31/05/2026
پاشکۆى كەمكردنەوەى کراوە/ تەندەرى ژمارە (2) ى ساڵى 2026
ئاگادارى سەرجەم كۆمپانياکان دەكەينەوە كە وەزارەتى پەروەردە سەبارەت بە تەندەرى ژمارە (٢) ى ساڵى 2026 پڕۆژەى دابینکردنى (200) دوو سەد سمارت بۆرد بۆ ناوەندەکانى خوێندن، لەبەر بەرژوەندى گشتى، پاڵپشت بە بڕگەى (2) ماددە (26) لە ڕێنمایى جێەجێکردنى گرێبەستە گشتییەکان ژمارە (2) ى ساڵى 2016 ى هەموارکراو، بڕیارماندا بە درێژ کردنەوەى ماوەى فرۆشتن و گەڕاندنەوەى تەندەر بەم شێوەیەى خوارەوە:
1- درێژکردنەوەى ماوەى فرۆشتنى تەندەر لە رێکەوتى (28/5/2026) تا رێکەوتى (4/6/2026)، و دوا ڕێکەوت بۆ وەرگرتنەوەى تەندەرەکان رۆژى (یەک شەممە) ڕێکەوتى 7/6/2026کاتژمێر (11) ى نیوەرۆ دەبێت.
2- گەڕاندنەوەى تەندەر بە هەمان مەرجەکانى پێشوتر دەبێت و لە کاتى دیار کراو دەبێت بەپێی رێنمایی جێبەجێکردنى گرێبەستە گشتیە حکومییەکان ژمارە (2) ى ساڵى 2016 دەبێت.