29/08/2023
🔴چەند ڕێنماییەک بۆدایکان وباوکان لەدەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن:
هەر لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و وەرگرتنی منداڵەکانیان نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی لەسەر دایکان و باوکان دەردەکەون بەتایبەتی دایکان چونکە زۆربەی منداڵەکان پشوویەکی درێژیان بە یاریکردن و خۆشی بەسەر بردووە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تەرکیزی قوتابیان و دوورکەوتنەوە لە خوێندنەوە و وانەکان و ئەرکی ماڵەوە،جاچەند ڕێنماییەکی گرنگ هەیە پێویستە دایکان و باوکان بۆمنداڵەکانیان ڕەچاوی بکەن گرنگترینیان ئەمانەن:
١-ڕێکخستنی سیستەمی خەوخواردن زوو نوستن و زوو لەخەو هەڵسان بەهەفتەیەک پێش دەستپێکی قوتابخانە خواردنه بەسوودەکان بدە بەمنداڵەکەت دوورکەوتنەوە لەخواردنە خێراکان و شیرینی..
٢-پاڵپشتی منداڵەکەت بکەو ئەرێنی بە لەگەڵی و هانی بدە بۆخوێندن و نیشانی بدە کەچەند دڵخۆشی بەگەڕانەوەی بۆقوتابخانە بەجۆرێک خوێندن و قوتابخانەی لەلای بە بەهابکە کە بەجوانی تێبڕوانی.
٣-سنوردارکردنی ئامێرە ئەلکیترۆنیەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چاودێریکردنیان لە ئێستاوە هەوڵ بدە.
٤-پێش وەختە دەستبکەبەکڕێنی جل وبەرگ وجانتاو پێڵاو پێداوێستی پەڕاوگە وەک پێنوس دەفتەر ڕاستە…هتد.. ئەگەر دارایت باشە زیادە ڕەوی مەکە لە کڕینی لەجیاتی ئەمە کڕینی پێداویستی منداڵێکی بێ باوک یاخود کەم دەرامەت لەئەستۆ بگرە وەک ئەرکێکی ئینسانی….
٥-فێری بنەماکانی پاک و خاوێنی بکە پێش چوونە قوتابخانە..
٦-ئاگاداری تەندروستی منداڵەکەت ببە لەبەر ئەوەی لایەنی دەروونی و جەستەیی منداڵەکە ت بنچینەی هەموو سەرکەوتنێکە لە قوتابخانەدا، پێویستە منداڵەکە بە باشی ئامادەبێت بۆساڵی نوێی خوێندن، پێویستە چاودێری و پشکنینی ساڵانەی بۆبکرێت…
٧-چاڵاکی جەستەیی و دەروونی لەسەر بنەمای ئەوەی کە دەڵێت (مێشکێکی تەندروست لە جەستەیەکی تەندروستدا) پێویستە دایکان پلانێکی باش دابنێن کە تیایدا منداڵەکەیان بتوانێت ئەو چالاکییانە ئەنجام بدات کە توانای جەستەیی و دەروونی بەهێز دەکات و بە تەواوی پشت بە وانەکان و ئەرکی ماڵەوە نەبەستێت گرنگترین لەو چالاکییانە شەتڕەنج، وێنەکێشان، مۆسیقا، مەلەکردن، ڕاکردن و ئەوانی تر.
٨-قسە لەگەڵ منداڵەکە بکە و گوێبگرە بۆی زۆر گرنگە بۆ دایک کە گوێ لە خەون و ئارەزووەکانی منداڵەکەی بگرێت وو ڕێنمایی بکات بۆ ڕێگای ڕاست.
٩-چاودێری ئەدای و هەڵسوکەوتی منداڵەکەتبەلە قوتابخانە ؛دایک و باوکان پێویستە بەردەوام بەدواداچوون بۆ هەڵسوکەوتی منداڵەکانیان بکەن لە قوتابخانە یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی دایک و باوکە پێویستە بە بەردەوامی ئامادەی کۆبوونەوەیی دایک و باوکان بن هیچ پاساوێک نەبێت بۆئامادەنەبوونتان.
١٠-هۆشیاری منداڵەکەت بدە کە ژیانی قوتابخانە جیاوازە لەژیانی ماڵەوە…
١١-لە جێبەجێکردنی ئەرکی وانەکاندا فێری منداڵەکەت بکە پشتت بەخۆی ببەستی،باهەڵەش بکا با فێربێتن چۆن هەڵەکانی خۆی فێردەبێت…
١٢-رێکخستنی خەرجیەکان قوتابخانە پێویستی بەخەرجیەکی زۆرە؛پێویستە پلانێکی دارایی بۆخەرجیەکان دابنێت پێش دەستپێکی خوێندن..،
١٣-خشتەک داڕێژە بۆمنداڵەکەت کاتی خوێندن کاتی یاریکردن و سەردانیکردن…
١٤-ئاگاداربوون لە پرۆگرامی خوێندن؛ پێویستە پرۆگرامی خوێندن ببینرێت، بۆ ئەوەی دایک بتوانێت بەردەوام ئاگاداری منداڵەکەی بێت، ئەمەش وا لە دایکەکە دەکات زیاتر ئاگاداری ئاستی ئەکادیمی و دەروونی منداڵەکەی ببێ.
١٥-وا باشە کە شوێنێکی تایبەت بۆ خوێندن لە ماڵەوە دروست بکرێت. گرنگ نییە چەند بچووک بێت، گرنگە کە هەموو پێداویستی و ڕووناکی پێویست بۆ توێژینەوەکە ڕێکبخەین.
١٦-زۆر گرنگە منداڵەکانتان هەر لەزووەوەفێری ئامانج و پلان بکەن..
١٧-لە ڕۆژی یەکەم واباشترە خۆت بیبەی بۆقوتابخانە چونکە هەستێکی ئارامی بەمنداڵەکەت دەبەخشی..
١٨-وەک هاورێبە لەگەڵی بەردەوام پرسیاری لێبکە دەربارەی هەست و کێشەکانی تاکو یارمەتی بدەی،پێی بڵێ ترس و شە رم شتێکی ئاساییە لەگەڵ کات کاڵ دەبێتەوە…
١٩-دروستکردنی پەیوەندی کۆمەلایەتی، لەگەڵ خێزانی هاوڕێ قوتابخانەی منداڵەکەت ئەمەش یارمەتیت دەدات،کە لەم ڕێگایەوە ئاگاداری هەڵس وکەوت و کێشەی منداڵەکەت ببیت…
٢٠-فێری ڕاستگۆیی و میهرەبانی و دەستپاکی و هاریکاری بکە لەگەڵ هاوڕێکانی تا کەسایەتیەکی جوان و باشی لای هاوڕێ و مامۆستاکانی لیێ دروست ببێت،بە هیچ جۆرێک تانە لەهاوڕێکانی نەدات..
ئامادەکردن و نووسینی:
ئاوات محمد گەڵاڵی.