت
18/09/2025

پیرۆزە لەسەرجەم کرێکارانی کەرتی تایبەت

دوای نوسراوی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر کۆنوسی لیژنەی کەمترین کرێی  کرێکاری ناکارامە ، لەسەر راسپاردەی نوسی...
05/08/2025

دوای نوسراوی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر کۆنوسی لیژنەی کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە ، لەسەر راسپاردەی نوسینگەی بەرێز سەرۆک وەزیران رەزامەندی لەسەر درا کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە نابێت لە (٤٥٠٠٠٠) کەمتر بێت و کرێکاری ڕۆژانە نابێت لە (١٥٠٠٠)کەمتر بێت.

ئەمڕۆ ۳۰/٦/۲۰۲٥ دکتۆرە نەهلە محمد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاری هەولێری کرد، مەبەستی س...
30/06/2025

ئەمڕۆ ۳۰/٦/۲۰۲٥ دکتۆرە نەهلە محمد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاری هەولێری کرد، مەبەستی سەردانەکەی بریتی بوو لە پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز (کارزان عبید حمد) بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری کار.

ئەمڕۆ ۲٥/٦/۲۰۲٥ بەڕێز کاک  زریان مولود ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاری هەولێری کرد،...
25/06/2025

ئەمڕۆ ۲٥/٦/۲۰۲٥ بەڕێز کاک زریان مولود ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاری هەولێری کرد، مەبەستی سەردانەکەی بریتی بوو لە پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز (کارزان عبید حمد) بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری کار.

ئەمڕۆ ۲٥/٦/۲۰۲٥ هەریەک لە بەڕێزان کاک دلێر  بەڕێوەبەری خۆراک و کاک سیامەند بەڕێوەبەری پسولەی خۆراک ، سەردانی بەڕێوەبەرای...
25/06/2025

ئەمڕۆ ۲٥/٦/۲۰۲٥ هەریەک لە بەڕێزان کاک دلێر بەڕێوەبەری خۆراک و کاک سیامەند بەڕێوەبەری پسولەی خۆراک ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاری هەولێریان کرد، مەبەستی سەردانەکەیان بریتی بوو لە پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز (کارزان عبید حمد) بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری کار.

Address

Erbil
Irbil
44444

Opening Hours

Monday 09:00 - 13:00
Tuesday 09:00 - 13:00
Wednesday 09:00 - 13:00
Thursday 09:00 - 12:00
Sunday 09:00 - 12:30

Telephone

+9647503912949

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی کار:هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی کار:هەولێر:

Share